پێش خوێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت گوڵەکانم..
Morning pov:
کاتێک بەیانی دادێت و خۆر تیشکە نازدارەکانی لە زەوی ئەدات و ڕۆشنی ئەکاتەوە باڵندە جوانەکان لە هێلانەکانیان دێنە دەرەوە گوڵەکان پەڕە نازدارەکانیان هەڵدێنن کۆترەکان ئاوازی خۆش دەچڕێنن ئاسکەکان بە لەنجە ڕێ ئەکەن جوانتر لە دیمەنی ئەمانە کۆبوونەوەی خێزانە بە بەختەوەری لە بەیانیەکی ئەفسوناوی⛅.... بەڵام چی گەر بوونی نەبوو؟ چی گەر لە سوچێک لەگەڵ خۆت بویتە هاودەم؟
کاتێک مناڵ بووم هەمیشە هاوڕێی خۆر بووم و پێکەوە لە باخچەکە وێنەمان ئەکێشا... لات سەیر نەبێت ئێستا کە بڵێم ئەمەوێت زوو ڕۆژەکەم تەواو بێت و لەگەڵ شەو بومەتە هاودەم.....شەوێک کە نازانم نەفرین لە خۆم بکەم یان ئەوەی کە بۆچی بوونم هەیە!...
ئەمانەی ئەنوسی و کۆتا فرمێسکی سڕی و دەفتەرەکەی داخست و بەرەو ژورەکەی خاتوو یان ڕۆشت تا ئەو جلانە بێنێت کە بۆی دانراوە و ئیتر پێویستە هەموو بەیانیەک ئیشەکان تەواو بکات و کە تەواوی کرد دووبارە بیانی کاتەوە ئەمە فەرمانی جیۆنە"... خوانی بەیانی ئامادە کرد کاتێک تەپەی پێی کەسێک هات کەمێک ترسا پێی وابوو ئەوە جیۆنە بەڵام...
جین: سڵاو... بەیانیت باش... هیوادارم دەستت ئازاری کەمتر بێت نیگەران مەبە بە خاتوو یانم وتووە دەرمانی پێویستت بۆ لێ بدات.. خواردنی بەیانی ئامادەیە؟ (بە بزەوە هەموو ئەوانەی ئەوت)...
ن/ت: کەمێک ترسی نەما و وتی: بەڵێ بەڕێز جین هەر ئێستا ئەیهێنم.... جین: سوپاس کەمێک خێرا بکە چونکا هەموو کارمان هەیە(کوڕەکان زوتر لە جیۆن ئەچنە سەر کار..)...دوای ئەوەی جین و کوڕەکان نانی بەیانیان خوارد بەڕێ کەوتن بۆ سەر کارەکانیان...
سەیرێکی لای ڕاستی کرد دواتر لای چەپ.. دواتر بە هێمنی سەتڵەکەی هەڵگرت و بەرەو قاتی سەرەوە ڕۆیشت و لە لای درگاکە سەیری ئەکرد...
چەند جار بڵێم مەچۆ باخچە ئاخر؟.. بەڵام کوکو حەزم لێبوو یاری لەگەڵ بام بکەم(خۆی کیوت کردبوو).. ئێ بام بێنە ژورەوە یاری لەگەڵ بکە سەیرکە چۆن سەرمات بووە هەستە خێرا جلێکی گەرم لەبەر بکە و وەرە نانەکەت بخۆ پزیشک بانگ ئەکەم(جیۆن وتی).. تای: ئەی باوەشی بەیانی (خۆی گوناح کردبوو).. جیۆن: وەرە پڵنگە بچووکەکەم...
خەندەیەک.. گریان.. گریان.. نا... ناگریم قەینا ئەوە من چیمە بۆچی لێرە وەستاوی گەمژە ئەتەوێت تۆش ئاوا گرنگ بیت؟ ئەتەوێت بمریت وا لێرە وەستاوی.. (بەخێرایی لەوێ ڕۆشت و فرمێسکەکانی کەوتنە سەر زەویەکە....
بەیانی باش.. (ن/ت وتی کاتێک سەیری پێش خۆی ئەکرد.. جیۆن: بە ساردی سەیرێکی کرد و وتی: بەیانی هەموو کەس زۆر باش ئەبێت گەر تۆ نەبینێت ئەو خواردنە بێنە(بە ساردی و کۆتا وشەی بە توڕەی وت).. ن/ت دووبارە تیرێک.. بۆ دڵی هاوێژرا.. بێ وتنی هیچ شتێک خواردنەکەی هێنا و لە پێشی دای نا بەڵام... بە قایمی دەستی لەسەر مێزەکە جێگیر کرد و بە هاوارەوە وتی: ئەتەوێت بمریت بە دەستم؟؟؟ کوا '' (ناوی خواردنێک) بۆ تای؟ تۆ نازانی ئەوە خواردنی بەیانی بچکۆلەکەمە؟؟ ویستی قاپە خواردنەکە فڕی بدات بە ن/ت بەڵام تای لەو کاتە هاتوو... تای: ججیۆن چی چی بووە دووبارە بۆچی لە دادە توڕە ئەبی؟.. جیۆن ئارام بۆوە و لە جێی خۆی دانیشت و تای هاتە بەرامبەری دانیشت.. ن/ت: تای ببورە نەم ئەزانی ئەوە خواردنی بەیانیتە هەر ئێستا بۆت ئامادە ئەکەم.. جیۆن: قسەی لەگەڵ مەکە گەمژەی بێ کەڵک بە توڕەی زۆرەوە.. تای: جیۆنی تکایە و وامەکە... کێشە نیە دادە ئێستا بۆم ئەهێنی(بە خەندەوە).. ن/ت: بێ هیچ قسەیەک ڕۆشت و خواردنەکەی بۆ تای بچووک هێنا و ڕۆشت...
YOU ARE READING
the depth sea‼️✔︎
Azioneئازارت دام... بەڵام... چاوە ڕەشەکانت تیماری برینمی کرد 🖤📎 ئەکرێت لە ژیانا بەشی هەندێکمان تەنها ئازار بێت.. ڕەنگە هیوات هەبێت بەڵام لە خراپەوە بڕۆی بەرەو خراپتر... لەگەڵ ژیان هیچ ناکرێت تا کۆتایی تۆ براوە نابیت.. 19/9/2022.. 🍷