PART 5🥂

1.5K 223 115
                                    

پێش خوێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت گوڵەکانم 🖤..

N/T. POV:

خۆ ئەگەر کەمێک نازت پێم دابا و ئێمەت خۆشویستبا ئەوا چەندین ساڵ باجی کارە هەڵەکانی تۆم نەئەدا باوکە.. ئەگەر کەمێک من و دایکمت ویستبا ژیان بەو جۆرەی لێ نەئەهات برا بچووکەکەم بەهۆی تۆ مرد دایکم بەهۆی تۆوە ئێستا ناتوانێت قسە بکات چەندین شەوم بە خەمباری و هیلاکی بەڕێ نەئەکرد.. ئەو هەموو گاڵتەیەم پێ نەئەکرا باوکە... بۆچی وات لێ کردین.. ئێستا من باجی هەڵەکانی تۆ ئەدەم.. من.....
(هەموو ئەمانەی ئەوت لە کاتێکدا تایهۆنگ لە پشتی درگاکە گوێی لێ گرتبوو وە ن/ت ئەگریا بە بێدەنگی وە تایهۆنگ بە قسەکانی چاوەکانی پڕ بووبوون جۆنکوک ئاگاداری کردبونەوە کەس بۆی نیە بەوێشا بڕوات بەڵام کێ ئەزانێت ئەم مناڵە هەست ناسکە چەند میهرەبان و هاروهاجە...)..

MORNING POV:

لە لایەکی ژورێکی سارد و تاریک کیژۆڵە بە بێدەنگی دانیشتووە بۆ ساتێکیش خەو نەچۆتە چاوەکانی زەرد و لاواز هەڵگەڕاوە بێ هێز و خەم لە دڵ... لە لایەک کوڕەکان هەموو لەسەر خوانی بەیانی ئامادەن و نانیان خوارد و دواتر هەر یەکە و بۆ سەر کاری خۆی بێگومان جگە لە تایهۆنگ چونکا جیۆن بە هیچ شێوەیەک ڕازی نیە کار بە تایهۆنگ بکات بەڵکو وەک و شازادە هیۆنگەکەی ژیاندوە...خزمەتکارەکان هەر یەکە و لەسەر کاری خۆیەتی ئێستا جیۆن خەریکە لەسەر قادرمەکان دێتە خوارەوە و ئەچێتە ئەو ژورەی کە ن/ت تێدا بەند کراوە...

N/T. JK. POV:

زۆر سەرمامە وە هیچ شتێکم نەخواردووە وە نازانم چی شتێکی خراپ چاوەڕێمە تا لەناکاو بە هەموو هێزی دەرگاکەی کردەوە و وتی: هەستەوەەەە...ن/ت: هەستا... کووک: قژی ن/ت گرت و بردیە لای خزمەتکارەکان ///ن/ت: تکایە ئازاری هەیە(بەکزی... جیۆن: جارێ چیت دیوە ئەبێت مەرگت نیشان بدەم... کووک: لەمڕۆوە پاکردنەوەی ماڵ و شوشتنی قاپەکان و خاوێنکردنەوەی جلەکان و خواردن ئامادەکردن لەسەر ن/ت: ئەبێت هەر ئیشێک کە نەتان توانی بیکەن ئەوا ن/ت: تەواوی ئەکات تێگەیشتننن(بە هاوارەوە.. خزمەتکارەکان: بەڵێ بەڕێز جیۆن فەرمانتە... پاشان پاڵی بە ن/ت نا و بەخراپی کەوتە سەر زەویەکە وە پێش ئەوەی بڕوات وتی: هیچ کەس خواردنی پێ نادات و بەهیچ جۆرێک قسەی لەگەڵ ناکات گەر بشمرێت ناچن بەلایا (پاشان جیۆن ئەوێی بەجێ هێشت....

"" "ئیتر سەرمان سوک بوو لەدەست ئەو هەموو ئیشە... بەشکم مەرگت نیشان بدات کچی گرینۆک... هەستە بێچوە مەیمون کارەکان تەواو بکە... ههههه زۆر گوناحی... بەڕاستی جێی بەزەییت.... چەند ناشرینی تۆ... (هەموو ئەم قسانە وەک تیرێک لە دڵی کیژۆڵەی بێ چارەی ئەدا... بە بێهێزی هەستا و ئەوانەی کرد کە فەرمانی پێ ئەکەن لەگەڵ ئەوەی هیچ هێزێکی نیە...

لە دەرگای ئەدا بۆ جاری سێیەم(وەرە ژورەوە..
جیۆنییییی(هاواری کرد و باوەشی کردەوە.. جیۆن: کووک بەساقەوبێت هەستاوی؟.. تای: بەڵێ.. باوەش.. باوەش.. دەستی بەرز کردبۆوە بەمانای باوەشم بکە.. جیۆن تای لە باوەش کرد و دەستی لەسەر سەری تای دانا جیۆن: ئەوە بۆچی سەرت گەرمە؟ نەخۆش کەوتووی؟ تای: نازانم.. جیۆن: دوای نان دەرمانت بۆ ئەهێنم ئادەی بزانم هەستە جلێکی گەرم لەبەر بکە ( ئەو دوو برایە بە شێوەیەکی زۆر جوان گرنگیان بەیەک ئەدا بێ ئاگا لەوەی کیژۆڵەیەکی بێ ناز خەریکی سەیرکردنی ئەوانە و بزەیەکی کەم لەسەر لێوەکانیەتی...

the depth  sea‼️✔︎Where stories live. Discover now