PART 11 🥂

1.4K 204 252
                                    

پێش خوێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت گوڵەکانم..

.𒆙.

ˠ.من هەموو ڕۆژێکیشم شەوە بە بینینی چاوی تۆ.ˠ

تۆ تەنها خەندەم بۆ بکە با خەڵکی هەر لۆمەم بکەن

لە دووری خۆت ئەژیم بەڵام لە دووری چاوەکانت نا

𖢖𖢖𖢖𖢖𖢖

چەند ڕۆژێک تێپەڕیوە بەسەر ئەو ڕووداوانە و هیچ شتێک نەگۆڕاوە ساردی و ڕەقی جیۆن وەک خۆی و کیژۆڵەی بەدبەخت وەک خۆی ئەو ئێستا دەستێکی کار ناکات بەڵام جیۆن بە هیچ جۆرێک نەیبردە لای پزیشکی تایبەت (ڕق ئاوا لە مرۆڤ ئەکات).. بێگومان ن/ت وەک هەموو جارێک هیچ ناڕەزایەتی دەربڕینی نەبوو بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە چاوەکانی جیۆنا نوقم ئەبێت...

Tae.pov:

کاتژمێر 11:00 شەوە و هەنگاو نا بەرەو ژورەکەی دادە زانیم ئەو هێشتا بە خەبەرە هەمووان خەوتبوون جیۆن هێشتا لە دەرەوە نەگەڕاوەتەوە دوای ئەوەی لە دەرگام دا و وتی کە بچمە ژورەوە ڕۆشتنە لای و.. تای:سڵاو دادە بێزارت ناکەم؟.. ن/ت: وەرە کیوتەکەم ئەوە چی قسەیەکە.. تای: چۆنیت دادە؟.. ن/ت: باشم کیوتەکەم تۆ خەمت نەبێت.. تای: دادە ئێ من ئەمەوێت شتێکت پێ بڵێم کە زۆر گرنگە....

N/T.Pove:

هێشتا دانیشتبووم و خەوم لێ نەکەوت تا تای هات و منیش وتم بێتە ژوورەوە زۆربەی کات تای دێت بۆ لام تا بزانێت چۆنم بەڕاستی ئەو زۆر کیوتە من وەک برا بچووکەکەم دێتە پێش چاوم وتی کە ئەیەوێت شتێکم پێ بڵێت بەڵام جیاواز لە کاتەکانی تر ترسم لە چاوە سەوزەکانی ئەبینی دواتر بە ترسەوە دەستی کرد بە قسە چیییییی؟!!!! ئەو چی ئەڵێت!!!!!.
ن/ت: تای تۆ دڵنیای؟
تای: دڵنیام دادە تکایە ڕازی بە بەسە ئازار تۆش مرۆڤی

ن/ت':................

درگاکەی داخست و ویستی بگەڕێتەوە ژورەکەی بەڵام
تای؟
تای: ئااااااییی دێوووووو
' شش ئەوە منم...
تای: ججیۆن یااا منت ترساند بۆچی وا لە ناکاو پەیدا بووی
جیۆن: مەترسە هاتمە ژورەکەت لەوێ نەبووی چی ئەکەی لێرە تای؟ (کەمێک بە گومان و توڕەی)
تای: ئا ئەوە من ئێ بێزار بووم تۆ هەر نەگەڕایتەوە منیش پیاسەم کرد بە ناو ماڵەکەیا(بە سەرلێشێواوی)
جیۆن: همم دەی وەرە بچینە ژورەکەت کاتی نوستنە جارێکی تر چاوەڕێم مەکە... تای: باشە کوکو...پاشان ڕۆشتن و پێش ئەوەی کووک لای تای بڕوات تای دەستی گرت و... تای: جیۆن تکایە با دادە ببەینە لای پزیشک (خۆی گوناح و کیوت کردبوو لە هەمان کات خەمبار دیار بوو) دوای تکاو زۆر وتن لەگەڵ کووک لە کۆتایی جیۆنی ڕازی کرد بێگومان جیۆن دڵی نازدارەکەی هیۆنگە بچووکەکەی خۆی زۆر لا گرنگە.. بڕیار بوو دوو ڕۆژی تر بڕۆنە لای پزیشک.. تای زۆر بەمە دڵخۆش بوو...دوای ئەوەی تای خەوی لێ کەوت جیۆن بەرەو ژورەکەی ن/ت هەنگاوی نا یەک جار لە دەرگای داو چووە ژوورەوە بە ساردی سەیری ن/ت کردو.....

the depth  sea‼️✔︎Where stories live. Discover now