PART 16 🥂

2.7K 223 46
                                    

زۆر خۆت خەتابار مەکە لەسەر شتەکان هەندێک جار
ژیان بۆ هەندێکمان تەنها دوژمنێکە...

𒈞𒈔𒈞

کوڕەکان تەنها بە شۆک و تێنەگەیشتنەوە لەو کەسەیان ئەڕوانی کە لە پێشیانە جگە لە تای کە لە تەنیشت ئەو کەسەوە وەستا بوو....

تای: خاتوو ئاڕڵ دایکی ن/ت(وتی کاتێک ئاماژەی بە خاتوو ئاڕڵ کرد)

(چەند کەس وای زانی ن/ت؟)

خاتوو ئاڕڵ: ئەزانم کە ئێستا شۆکن بە بینینم لێرەم تا جیۆن ببینم وە هەندێک شت هەیە پێویستە چاک بکرێنەوە ئەی وانیە تای؟

تای سەری لەقاند...

جیۆن کاتێک گوێی لەو دەنگە دەنگە بوو بە هیلاکی لەسەر جێگاکەی هەستایەوە و چووە خوارەوە بەڵام هەر کە خاتوو ئاڕڵی بینی ئەژنۆکانی شەکەت بوو فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس بوو بە کزی لەپێش خۆیەوە وتی: خخاتوو....

خاتوو ئاڕڵ: بەڵێ من جیۆن (وتی کاتێک نزیکی کووک کەوتەوە وە کووک لەسەر زەویەکە لەسەر ئەژنۆکانی وەستابوو)...

خاتوو ئاڕڵ: ژیان سەیرە نا؟ ئێمەی دوای ئەو هەموو ساڵە پێک گەیاندەوە من کە تۆم بە کوڕی خۆم دانابوو هەموو ڕۆژێک ئارەزووی بینینتم هەبوو تۆیەک کە کچەکەمت ئازار دا کە بێ ڕەحم بووی لەگەڵی کچەکەم چی لێت کردبوو هم؟ وەڵامم دەوە ،سەیرم بکە..

جیۆن تەنها بە فرمێسکەوە لە خاتوو ئاڕڵی ئەڕوانی و هیچی نەوت....

خاتوو ئاڕڵ لەسەر چۆک بەرامبەر کووک وەستاو ڕوخساری گرت...

خاتوو ئاڕڵ: بەڵام ئەزانی کووک؟ ئەزانی هێشتا کوڕی منیت؟ ئەزانی لێرە نیم تا تۆڵە بکەمەوە؟ من ئەزانم بەچیا تێپەڕیوی چەند بۆت سەخت بووە لەگەڵ ئەوەی کچەکەمت ئازار دا بەڵام تۆڵە چارەسەرە؟ ئەتوانم لە چاوەکانت پەشیمانی ببینم... وتی و باوەشی لە کووک دا..... پاشان وتی: پێم بڵێ ئێستاش ڕقت بەرامبەر کچەکەم هەیە؟ قسە بکە؟....

جیۆن: بە گریانێکی پەشیمانیەوە(نا....

خاتوو ئاڕڵ: کەواتە پەشیمانی؟

کووک: ببەڵێ سوێند.. سوێند ئەخۆم من نەمئەویست ئەوەندە خراپ بم سوێند ئەخۆم زۆر بیری ئەکەم.. هەموو شەوێک کابوس ئازار خەمبار شەکەت.. سوێند ئەخۆم ممن زۆر بیری ئەکەم دایکە... (مەبەستی لە وتنی دایکە خاتوو ئاڕڵ بوو)...
.....................
𖥞𖥟𖥞
.......................
وە من هەموو شەوێکم لە دووری تۆ بوو چاو ڕەشەکە هەموو شەوێکم سارد بوو بێ بینینی چاوەکانت هیچ شەوێک باش نەنوستم لە دووری چاوەکانت، ئەو چاوانەی کە بۆ یەکەم جار کەوتمە قوڵایانەوە و ئەستەمە لێی بێمە دەرەوە، وە من هەمیشە بێدەنگ ئەبووم تا لە چاوەکانت کە ماڵی منە دوورم نەخەیەوە دوای یەکەم بینینی ئەو مانگانەی تۆ چی خەمی ڕابردوو هەبوو لە مێشکم نەمان وەک ئەوەی هەرگیز ڕویان نەدابێت... چاو ڕەشەکە هەموو شەوێک نامەیەکم جێ ئەهێشت و تیایا بە جوانی بێ وێنەی تۆم هەڵئەدا گەرچی تۆڵە و ناکۆکی ئێمەی بە یەک ناساند بەڵام من قبوڵی ئەکەم ئەزانی کە تۆ ئازارت ئەبوو دڵم ئازارێکی زۆری بۆ ئەهات وەک ئەوەی ئاگادارم بکاتەوە دەستەکانم گەرچی لەلایەن تۆوە شکا سەیرکە ئێستا چاک بۆتەوە و هەمیشە لە تۆ ئەگەڕا تا دووبارە خواردنی خۆشت بۆ ئامادە بکات و تۆش ناڕەزا بیت، ... بیری ئەو چاوانەم کردبوو زۆر...(ئەمانەی بە فرمێسکەوە وت کاتێک ڕێک لە کۆتا وشە هاتە بەرامبەر کووک).... 𖥘>

the depth  sea‼️✔︎Where stories live. Discover now