*پێشەکی*

1.1K 98 46
                                    

دەزانم پێشەکیەکەی زۆرە بەس پێویستە بیخوێنەوە بۆ ئەوەی تێبگەن لە چیرۆکەکە
.
.
.
.
........

•2007•

کچێکی تەمەن هەشت ساڵان لە نێو گەڕەکەکاندا بە خێرای ڕادەکات بەرەو ماڵەوە بە جلێکی قوتابخانەی کۆن و دڕاوەوە کە هەمووی بە قوڕ پیس ببوو وە قژیشی زۆر کورت و ناڕێک بوو

لەبەردەم دەرگای ماڵەوە وەستا دەستی بە ئەژنۆکانیەوە گرتبوو و بە سەختی هەناسەی دەدا وەک هەموو ڕۆژ بەبێ چارەیەوە لەدەرگای ماڵەوەی دا بە قۆڵی چاکەتەکەیەوە نیوچەوانی خۆی سڕی
دەرگاکە کرایەوە سەری بەرز کردەوە سەیری برا ڕەزاگرانەکەی کرد

"ئەوە تۆ دوبارە هاتیتەوە ؟"
بە بێ هیوایەوە وتی
"بۆچی ئەو دوعایەم گیرا نابێت کە کەسێک تۆ بڕفێنێت یان لەڕێگای گەڕانەوە بمریت گرینگ ئەوەیە نەگەڕێیتەوە "

هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو تەنها سەری دەکرد لەکۆتاییدا کۆڵی دا و سەری خۆی نزم کردەوە بەهۆی درێژی براکەیەوە ملی ئازاری هەبوو بۆ ماوەیەکی وا سەیری سەرەوە بکات

"دەزانم گرینگی پێنادەیت بەڵام ڕێگام بدە بێمە ژوورەوە چونکە سەرمامە"
وتی و چاوەڕێ بوو پێشی چۆڵ بکات

"کچی گەمژە "
وتی و بەردەرگاکەی بۆ چۆڵ کرد

ڕۆشتە ژوورەوە کالە کۆنەکەی لەپێ کردەوە و بەخێرایی بەرەو ژوورەکەی بەڕێ کەوت کە خەریک بوو دەرگای ژوورەکەی بکاتەوە بچێتە ژوورەوە دەنگی باوکی وەستاندنی

"میشێڵ وەرە ئێرە "
بە دەنگێکی گڕ وتی

میشێڵ سەیری باوکی کرد کە لەسەر کورسیە جوڵاوەکەی دانیشتووە و بە توڕەی سەیری دەکات

جەنتاکەی لەبەردەم دەرگای ژوورەکەی دانا و ڕۆشتە لای باوکی و لەبەردەمی وەستا

"من لێرەم "
میشێڵی بچوک وتی و سەری نزم کردبوویەوە

"دووبارە شەڕت ناوەتەوە لە قوتابخانە؟"
بە هاوارەوە وتی و قژی گرت

بۆ ساتێک توشی شۆک بوو بەڵام هەر زوو ڕوخسارە بێ کاردانەوەکەی خۆی نیشانی باوکی دایەوە

"من شەڕ و شتی وام نەکردوە ئەمە بوختانە "
میشێڵ وتی

"درۆ دەکەیت کچی ک*ر درۆ دەکەیت بە نەفرەت بیت تۆ بویت بە بەڵا بەسەرمەوە"
بە هاوارەوە وتی و هەڵسا و دەستی کرد بە لێدانی میشێڵ

"تەنها خۆت ماندوو دەکەیت ئەو لەو لێدانانە ڕاهاتوە "
دایکی بەوێدا تێپەڕی و وتی
"وازی لێبێنە ئەو شتە نەفرەتیە شایەنی ئەوە نییە هێزی خۆتی بۆ بەفیڕۆ بدەیت بەگوێی من بکە لە قوتابخانە بیهێنە دەرەوە با لە ماڵەوە وەک خزمەتکارێ کار بکات هەر خۆی دیارە ئەوە داهاتووی ئەو دەبێت یان لە یانەکان کار دەکات چونکە هیچ ناخوێنێت"

• The Damn Psychiatric Hospital• Kurdish Story (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now