part 29

148 42 252
                                    


دەزانم ئەوجارە زۆر کەمە بەس گۆتن با جەژنانەیکیان بدەمێ🐸

جەژنتان پیرۆزبیت و ڕۆژێکی پڕ لە خۆشیتان هەبووبێت

.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
......................................

"دەی یارمەتیم بدەن تا کارەکەم تەواو بکەم "
یونگی وتی و جلیکانی بەنزینەکەی هەڵگرت و کەم کەمەی لێ دەڕشتە سەر ئەرزەکە و بەرەو دەرگای دواوە دەڕۆشت میشێڵ و هێلیناش دوای کەوتبوون

تا ناوەراستی نەخۆشخانەکە هاتبوون میشێڵ و هێلینا بەدوای یونگیەوە بوون

"ئایە دەتوانن خۆشیان بخەنە سەر شێوەی کەسانی تر ؟"
هێلینا وتی

"دەبا بۆ ئەوە پرسیارمان لە ئافرەتە پیرەکە بکردا "
میشێڵ وتی

"باوەڕناکەم ئەگەر وابا ئەوا خۆی پێی دەوتین چونکە زۆر شتی وت کە بیریشمان بۆی نەدەچوو "
یونگی وتی

"دەتوانم بانگی میرا بکەم بەڵکو لەو نزیکانە بێت و گوێی لێمان بێت ئەوکات ئەتوانین ئەویش بهێنین و بڕۆین "
هێلینا وتی

"نەخێر چونکە لەوانەیە ئەوەی وەڵامت بداتەوە میرا نەبێت "
یونگی وتی

هێلینا زەرد هەڵگەڕا

"ئەوە  کارێکی گەمژانە دەبێت ؟ "
هێلینا وتی

"بەڵێ بیرۆکەیەکی گەمژانەیە بۆ ئەوەی ژیانی خۆت پێشکەشی مەرگ بکەی"
میشێڵ وتی
"لە ڕۆژنامەکان وتەی منی لێ ئەبێت کە نوسراوە باشترین و گەمژەتیرن هاوڕێم بانگی ڕوحەکانی کرد  بۆ ئەویە بێن و بیبەن و ڕوحەکەی بسووتێنن و جەستەکەی ببەن "

هێلینا لە شوێنی خۆی بەستی بەو قسەیەی میشێڵ

"ئەوان ڕوحەکان ئەسووتێنن؟"
هێلینا وتی

"بیربکەوە ئەی ئەگەر ئەوە نەکەن چی لێ ئەکەن "
میشێڵ وتی

"میشێڵ بیبڕێنەوە "
یونگی وتی
"دەی هێلینا لەگەڵمان ڕێ بکە با ون نەبی "

"من تەنها وەڵامی پرسیارە بێ ماناکانی خوشکە گەمژەکیە جین ئەدەمەوە کە وەک براکەی گەمژەیە"
میشێڵ وتی

"باشتر دەبێ ئەگەر تۆ دەمت داخەی "
یونگی وتی

"تەنها ئەگەر لێرە نەدەبووین و لە شوێنێکی سەلامەتر ئەبووین"
میشێڵ بۆڵاندی

"یونگی براکەم "
دەنگی لوکاس هات

هەر سێکیان لە شوێنی خۆیان ڕەق بوون

• The Damn Psychiatric Hospital• Kurdish Story (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now