part.8.

215 53 12
                                    

.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
.
.
.
..................................

دوبارە سەرنجم خستەوە سەر مۆبایلەکەی لوکاس و کلیکم لەسەر یەکێک لە ڤیدیۆیکانی 'ئێمەی ڕابردوو 'کرد

........

جیمین خەریکی ڤیدیۆ گرتنە لوکاسیش لەبەردەم کامێراکە وەستابوو و خەریکی قسەکردن بوو

لە پشتەوەی لوکاسیش یونگی لەسەر سۆفاکان بە دانیشتنەوە خەوی لێ کەوتبوو میشێڵیش سەری لەسەر ڕانەکانی دانابوو خەوی لێکەوت بوو

"سڵاو ئێمەی داهاتوو "
لوکاس وتی
"پێتان شاد بوینەوە بە پارتی پەنجا و دووی 'ئێمەی ڕابردبوو' ئەمڕۆ یاریەکی زۆر خۆش دەکەین لەگەڵ دوو پشیلەی خەوتوو "

"ئێوە دڵنیان کە یاریەکە بۆ ئێوە پێچەوانە نابێتەوە "
ئێلا لەوێدا ڕەت بوو و وتی

"ئێمە خۆمان بۆ ئەوە ئامادە کردوە ئێلا"
فیڵێکس وتی

"بێگومان وەک پلانە گەمژانەیەکانی میرا نییە "
جیمین وتی

"هێی جیمینی گەمژە"
میرا وتی

"بێ دەنگ گەمژە پلانەکەم لێ تێک مەدە "
لوکاس وتی

"دەی بزانم چۆن خۆت بە کوژ دەدەی "
میرا وتی

"دەیبینی"
لوکاس وتی و داوێکی لەدەست بوو

نزیک بوویەوە لە یونگی داوەکەی لە گوێ و لوتی یونگی نزیک دەکردەوە یونگی هەر خەریکی دەست وەشاندن بوو تا ئەو شتە لەخۆی دوورخاتەوە لەناکاو زلەیەکی لە ڕوخساری میشێڵدا

لوکاس بەخێرایی دوورکەوتەوە ئێمەش بە زۆر خۆمان گرتبوو پێنەکەنین میشێڵیش وەک شێت سەیری هەموو لایەیکی دەکرد و دەستی بە ڕوخساریەوە بوو

"ئەوە ئێوە بوون گەمژەینە؟"
میشێڵ بە توڕەیەوە وتی

"نەخێر ئەوە یونگی بوو بەئەنقەست وای کرد ئێستاش وای خۆی نیشان دەدات کە خەوتوە "
وتم لە کاتێکا بە زۆر خۆم گرتبوو پێنەکەنم

میشێڵ بە توڕەیەوە یونگی لەسەر سۆفاکە هەڵدا خوارەوە یونگی خراپ کەوتە سەر ئەرزەکە بەهۆی ئازاری جەستەیەوە بە خێرای هەڵسایەوە

" بەنەفرەتبن ئەوە گاڵتەیە لەگەڵ منی دەکەن "
یونگی بە خێرایی وتی

میشێڵ بە توڕەیەوە سەیری یونگی دەکرد

"ئەی ئەوە گاڵتەیە کە بە ئەنقەست زلەم لێدەدەی لە کاتێکا خەوتوم "
میشێڵ وتی

• The Damn Psychiatric Hospital• Kurdish Story (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now