part 25

175 44 72
                                    

.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.





.
{Flash back}

No one.......

دوای ئەوەی سان هەتیوخانەکەی جێهێشت سەرەتا ڕۆشت بۆ پاڕکێک لەوێ دانیشت لەسەر یەکێک لەو کورسیانەی کە دانراون

"پێویستە بڕۆم بۆ ئەوێ "
لەبەر خۆیەوە وتی
"دەبێ داوای لێبووردنی لێ بکەم هەتا ئەگەر تەنها جەستەیەکی سوتاویش بێت لەوێ بووبێت بە خۆڵە مێشیش "

سەری بۆ لای ڕاست و چەپ ڕادەوەشاند

"نەخێر ئەوێ شوێنێکی قەدەغە کراوە لە وانەیە مەترسیدار بێت "
وتی
"چی ئەگەر شتێکم بەسەرهات ئەی میشێڵ و میرا ئەوان چاوەڕێی منن من بەڵێنم پێیان داوە کە بۆ هەتاهەتایە لەگەڵ ئەوان دەبم و جێیان ناهێڵن دوای ئەوەی لە هاتیوخانە دەرچوون"

بۆ ماوەیەک خۆی خەریک کرد بە مۆبایلەکەیەوە بەڵام ئۆقرەی ناما و هەڵسایەوە

"وە ئەگەر ئەوەش نەکەم ئەوا دەمرم بە هۆی ئازاری ویژدانەوە "
وتی

سان سەرەتا ڕۆشت بۆ هۆتێلێک بەو بڕە پارەی کۆی کردبوویەوە ژوورێکی بەکرێ گرت و کەلو پەلەکانی لێ دانان تەنها جەنتایەکی پشتی لەگەڵ خۆی برد ئەویش چەند پێداویستیەکی گرینگی تێدا هەڵگرتبوو

"بەڕێز ئەگەر تا دوو ڕۆژی تر من دەرنەکەوتمەوە کەلوپەلەکانم هەڵدە دەرەوە"
سان بە یەکێک لە کارگوزارەکانی هۆتێلەکەی وت
"تکایە وەک وتم تا دووڕۆژی تر "

کارگوزارەکە قایل بوو وە سانیش هۆتێلەکەی جێهێشت و تەکسیەکی گرت

"سڵاو بەڕێزم ، ئایە دەزانی نەخۆشخانەی دەروونی kings park لە کوێیە "
سان وتی
"یانی من بەرەو ئەوێ دەڕۆم"

"بەڵام لە دەرەوەی شارە جگە لەوەش ڕۆشتن بۆ ئەو شوێنە قەدەغە کراوە ئەو مەترسیدارە "
شۆفێرەکە وتی

"تەنها لە نزیک ئەوێم جێ بێڵە سەیرکە پارەی زیاتریش دەدەم"
سان وتی

شۆفێرەکە بۆ ساتێک لە سانی ڕوانی

"چ شتێک ناچاری کردووی سەردانی ئەوێ بکەیت؟"
وتی

"سەیرکە تەنها لەسەرت پێویستە من بگەیەنیتە شوێنی مەبەست دواتر ئەو بڕە پارەیی کە دەتەوێت پێتی دەدەم"
سان وتی

"هەر چەندە هیچ دڵنیا نیم بەڵام سەرکەوە "
شۆفێرەکە وتی

سان بە خێرای سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت

• The Damn Psychiatric Hospital• Kurdish Story (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now