part.11.

198 45 19
                                    

.ڤۆت لەبیر مەکەن
.
.
.
.
.
.
.

..................................

"ئەوە منم لویس شەیتانی بچووک منم لێرەم تا تۆڵەتان لێ بکەمەوە بە خراپترین شێوە "

بەهۆی ترس و شۆکەوە نەمدەتوانی بشگریم

"ل،، لوکاس،،چیت لە ل،لوکاس کرد ؟"
وتم

"لەبەر چاوتان ئەوم کوشت کچی گەمژە هەتیوی نەفرەتی ئەوم کوشت و ئێستاش جەستەکەی بەکار دەهێنم تا تۆڵە لە ئێوە بکەمەوە "
وتی

"تکایە وازم لێبێنە "
وتم
"وازم لێبێنە نەفرەتی "
هاوارم کرد

دەستی کرد بە پێکەنین

"سەیری خۆت بکە چەندە ترساوی "
وتی

"چیت لە ئێمە دەوێت سەڕەڕای ئەوەی بۆت سەلماندین کە چەندە کەسێکی نەفرەتی و من و میشێڵ و سان تۆمان لە شوێنی دایک و باوکی خۆمان دانا بەڵام تۆ هەموویت لە ناوبرد "
وتم
"هێشتا تۆش دەتەوێت تۆڵە بکەیتەوە؟ "

"من وانیم من وانیم "
بە هەوارەوە وتی

کەڕوو بەرە بەرە لەسەر ڕوخساری زۆر دەبوو

"من تۆ دەکوژم "
وتی و بە هەردوو دەستی توند ملمی گرت

چاوەکانم تا دوا ئاست کرابوونەوە بەهۆی ئەوەی نەمدەتوانی بە باشی هەناسە بدەم

بە دەستەکانم لە دەستەکانی ئەوم دەدا تا لێم دوورکەوێتەوە فرمێسک لە چاوەکانم نەدەوەستا

لە کۆتایدا دەستەکانی دورخستەوە و بۆ دیوارەکەی پاڵ نام

بەخێرایی هەناسەم دەدا و دەکۆخیم

"ئێستا نا ئێستا نا "
وتی
"من هەرسێکتان پێکەوە دەکوژم "

بەخێرایی لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە

منیش لەسەر ئەرزەکە کەوتبووم

خۆم بە دیوارەکە گرت و لەسەر قاچەکانم وەستام و بەهۆی دیوارەکانەوە دەمتوانی لەسەر قاچەکانم بوەستم خۆم گەیاندە دەرەوەی ژوورەکە

خۆزگە هەرگیز ئەو ڕۆژە لەگەڵ میشێڵ و سان نەهاتباین بۆ ئێرە ئەو کات هیچ یەکێک لەوانە ڕویان نەدەدا

لەوە زیاتر نەمتوانی لەسەر قاچەکانم بوەستم دانیشتم و پشتم بە دیوارەکە کرد و دەستم کرد بە گریان کە ویستم دەستم بۆ ڕوخسارم ببەم تێبینی بەرێکی زۆر کەڕووم کرد لەسەر دەستم بە خێرای دەستم بە جلەکانم دادەهێنا تا پاکی بکەمەوە

• The Damn Psychiatric Hospital• Kurdish Story (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now