part.12.

199 43 39
                                    

.هەتا وەختی مەکتەبێ هەر ڕۆژە و پارتەکەی پۆست دەکەم ئەوجە پارتی نوێ دانانێم هەتا یەکەم ڕۆژی جەژن آن شاءاللە ئەگەر خودا تەمەن بدا ئەو کات دوو پارت دادەنێم هەتا دوای ئیمتیحانی ئاخیر ساڵ پارتی نوێ دانانێم آن شاءاللە 🐸

.
.
.
.
.
.
.
.
.
..................................

"بۆچی پێویستە تۆ هەموو شتێک بزانیت؟"
وتی
"من دایدەخەمەوە کە گەڕامەوە ئەو کات قسە دەکەین"
پەیوەندیەکەی داخست بەسەرما

"چ کچێکی گەمژەیە"
وتم و مۆبایلەکەم خستە گیرفانم
"هەرچۆنێک بێت باشترە شتێک ئامادە بکەم پێش ئەوەی ئەو گورگە برسیە بگەڕێتەوە "

چاکەت و جزدانەکەم برد و کالەکانم لە پێ کرد و لەماڵ رۆشتمە دەرەوە

سەیری ئاسمانم کرد کە خەریکە بە تەواوی تاریک دەبێت

"چ کارێکە وا هێشتا نەگاڕەویتەوە ماڵەوە کچی گەمژە"
وتم و خێرایم زیاد کرد

هەر بە زووی گەیشتمە مارکێتەکە بە زووی دەستم کرد بە شت کڕین

دەستم بۆ شوکلاتەکان برد تا بۆ میرای بهێنم بەڵام کەسێک زۆر بەخێرایی لە دەستمی رفاند و دوورکەوتەوە بەرەو لای مێزەکە ڕۆشت

"هێی تۆ گەمژەی هیچ ئەوە چ جۆرە رەفتارێکە کوێری؟ ئێرە بڕێکی زۆر شوکلاتەی لێبوو بۆچی ئەوەی دەستی منت برد هەر ئێستا بیگەڕێنەوە و دانەیەکی تر بۆ خۆت بێنە "
وتم

"کەوایە خۆت دانەیەکی تر بێنە کچی بێڕێز "
بە دەنگێکی سەیر و ناسراوەوە وتی

هەستم بە ئازارێک کرد لە سەرم و سنگم ئازارێکی لە ناکاوی بۆ هات بۆ ماوەیەکی کەم ناڕەحەتی و ئازار ڕووی تێکردم

سەیری لای مێزەکەم کردەوە کەسی لێنەمابوو هەر بە زووی شتەکانم کڕی و لە مارکێتەکە هاتمە دەرەوە

"ئەوە چ نەفرەتیەک بوو بەسەرم هات لەوێ "
وتم

دەستێک شانەکانمی گرت لە ترسا لەشوێنی خۆم رەق بووم هەتا بوێری ئەوەشم نەبوو سەیری خاوەن دەستەکە بکەم

"بەم کاتە چی دەکەیت لێرە ؟"
وتی

بوەستە ئەو دەنگە...

ئاھ یونگی نەفرەتی

بە تورەیەوە سەیرم کرد
"بۆچی دوام کەوتویت؟"
وتم و دەستیم لە خۆم دوورخستەوە
"دواتر ئەوە پەیوەندی بە تۆ وە نییە کە چی دەکەم و چی ناکەم"

"هێشتا لێم توڕەیت؟"
وتی

"دەزانی چی وازم لێبێنە کارم هەیە تاقەتی تۆم نییە دەزانم دوام کەوتووی تا دەمەقاڵێم لەگەڵ بکەیت"
وتم
"بڕۆ ئەو دەمەقاڵیە لەگەڵ کەسێکی تر بکە من ئێستا جەوی تۆم نییە"
دەستم کرد بە ڕۆیشتن

• The Damn Psychiatric Hospital• Kurdish Story (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now