part.5.

241 61 26
                                    

.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸💔
.
.
.
.
.
.
.
"کەوایە بۆ لێرە وەستاوین؟"
لوکاس وتی هەموویان سەیری لوکاسیان کرد
"با خێرا ڕێگایەک بدۆزینەوە و لێرە دەربچین پێش ئەوەی یەکێکمان شتێکی لێ بەسەر بێت"

"خۆمان توشی چیکرد "
هێلینا بە گریانەوە وتی
"خودایە گیان تکایە بمانپارێزە"

"تەواو مەگری ئێمە بە زوویی پێش ئەوەی هیچمان لێ بەسەر بێت لێرە دەچینە دەرەوە مەترسە "
جین وتی و دەستی هێلینا گرت

"دەی با برۆین"
یونگی وتی

و دەستیان کرد بە ڕۆشتن

لە تەواوی گەڕانەکەیان زیاتر و زیاتر ترس دەستی بەسەریاندا دەگرت بەو ڕادەیەی خەریک بوو بچنە باوەشی یەکتر

"ئێمە بە سەلامەتی لێرە دەردەچین وایە؟"
ئێلا وتی

"بەڵێ "
فیڵێکس وتی
"باشە لەوانەیە "

هەموویان بە ترسەوە سەیری یەکتریان دەکرد و پەشیمانی و ترس بە تەواوی لێیان بەدی ئەکرا

"بابەڵێن بدەین کە نابێت هیچ یەکێک لە ئێمە هیچی لێ بەسەر بێت "
لوکاس وتی
"هەتا ئەگەر ڕووبە ڕووی ترسناکترین شتیش ببینەوە ئەوا زۆرترین هەوڵ دەدەین تا بە زیندووی لێرە بچینە دەرەوە باشە "

دەستی خۆی هێنا پێشەوە

"بەڵێن بێت ئەگەر ڕووبە ڕووی ترسناکترین شتیش ببمەوە هەوڵی مانەوە لە ژیان بدەم بۆ خۆم بۆ ئێوەش چۆن بە نۆکەسەوە هاتینە ئێرە بە نۆکەسیشەوە ئەچینە دەرەوە لەم نەخۆشخانە نەفرەتیە"
یونگی وتی و دەستی لەسەر دەستی لوکاس دانا
ئەوانیتریش هەمان شتیان کردەوە

"دەی با خۆمان لێرە نەجات بدەین"
میشێڵ وتی

دەستیان کرد بە گەڕان
ژوورەکانی قاتی خوارەوە ئەوندە زۆر بوو کە نەدەهاتە ژماردن

"نەفرەت لەو کەسەی ئەو نەخۆشخانەی وا بنیات ناوە بۆچی ئەوندە ژوورەی لێیە "
جیمین وتی

"بوەستن پەتەکەم کرایەوە "
میرا وتی کە پەتەکەی کرایەوە
و دەیویست بیبەستێتەوە

"بۆچی کرایەوە خۆ زۆر جوان بەستبووم "
جیمین وتی

"ڕێگەم بدە با من بۆت ببەستمەوە "
فیڵێکس وتی و پەتەکەی لە دەستی میرا وەرگرت و لە دەوری کەمەری لول دا و ویستی بیبەستی

لەو کاتە دەرگاکەی دوای میرا زۆر بە خێرایی کرایەوە و میرا بێ ئەوەی کەس پاڵیبدا کەوتە سەر ئەرزەکە و هێزێک ڕایکێشا بۆ ژوورەوە و دەرگاکە زۆر بە خێرایی داخرا

• The Damn Psychiatric Hospital• Kurdish Story (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now