"parti 11"

3K 374 281
                                    


|sheel pov|

دوو ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو ڕۆژەی کە بەڕێز جیۆن تەقەی لێ کرا ئێستا ئەو چاک بووەتەوە ، من دڵخۆشم بەوەی کە برینەکەی قوڵ نەبوو

دوای گەڕانەوەم لە کار ئێستا ژینگەی ئەو کافێیە بە تەواوەتی گۆڕاوە هەموویان هەڵسوکەوتیان زۆر گۆڕاوە بەرامبەرم من کێشەم لەگەڵ ئەو ڕەفتارە نەرمانەیان نییە بەڵام ئەوان ئەترسن بەڵام نازانم ئەو ترسەیان بەرامبەر کێیە وە بەڕێوبەریش موچەکەمی کردووەتە دوو ئەوەندە و ئەو پێم ئەڵێت سەرسامە بە کارەکانم

پرسیارم لە یەکێک لە هاوکارەکانم کرد لەوێ بەڵام ئەو مەسەلەکەی بڕیەوە نەیوویست باسی هیچ بکات و زۆر شڵەژا بۆیە من گومانم هەیە شتێک ڕووی دابێت ، بەڵام شتێکی سەیر لە جیها هەیە ئەو کچە پێشتر زۆر خراپ بوو لەگەڵم ئێستاش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر ئەبێت نازانم بۆچی ڕەقی لێمە [جیها هاوڕێی ئەو کچەبوو لە جیۆن دای بە تای تاکوو ژیانی تێکبدات]

نەخۆشیەکەم هیچ یارمەتی دەرم نییە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر ئەبێت من نامەوێ زوو بمرم ئەمەوێ دڵخۆش بژیم و ژیانێکی ئاسودەم هەبێت من تاکە خێزانی جۆنگم گەر من بمرم ئەو چی بەسەر دێت

من هیوام ئەخواست کەسێکم هەبووایە بمتوانیایە تەواوی ئازارەکانمی لەگەڵ بەشبکەم تەواوی ڕۆژەکەمی بۆ باس بکەم هەموو بیرەوەرییە خۆش و ناخۆشەکانمی بۆ باس بکەم ، ئای خوایە تکایە زیاتر ئازارم مەدە بەرگە‌ ناگرم ، فرمێسک لە چاوەکانم ڕژان ئەمویست زۆر بگریم تا دڵم ئاسوودە ئەبێت

"نوونا ئوپا تایهیۆنگ لێرەیە" جۆنگ ووتی و لەنێو خەفەتەکانم دەریهێنام

خێرا ڕوومەتەکانم سڕی و بە زەردەخەنەوە سەیری جۆنگم کرد بۆ ئەوەی هەست بە دڵتەنگیم نەکات

"ئۆکەی تۆ بڕۆ پێی بڵێ دانیشێت من خەریکە ئامادە ئەبم" ووتم و ئەویش سەری لەقاند و ڕۆشت

ئەمڕۆ جۆنگکووک بانگهێشتی کردووم بۆ خوانێکی ئێوارە ئەوە زیاتر لە ژوان ئەچێت بەڵام ئەو ووتی شتێکی گرینگ هەیە ئەیەوێت پێمی بڵێت

وە منیش ئەمەوێ ئەمڕۆ پێی بڵێم لێم دوورکەوێتەوە هەرچەنێک کە ئەتوانێت چونکە من هەستەکانم خەریکن زاڵەبن بەسەرم نامەوێ هەستم بۆی هەبێت و ئەشزانم ئەویش هەستی بۆم هەیە بەو مهرەبانییەیەوە و ئەو بەڕێزی و گرینگی پێ دانەی هەموو شتێک ئەڵێت

من نامەوێ ئێمە پێکەوە بین چونکە گەر ئێمە پێکەوە بین ئەوا کۆتاییەکەمان بە ئازار ئەبێت

هەموو ڕۆژێک هەست بەوە ئەکەم کە لە مردنم نزیک ئەکەوومەوە ، لە کۆتا ڕۆژەکانم وە من نامەوێ مردنەکەم ببێتە هۆکاری خەم بۆ کەس

ئەمڕۆ پێی ئەڵێم کە نزیکم نەکەوێتەوە بەو شێوەیە ئەتوانین کۆنتڕۆڵی هەستەکانمان بکەین بەو شێوەیەش نابمە هۆی خەم بۆ هەردووکمان هیوادارم لێم تێبگات

بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎Where stories live. Discover now