"parti 32"

1.9K 296 385
                                    

|jungkook pov|

زۆری نەبرد دوای چوونە ژوورەوەی شیل بۆ ناو ساڵۆنەکە هەموو شتێک باش بوو تا ئەو کاتەی کچێک هات و ووتی کەوا هاوسەرەکەت دیار نەماوە زۆر لام سەیر بوو ئەبێ شیل بۆ کوێ چووبێت کە سەیری کامێراکانمان کرد کە لە دەرەوە و ڕێرەوەکانی ساڵۆنەکە بوو بە ڕوونی دیاربوو کە شیل بۆ خۆی ئەڕوات

مێشکم لەشوێنی خۆی ڕەقبوبوو چۆن ئەکرێ ئەو خۆی بڕوات ئەوە بڕوا پێنەکراوە ئێمە نێوانمان لەگەڵ شیل زۆر باشە بۆچی ئەبێ ڕابکات لێم؟

زۆر مێشکم سەرقاڵە تەنانەت تایهیۆنگیش دیارنییە لە دوێنێوە نەمبینیوە دوای ئەوەی من و شیلی بەو شێوەیە بینی لە ماڵ چووبووە دەرەوە نازانم ئاخۆ بۆ کوێ ڕۆشتووە خەریکە مێشکم لەدەست ئەدەم

دوو لە کارمەندە شارەزاکانی کۆمپانیام هێناوە بۆ ئەوەی شوێنی شیلم بۆ دیاری بکەن بە پێی موبایلەکەی لە توڕەییان قاچەکانم لە جوڵە ناوەستێت

"جۆنگکووک!" تایهیۆنگ بە دەنگی بەرز بانگی کردم سەیریم کرد زۆر بە شڵەژاوی هاتە لام

"جۆنگکووک من ئەزانم ئەو لە کوێیە" تایهیۆنگ بە نیگەرانی ووتی و زۆر شڵەژاو بوون

"لەکوێیە؟ لەکوێیە تایهیۆنگ " بە توڕەییەوە پرسیم لەم کاتە تەنها ئەمەوێ بوکەڵەکەم بدۆزمەوە و بزانم بۆچی ڕایکرد لێم ئەبێ بە توندترین شێوە سزای بدەم هەرگیز لێی خۆش نابم

"شوگا ئەو لای شوگایە! دوێنێ هاتم پێت بڵێم کە ئارا موبایلەکەی کارا بوویەوە و نامەی بۆ شیل ناردبوو دڵنیام ئەوە کاری یۆنگی بووە من درەنگ گەیشتمە شوێنەکە ئەوان ڕۆشتبوون ئەوکاتە من گەیشتم" تایهیۆنگ زۆر بە نیگەرانی ووتی خوێنم دەستی کرد بە کوڵان چۆن ئەکرێ شتێکی وا بکات ئەو بێ نرخە بەبێ بیرکردنەوە ئەبێ بیکوژم دڵۆپە دڵۆپە خوێنی جەستەی دەرکەم

"تایهیۆنگ ئێستا لە کوێن ئەزانی؟" پرسیم بە پەڕۆشی یەقەی تایهیۆنگم گرت

"شوێنی ئارا ئەزانم دوێنێ شوێنی ئەوەم دیاری کرد بەڵام هی شیل دڵنیانیم" تایهیۆنگ ووتی و موبایلەکەی ڕاگرت بۆم کە ناونیشانێک بوو سەیری تایهیۆنگم کردەوە

"ناونیشانی ئارایە پێویستە ڕزگاری بکەین" تایهیۆنگ دووبارە قسەی کردەوە

"بۆچی ئەبێ ڕزگاری بکەین ئەو دەستی تێکەڵ نەکردووە لەگەڵ یۆنگیا؟"بە توڕەییەوە ووتم هەستم بە هەڵسانی تەواوی دەمارەکانم ئەکەم

"نەخێر! جۆنگکووک تۆ هەڵەی ئەو دیلی یۆنگیە پێویستە ڕزگاری بکەیت" تایهیۆنگ بەتوڕەیی یەقەمی گرت و دەستیم لە یەقەم کردەوە

"بەنەفرەت بیت یۆنگی ،،، ئەبێ وات بەسەر بێنم ئاوات بە مردن بخوازیت" بە توڕەییەوە ووتم و گوێم بۆ پلانەکەی تایهیۆنگ گرت هەنێ شتم تێیا گۆڕی و لەماوەی نیو سەعات کەمتر هەموو پاسەوانەکانم کۆکردەوە و بەڕێکەووتم بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەمان

بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang