"parti 20"

3.5K 384 415
                                    

|sheel pov|

چاوەکانم کردەوە  خۆم لە ژوورەکەی جۆنگکووک بینیەوە ئاهەنگەکە وەک جەهەنەم هاته پێش چاوم
ئەوەم لە بیرە کە هاتینە بۆ کۆشک و خەوم لێ کەووت

سەیرم ئەم لاو ئەو لام کرد بەڵام چاوەکانم نیشتەوە لەسەر کراسەکەم کە لە درێسی ئاهەنگەکەوە گۆڕاوە بۆ
جلێکی ئاسوودە

ترس دڵمی گرت چی ئەگەر جۆنگکووک گۆری بێتی ؟ مانای ئەوەیە کە جەستەی منی بینیوە؟ نەخێر! نەخێر شیل تۆ زۆر بیر دەکەیتەوە

دواتر گوێم لە لێدانی دەرگا بوو ڕێگەم دا بێتە ژوورەوە یەکێک لە خزمەتکارەکان هاته ژوورەوە خۆی چەماندەوە و قسەی کرد

"خاتوو جیۆن، گەورەم چاوەڕێی تۆ دەکات لەسەر
مێزی نانخواردنەکە"

"بانگم مەکە بە خاتوو جیۆن بانگم بکە بە شیل سەیرکە ئێمە لە هەمان تەمەنین" بە ڕەوشتەوە گوتم چونکە من
نامەوێت ئەوان هەست بەوە بکەن کە من باڵادەستترم
لە ئەوان لە کاتێکدا من وەک ئەوانم

"ببورە خاتوو جیۆن بەڵام فەرمانێکی توندە لە
گەورەم بۆ ئەوەی بە ناوی خۆتەوە بانگت نەکەین"
داوای لێبوردنی کرد لە کاتێ تۆزێک خۆی چەماندەوە

هەناسەیەکم هەڵکێشا کە زانینیم ناتوانم لە بەرامبەریدا سەرکەوم سەیری پەنجەرەکەم کرد و ئێستا شەوە! واتە ئەو بانگم دەکات بۆ نانی ئێوارە بەڵام من برسی نیم

"بە جۆنگکووک بڵێ من نامەوێت هیچ شتێک بخۆم"
ووتم و تەماشایم کرد

"بەڵام......" ئەو خەریک بوو کە شتێک بڵێت بەڵام من
نەمهێشت دیسان وتم "برسی نیم" ئەم جارە ئەو خەریک بوو بڕوات بەڵام من ئەوە بوەستێنێت

"بوەستە! تکایە دەتوانی پێم بڵێی کێ جلەکانمی گۆڕیوە ئەزانی مەبەستم چیە؟"نیگەران بوو بەڵام ئەو خەندەی کرد و پێی وتم کە جۆنگکووک داوای لێکردووە کە جلوبەرگەکانم بگۆڕێت

سەرم لە سەر تەختە حەوانەوە و چاوەکانم داخست
هەست بە حەسانەوە دەکەم نەک لە ڕووی دەروونییەوە بەڵکو بە شێوەیەکی جەستەیی تا لەو کاتەدا دیمەنی ماچم کردنەکەی جۆنگکووک بە مێشکمدا هات

نازانم لە کوێوە بوەستم چۆن بە ئازایەتی ماچیم کرد لەو کاتەدا نەمویست مێشکم کۆنتڕۆڵم بکات لەگەڵ هەستەکانی دڵم بووم هەر لەو کاتەی ئاهەنگەکە کۆتایی هاتووە من یەک وشەم لەگەڵی نەوتووە

چونکە مێشکم لەگەڵ دڵمدا دەجەنگێت و نەخۆشییەکەم
لەگەڵ خۆشەویستیەکەم دەجەنگێت

بەڵام ئێستا بڕیارم داوە،  جۆنگکووک هەموو ئەوینداریمت پێ دەبەخشم تا من زیندووم و  ئەم دڵەڕەقەت دەرەکەم و دەیگۆڕم  جیهانێکی تاریکەکەشی دەگۆڕم  ئەو دەکەمە کەسێکی باش تەنانەت بۆ ئەوەش دەبێت هەموو شتێکم بدەم بە ئەو

بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎Onde histórias criam vida. Descubra agora