"parti 4"

3.3K 391 332
                                    

"هیوادارم وابێت من پێم وایە ئەو تۆی خۆشەوێیت" ئارا ووتی و ترس زیاتر دڵمی داگرت

"وە شیل تۆ ئەزان...." قسەکانیم بڕی چونکە منی زیاتر قەلەق ئەکرد

"بەسە ئارا من پێم ووتی کەوا تۆ زۆر بیرەکەیتەوە هیچ شتێکی وا بوونی نییە" بەتوڕەییەوە ووتم بەڕاستی زۆر ترساو بووم

"باشە شیل تەواو ئیدی باسی ئۆپام ناکەم" بە دەستەکانی دەمی قفڵ کرد وەک بڵێی ئیدی قسە ناکات

"دەی با بڕۆین نانەکەمان بخۆین جۆنگ چاوەڕێییە" ڕۆشتین و نانی بەیانیمان خوارد

|jungkook pov|

دوای ئەوەی لەلای بووکەڵەکەم گەڕامەوە کۆشکەکەم بەرەو ژێر زەمینەکە بەڕێ کەووتم لەوێ تایهۆنگ و بەشێک لە پاسەوانەکانم و ئەو نەفیەتیەش لەسەر کورسیەک بەسترابووەیە

"جۆنگکووک ئەو ئەڵێت ویستوویەتی تامی ئەو کچە...." نەمهێشت تایهیۆنگ قسەکەی تەواو بکات بە توڕەییەوە کێشام لە دەموچاوی ئەو نەفرەتییە

"چۆن ئەتوانی بەو شێوەیە بیر لە بوکەڵەکەم بکەیتەوە کوڕی سۆزانی" بە توڕەییەوە وتم بۆ ساتێ وازم لێی هێنا و پشتم تێکرد و جلەکەم ڕێک کردەوە

"بـ بەڕێز جـ جیۆن بوکەڵەکەی تۆ سەرەتا من تامم کرد" کە وای ووت تاریکی توڕەیی دڵم داگرت

"جۆنگکووک ئەتەوێ ئێستا بۆتی بکوژم" تایهیۆنگ ووتی و چەکەکەی دەرهێنا ڕووم کردە تایهیۆنگ بە توڕەییەوە

"گەر بمویستبایە تۆ بیکوژی بۆچی دێم بۆ ئێرە؟" بە توڕەییەوە ووتم و تایهیۆنگیش بە مۆنی سەیری کردم و چەکەکەی هەڵگرتەوە چوومە لای ئەو نەفرەتییە و دەستی لە ئەملاو لای دەستی کورسیەکە دانا کە ئەوی لێ بەسترابوو خۆم خستە ئاستی دەموچاوی

"ئەبێ بزانی لەگەڵ کێیا تێکەووتووی ئەی سەگ" بە تۆنێکی جدییەوە ووتم و سەیری چاوە ترساوەکانیم ئەکرد

"بـ بەڕێز جـ جیۆن تکایە وامەکە من خێزانم هەیە" بە دەنگێکی لەرزیو ووتی و چاوەکانی فرمێسکیان ڕشت

"خێزانەکەت تۆیان ناوێت گەر بزانن کەسێکی ئاوا پیسی" بە هاوارەوە ووتم و بۆکسێکم کێشایە ژێر چەناگەی و لەگەڵ بۆکسەکە ددانەکانی پێشەوەی کەووتن و خوێن بە دەمیا ئەهاتە خوارەوە

"تایهیۆنگ" هەڵسامەوە و ڕووم کردە تایهیۆنگ و ئەویش سەیرم کردم وەک بڵێی چیە

"هەر ئێستا ببیبە ژووری سپی ئەبێ بۆ مەرگی خۆی بپاڕێتەوە" بە توڕەییەوە وتم

هیچ بەزەییەکم لە دڵیا نییە بەرامبەری ئەو پیسە و شایەنی پیسترین مردنە و ئەبێ لەئازاران بۆ مەرگی خۆی بپاڕێتەوە وەک چۆن بوکەڵەکەم لێی ئەپاڕاییەوە تا وازی لێبێنێت دوای ئەوەی تای فەرمانی بە پاسەوانەکان کرد و بردیان بەرەو ژووری سپی

بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang