"parti 9"

2.9K 380 327
                                    



|sheel pov|

دوای ئەوەی جۆنگوان منی گەیاندە ماڵەوە سوپاسیم کرد و جلەکانم گۆڕی و ئێستاش لەنێو جێگاکەم پاڵکەوتووم بیر لەوە ئەکەمەوە ئەمڕۆ چیم بەسەر هات

نەخۆشیەکەم ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر ئەبێت هیچ بڕە پارەیەکم بە دەستەوە نییە بۆ کڕی دەرمانەکانم هەر ئەو بڕەی ماومە ئەبێ بە ئاگاداری بە کاری بهێنم گەر دەرمان بکڕم بەو پارەیەی هەمه ئەوا من و جۆنگیش ئەمرین لە برسان

هەندێ لە بەشەکانی لەشم زۆر بە خراپی ئازاریان هەیە ، سەرم ئازارێکی زۆری هەیە و هەنێ بەشی لەشیشم خەریکن گرژ ئەبن ئەوە بە ئازارترینە

گەر دەرمان بکڕم دەمرم لە برسان وە گەر دەرمان نەکڕم دەمرم بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە خوایە! ژیانم بۆچی وا ئاڵۆزە ، تەنها ئەوەی ئەیزانم ڕۆژێک ئەمرم بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە

ئۆھ لەناکاو بیرم هاتەوە من سێ بۆ چوار ڕۆژ ئەبێ نەچوومەتە سەر کار ئۆف ئێستا بەڕێوبەر زۆر توڕەیە خوایە! تکایە با دەرم نەکات ، خێرا موبایلەکەم دەرهێناو پەیوەندیم بۆی کرد

"سڵاو بەڕێوبەر منم شیل" بە ترسەوە ووتم و خەریکە گەدەم تێک ئەچێت لەترسان

"ئۆھ خاتوو شیل تۆ حاڵت باشە؟" ووتی بە پەلە پەل
ــ ئەمە چیەتی؟

"بەڵێ بەڕێزم باشم ئەمەوێ بڵێم داوای لێبوردن ئەکەم بۆ ئەم ماوەیەی کە نەهاتم ب ــــ" نەیهێشت قسەکەم تەواو بکەم و وەستاندمی

"نا! نا! خاتوو شیل پێویست ناکات تۆ ئەتوانی ئەم ماوەیە پشوو وەرگریت کێشە نییە" بە تۆنێک جدی ووتی پێم سەیر بوو ئەو هەرگیز پشوو نادات بە کەس

"نەخێر بەڕێزم بەیانی دێم" قسەکانی زۆر نامۆ بوون بە شێوەیەک قسەیە کرد وەک بڵێی لێم ئەترسێت ، چاوەکانم داخست و کەوتمە جیهانی خەونەکانمەوە

|دوای چـەند ڕۆژێـڪ|

دوای ئەم چەند ڕۆژە زۆر شت گۆڕاون بەڵام ژیان هەر بەردەوامە

ئارا زۆر یارمەتی من ئەدات هەمیشە لەلای من ئەبێت و ئێستاش من لەلای ئەوم لەناو ژوورەکەی بەڵێ لە کۆشکی جیۆنم

من و بەڕێز جیۆن ئێستا لە یەکتری نزیک بووینەتەوە ، بەڵام هەرکاتێک ئەو نزیکم ئەکەوێتەوە دڵم شێتانە دەست ئەکات بە لێدان

من ئەزانم ئەو پیاوێکی دڕندەیە و ترسناکە و ئەبێ لێی دورکەومەوە بەڵام دڵم دەسەڵاتی لە مێشکم سەندووەتەوە من ناتوانم لێی دوورکەومەوە ئەمەوێ لەلای بم

بەڕێز جیۆن هەرگیز هیچ چانسێک لەدەست خۆی نادات هەمیشە کە ئارا ببینم ئەویش ئەبینم بەڵام بۆ ئێستا جیاوازە تەنانەت ئەمڕۆ بەیانی ویستی ماچم بکات

|Flash back|

خەریک بووم بۆ کۆشکەکەی جیۆن ئەچووم چونکە ئارا بانگی کردم بۆ ئەوەی پێکەوە بخوێنین هەفتەی داهاتوو تاقی کردنەوەمان هەیە

بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎Onde histórias criam vida. Descubra agora