|another pov|
تایهیۆنگ لەدەرەوەی ڕێستۆرانتەکە وەستابوو چاوەڕێی شیلی ئەکرد بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە بۆ شوقەکەی بە سەلامەتی
ئەو زۆر هەستی بە دڵخۆشی ئەکرد بۆ جۆنگکووک کە لە کۆتاییدا خۆشەویستی ژیانی دۆزییەوە و ئەویش کەسێکی باشە
ئەو دڵخۆش بوو بۆ جۆنگکووک و شیل هەر زۆری پێ نەچوو شیلی بینی بە گریانەوە ڕایکردە دەرەوە لە ڕێستۆرانتەکە تایهیۆنگ ترسا جۆنگکووک شتێکی هەڵەی کردبێت بەڵام ئەو داماوە نەیزانی چارەنووس دڵڕەقانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەکات
ئەو لە شیل نزیک بوویەوە و چاوە سورەکەی بینی کە لەبەر گریانی زۆر تەواو سور بوو بوو هەروەها لێوە ئاوساوەکەی کە نیشانەی ماچە توندەی جۆنگکووک بوو ئەو زیاتر دڵگرانتر بوو ئەیویست بزانێت چی ڕوویداوە لە نێو ڕێستۆرانتەکە
"شیل!چی ڕوویداوە؟ پێمی بڵێ" تایهیۆنگ هەر زوو دەستی کرد بە پرسیارکردن لێی
بەڵام شیل توانای ئەوەی نەبوو وڵامی پرسیارەکانی تایهیۆنگ بداتەوە و تەنها بیری لای قسەکانی جۆنگکووک بوو هەم ترساش بوو لە ڕەفتارە لە ناکاوەکانی جۆنگکووک بەو پرسیارەی تایهیۆنگیش گریانەکەی زیاتر بوو
"شیل تۆ ئاوا زیاتر نیگەرانم ئەکەی! بۆ خواتری خوا پێمی بڵێ" تایهیۆنگ بە نیگەرانییەوە ووتی و بەڵام شیل تەنها ئەگریا
ئەو ئازارەی ئەوەنە گەورە بوو هەستی ئەکرد کە خەریکە دڵی ئەوەستێت لەبەر زۆری گریانەکەی نەیەتوانی هەناسە بە جوانی بداتەوە
ئەو ئەیزانی ئەو خەمەی زۆر زیاترە لەوەی گەر بباین بە خۆشەویست و ڕۆژگار لێکیانی بکردایە بەڵام ئەم تێگەیشتنە دوای چی
لەناکاو شیل زەردەخەنەیەکی لاوازی بۆ تایهیۆنگ کرد و ڕایکرد و جێی هێشت و فرمێسکەکانی بەردەوام بوون لە هەڵڕژان
تایهیۆنگ خەریک بوو دوای شیل بکەوێت بەڵام گوێی لە هاوارێکی توند بوو لە ناو ڕێستۆرانتەکە بەڵام هەرکە چووە ژوورەوە چاوەکانی توانای بینینی ئەو دیمەنەی نەبوو
جۆنگکووک تەواوی ڕێستۆرانتەکەی تێکدابوو ستافەکەش وەستابوون یەکێکیشیان بوێریان نەبوو بیوەستێنن جۆنگکووک بە تەواوەتی لە چەتەیەکی خراپەکار ئەچوو
تایهیۆنگ چەند دەقەیەک بە شۆکەوە سەیری ئەکرد دواتر بە خێرایی نزیکی جۆنگکووک بوویەوە
"جۆنگکووک" تایهیۆنگ بە هاوارەوە ووتی و چاوەکانی پڕ بوون بەبینی جۆنگکووک
جۆنگکووک وەستاو سەیری دواوەی کرد بۆ بینینی تیهیۆنگ ، چاوەکانی جۆنگکووک پڕ بوو لە تاریکی چاوی پڕ بوو لە خوێن بە هۆی توڕەیی و ئازارەوە، تەواوی جەستەی لە توڕەییان دەجوڵێت
تایهیۆنگ بە بینینی جۆنگکووک بەو شێوەیە دڵی ئازاری هەبوو ئەو کۆتا جار جۆنگکووکی بەو شێوەیە بینی کاتی مەرگی دایک و باوکی بوو ، دوای ئەوەی هەرگیز بەو شێوەیە نەیبینیوەتەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/325147788-288-k786418.jpg)
CZYTASZ
بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎
Fanfiction[ڪـۆتایـی هـاتـووە] "بەڕێـز جیۆن جۆنگکووک تۆ کێیت تا پێم بڵێت لەگەڵ کێ یەکتری ببینم یان نەیبینم" پرسیاری کرد به توڕەيى بەهۆی ئەو فشارەی کە لەسەری بوو "ووتم جارێکی تر نەیبینیت و تەواو" بەتوڕەییەوە ووتی و ددانەکانی جیڕکردەوە هەرشتێک لێی نزیک بوو فڕێید...