"جیمینی " دەنگێک هاواری کرد کاتێک لە کافێکە هاتە ژوورەوە .
"تایهیۆنگییی " جیمین هاواری کردەوە .
" ئەتوانن بێ دەنگ بن بەو بەیانیە ؟"جین لە ئۆفیسەکەی هاتە دەرەوە بە نیمچە توڕەیی .
" ببوورە بۆس " هەردووکیان بەیەکەوە وتیان .
" همم هەر وای بۆ چووم " جین ووتی ڕۆشتەوە ژوورەوە .
" جیمینی هەواڵێکی خۆشم پێیە " تایهیۆنگ بە دڵخۆشی گوتی و چاوەکانی ئە گەشانەوە .
" دەی زووکە پێم بڵێ هەواڵەکە چیە ؟" جیمین ووتی بە خەندەوە .
" نازانم ئەوە ئاشق بوونە خۆشەویستیە یان هەر کڕەشە بەڵام هەست ئەکەم هەموویەتی
دڵم زۆر خێرا لێئەدات جیمینییی "تایهیۆنگ بە دراماتیکی ووتی کاتێک لەسەر کورسیێک دانیشت لەبەردەم جیمین ." چییی ؟ بێستەکەم ئاشق بووەەەە ئەیخوایە
کێیە ئەو بە شانسە ؟" جیمین زۆر بە دڵخۆشیەوە ووتی کاتێک سەیری هاوەڵڕۆحەکەی ئەکرد ." ئاهــ جیمین ئەو کەسێکی زۆر جوانە قژێکی خاوی ناوازە جەستەیەکی جوان
قسەکردنی شیرین ، هەموو شتێکی ناوازەیە " تایهیۆنگ وەسفەکانی تەواو کرد کاتێک چاوەکانی تەنها دڵی تێدا ئەبینرا بەو جۆرە ئەدرەوشایەوە ." واهــ یەکەمجارە بەمشێوەیە بت......"جیمین قسەکانی پێ بڕدرا لەلایەن تیڤیەکەوە کە هەواڵی بە پەلەی لێئەدا .
" دووبارە پۆلیسەکان جەستەیەکی تریان دۆزیەوە لەنێو کۆڵانێکی تەسک کە لەنێو زبڵدا فڕەدرا بوو بەهەمان شێوەی جەستەکانی تر کە لەلایەن بکوژی زنجیرەیی 'J' مۆر کرابوو لەسەر جەستەی نوسرابوو منداڵباز کە بە چەقۆ بەقوڵی هەڵکۆڵدرابوو ......"
"بەڕاستی شتێکی قێزەونە ئەو بکوژی زنجیرەییە ئەیکات بەڵام دڵیشم پێم دەڵێت کە ئەو جەیە تەنها ئەو کەسانە ئەکوژێت کە خراپە کارن ، بۆ نمونە کەسێکیان بازرگانی بە کچان ئەکرد کەسێکیان کچی هەڵئەخەڵەتاند و ئەیکردن بە سۆزانی کەسێکیان گێچەڵی سێکسی بە منداڵ ئەکرد ، بەڕای من ئەوە باشترین شتە بەڵام ناشبێت بێ ئەوەی بانگی یاسا بکەیت لەخۆتەوە ئەوە بکەیت " تایهیۆنگ ووتی کاتێک لێوەکانی پێکدادابوو .
" بەڵێ ڕاست دەکەیت وایە " جیمین بە کیوتی و دڵتەنگی ووتی .
" یاهــ جیمینا تکایە با ئەمشەو بڕۆین بۆ لەدایک بوونی خۆشەویستەکەی جین هیۆنگ
تەنها دەکەس یان زیاتر لەوێ ئەبێت خۆت ئەزانی جین هیۆنگ حەز بە قەڵەباڵغی ناکات " تایهیۆنگ بە چاوی گەورەوە سەیری جیمینی ئەکرد خۆی غەمبار کرد بوو تا هاوڕۆحەکەی ڕازی بکات ." ئاهــ بەمشێوەیە سەیرم مەکە " جیمین ووتی کە هەناسەیەکی قوڵی دایەوە " باشە دەی دێم " .
" زۆر باشە چیمی کەوایە لەوێ یەکتر ئەبینین " تایهیۆنگ بە دڵخۆشی گوتی و دەستی کردەوە بە کارەکانی .
" ئاهــ نەفرەت ئێستا چی بکەم ؟ بۆچی ڕازی بووم بچم ؟ ئایش خۆ دڵی تێتێ م پێ نەئەشکا " جیمین لەبەر خۆیەوە وەک شێت قسەی ئەکرد و جلەکانی ئەگۆڕی دوای ئەوەی کابۆیێکی ڕەشی لەبەر کرد لەگەڵ تیشێرتێکی ڕەش کە چەند نوسینێکی مۆری لەسەر نوسرابوو لەگەڵ چاکەتێکی جلدی ڕەشی لەبەر کرد جزدانەکەی و کلیلی ماڵەکەی هەڵگرت و ڕۆشت بەرەو ئەو شوێنەی ئاهەنگەکەی لێ ئەکەن .
" جیمینیی " تای هاواری کرد هەرکە جیمینی بینی .
" یا تای هاوار مەکە " جین بە نیمچە توڕەیی ووتی .
" ببوورە هیۆنگی " تایهیۆنگ بەشەرمەوە ووتی کاتێک سەیری دەوروو بەری کرد .
" سڵاو جین هیۆنگ "
" سڵاو جیمین "
جیمین دوواتر ڕۆشتە ئەو شوێنەی خۆشەویستەکەی جینی لێیەو پیرۆزبایی لێیکرد و بەیەکەوە قسەیان ئەکرد .
" ئایشش ئەو گەمژانە بۆچی دیار نین" سۆهوا خۆشەویستەکەی جین ووتی کاتێک بە توڕەیی سەیری کاتژمێرەکەی ئەکرد .
" مەبەستت کێیە ؟" جین پرسی .
" خێزانەکەم " سۆهوا بە توڕەیی ووتی .
" نامجوون گوتی کە کاتژمێر 8لێرە ئەبن کەچی نیو کاتژمێر تێپەڕی داو......" هەر لەگەڵ قسەی سۆهوا نامجوون و ئێلی و جۆنگکووک و یوونگی هاتنە ژوورەوە .
" ببوورە نونا درەنگ کەوتین کەسێک بڕیاری دا کە خۆ گۆڕێن لە کۆتا ساتدا کارێکی زۆر باشە " جۆنگکووک گوتی کاتێک لە توڕەیی سەیری ئامۆزاکەی ئەکرد .
" ئوپا حەزم کرد وەک ئونی جوان دەربکەوم چی تیایە ، ئەیچی ئەگەر ئەمشەو خۆشەویستی ژیانم بدۆزمەوە ؟"ئێلی بە بێزاری گوتی کاتێک سەیری جۆنگکووکی ئەکرد .
" ئایخوایە تۆ چەند گەمژەیت ! هەر دووێنێ نەبوو ئەتووت سوهۆ هاوسەری ژیانمە ؟ ئایششش لەو بێ ئەقڵە " جۆنگکووک بە بێزاری سەیری ئەو کچەی بەرامبەری ئەکرد وەک بڵێی گەمژەترین کەسی سەر زەوی بێت .
"یاااا سەیرم کە کەروێشک ئەوە دوێنێ بوو کە هێشتا نەمئەزانی کە خیانەتم لێ ئەکات تێگەشتییی ، وە ئاوا قسەمەکە وەک بڵێی ئەوت بە دڵبووبێت لەگەڵ نامجوون و یوونگی ئوپا ، نازانم چۆن ڕازی بوون بە جین ئوپا " ئێڵی ووتی چاوی لەجۆنگکووک سوڕاند .
" بۆچی جین ئەهێنیتە ڕێزی ئەو گەمژانەی تۆ ژوانت لەگەڵ بەستوون گێژی سەرشێت "سۆهوا بە نیمچە توڕەیی و بێزاری ووتی .
" بە هەموو ئەو کوڕانەی ناسیوومن وەک جین باش و بەڕێز نەبوون " سۆهوا دووبارە بە شانازیەوە ووتی .
" ئێهــ جا چیە ؟ گەر ئەوەندە جینتان بە دڵە کەوایە منیش ژوان لەگەڵ کوڕە گەورەکەی ئەبەستم " ئێلی ووتی کاتێک برۆکانی هەڵتەکاند و سەیری تایهیۆنگ و جیمینی کرد .
" هێیی جیمین یاری نیە ،هەم ئەو بۆ تۆ گونجاو نیە ئەو زۆر لەوە بێتاوان ترە کە ئاشقی مافیایێکی شێت بێت " جین بە دەنگێکی کز و توڕەیی ووتی .
" ئەو ؟ بێتاوان ؟ بڕواناکەم"ئێلی لەبەر خۆیەوە ئەیوت .
/ناوازەیە بەڕێز پارک بزانین تا چەند بێتاوانی/
٭+٭
بزانین ئێلی بەتەمای چیە ئاخیری خێر بی
CZYTASZ
Moonlight Psycho /PJM/+18🔞 لەباری ڕاگرتن دایە
Fanfictionجیمین یەکێک بوو لە سەرشێترین بکوژەکانی کۆریای باشور ، ئێلی یەکێک بوو لە تازە ئەندامی مافیای دژە گولە ، ڕۆژێک هەردووکیان هەمان ڕێگایان ئەبێت ...... دەستپێک : 20-2-2023 کۆتایی :-