part 5

65 15 127
                                    

ئەوە هەفتەیەکە ڕێک هەفتەیەک ئێلی بە نهێنی بەدوای جیمینەوەیە بۆ ئەوەی بزانی کەسێکی چۆنەو وە تا بزانێت بەم شێوەیە بێتاوانە کە ئەوان ئەیڵێن ؟

بەڵام هەرکات ئێلی بۆ چرکەیەک چاوی لا ئەدات لەسەر بەڕێز پاڕک وەک جنۆکە دیار نامێنێت ئەوەش وایکردوە ئێلی مێشکی لەدەست بدات .

چونکە خانمە مافیا بچکۆڵەکەمان نازانێت کە کوڕە ئاقڵەکەمان بەهەموو ئەو شتانە ئەزانێت کە ئێلی ئەیکات هەرکە خۆی لەچاوی ئێلی وون ئەکات ئەمجارە خۆی بە دوای ئەکەوێت تەنانەت ئێلی هەستیشی پێ ناکات.

هەر ئەو شەوەی کە لە ئاهەنگەکە هاتنە دەرەوە ئێلی بەدووای جیمین کەوت تا بزانێت چۆنە بەڵام جیمین هەر زوو زانی بەڵام خۆی دەرنەخست وبەردەوام بوو لەکارەکانی وەک بڵێی تەنها ئەچێتە ماڵەوەو ئەچێت بۆ کار

بەڵام ئەو کاتانەی کە ئێلی بۆ چرکەیەک چاوی لائەبرد جیمین بە خێرایی لە دواوەی ئەو دەر ئەکەوت ، شتێک دەربارەی ئەو کچە سەرنجی ڕاکێشا ، نەک بڵێی حەزی پێی بێت یان شتێک بەڵکوو هەڵسوکەوتی ئەو کچە جیاواز بوو بەشێوەیەک نەئەترسا لەوەی شتێکی لێبێت ، ئەیویست زیاتر دەربارەی ئەو کچە بزانێت .

دوای ئەوەی ئێلی جیمینی وونکرد بڕیاری دا بگەڕێتەوە ماڵەوە ،هەم براکانی نازانن کە لەماڵ نیە گەر بزانن دوونیا ئەڕوخێنن ، ئەوەش یەکێکە لەو نەفرەتیانەی مافیا بوونە ، بەهەڵە لێی تێمەگەن ئێلی ڕقی لەو ژیانە نیە بەڵام براکانی زۆر لێی بەترسن ، بەهۆی ئەوەی کە دوژمنیان زۆرە و هەموو شتێک ئەکەن تا زیانیان پێبگەیەنن و ئێلیش خاڵێکی لاوازی ئەوانە بۆیە نایانەوێت بکەوێتە دەست هیچ گەمژەیەک وە گەڕان بەم شەوە تاریکەو کاتە خراپە کە کاتی ئەکتیڤ بوونی هەموو خراپەکارەکان و سەرخۆشەکانی شارە ، وە گەڕانی کچێک بەتەنها ئەوە شتێکی نەرێنیە .

ئێلی هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو بەرەو ئۆتۆمبێڵەکەی بەڕێکەوت ،دوواتر بەرەو ماڵەوە ڕۆشت .

جیمین تا ئەو کاتەی ئێلی سەرکەوتە نێو ئۆتۆمبێڵەکەی چاوی لەسەر بوو دوای ئەوەی زانی کە ئیتر سەلامەته ڕۆشتە سەر کارەکەی خۆی .








بەیانی کە جیمین بەهۆی زەنگی مۆبەکەی هەڵسا لەخەو بێ ئەوەی سەیری ناوەکەی بکات تێلەکەی هەڵگرت و قسەی کرد .

"مهمم بەڵێ " بە دەنگە قوڵ و نەرمەکەی پرسی.

" چیمممم لەکوێیت ؟ بۆچی هێشتا نەهاتویت بۆ کار ؟" دەنگی تایهیۆنگ لەوبەری مۆبەکەوە هات وەک بڵێی شڵەژاو بێت .

" ئاهـــ ببوورە شەو درەنگ خەوتم وە بیرم چوو زەنگی ئاگادار کردنەوە دانێم ؟ ئیستا بەڕێ ئەکەوم ! بەڵام بۆ وا پەشۆکاویت تۆ ؟"

" ئاهــ هیچ نیە تەنها جین هیۆنگ زۆر توڕەیە وە هەروەها چەند کێشەیەک ڕووی داوە ئیتر بۆیە "

Moonlight Psycho /PJM/+18🔞 لەباری ڕاگرتن دایەWhere stories live. Discover now