ᑭᗩᖇT 1

211 40 10
                                    

گەر پایزیش بم گوڵ ئەگرم''
منەتـــم بە بەهاری کەس نیـــە!!/




.....کچەکە "سوپاس بۆ ئەمشەو تای تای"
بە کیوتی وای وت لە کاتێکا تای قێزی لێی دەکردەوە

تای "یاع بەو ناوە بانگم مەکە"

دەستەکانی کچەی لابرد لەسەر قۆڵی لە کاتێکا بەتانیەکەی لەخۆی کردەوە و هەڵسا لەسەر جێگاکە و پانتۆڵەکەی لەبەر کرد و چوو بۆلای پەنجەرەکە و بە ڕووخسارێکی ئارامەوە سێری دیمەنی شارەکەی دەکرد

وای لە کچەکە کرد ڕووی خۆی گرژ بکات

"هەر بەو بۆنەیەوە، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژمانە بەیەکەوە"
تای بە بێ بایەخیەوە وای وت

پشتی لە کچەکە بوو، کچەکە لە جێگاکە هەڵسایەوە و سینگە ڕووتەکەی خۆی داپۆشی لە کاتێکا باوەڕی بەوە نەدەکرد کە ڕووی ئەدا
وە وەڵامی نەداوە هەوڵی دەدا ئەو شتانە لێک بداتەوە که ڕوودەدات و گوێی لێ بوو

"بە واتایەکی تر، من لێت جیادەبمەوە، نێوانمان کۆتایی هات"
وای وت بە بێ ئەوەی هیچ هەستێک لەسەر ڕووخساری دەرکەوێت

"وای دەربخە هیچ پەیوەندیەک لە نێوانمان بوونی نەبووە"
قسە ڕەقەکانی تای وای لە کچەکە کرد کە فرمێسک لە چاوەکانی بێنە خوارەوە بەهۆی توڕەیی

"هەی گەمژە!" کچــە جلەکانی لەسەر زەویەکە کۆکردەوە و لەبەری کردن زۆر بە خێرایی
ڕۆیشت بەرەو لای تای و ڕووی ئەوی کردە خۆی و زلەیەکی توندی لێدا....تای هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو تەنانەت وەڵامیشی نەدایەوە.

"چ خوێریەکی، تەنها بۆ یەک شەو لەگەڵم بووی بۆ جەستەم، تەنانەت خۆم پارەی ئەو هۆتێلە نەفرەتییەم دا " بەرەو دەرگاکە ڕایکرد...برۆکانی گرژ بوون و فرمێسک لە چاوەکانی نەدەوەستا

"تــۆ باجی ئەوە دەدەیت، چۆن بوێری ئەوە دەکەیت کە یاریێکی ئاوا نەفرەتی بە من بکەیت؟" ئەوەشی بۆ قسەکانی زیاد کرد ڕۆشتە دەرەوە و درگاکەی داخست دەنگێکی بەرزی لێوە هات

*Taehyung*
دەستی لەو ڕوومەتەی دا کە زلەی لێدرابوو و هەستی با ئازار دەکرد
"کچــان زۆر سەر بە کێشەن"...
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دووبارە سێری دیمەنەکەی دەرەوەی کرد

دواتر ئەو ملوانکە زیوویەی گرت کە لەملی بوو
*نیوەی دڵێکی شکاو بوو کە لە یاقوت درووستکرابوو*
"کەی نیوەکەی ترت دەدۆزمەوە!؟" قسەی لەگەڵ ملوانکەکە دەکرد وەک بڵێی وەڵامی بداتەوە

ڕوویکردە ئاسمان و بە خەمباریەوە زەردەخەنەی کرد

" خەم مەخۆ براکەم، من هێشتا لەسەر کارەکەی خۆم ماوم، تەنها لەگەڵ ئەوەدا یاری بەهەستی کچانیش دەکەم "فرمێسکێک لە چاوی هاتە خوارەوە بەڵام بەهۆی خەمباری نا بەڵکو بە هۆی سەختی ئەوەوە

"من تۆڵەی تۆ دەسێنمەوە"

***************

جیوو هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی لەکاتێکدا کوڕەکە خۆی نزمکردەوە و ماچی ڕوومەتەکانی کرد "خۆشمدەوەێی جی وو" وای وت لەکاتێکدا سێری ناوچاوەکانی دەکرد

*JiWoo*
لە ناخەوە دەیناڵاند، 'هەموو کوڕان وەکو یەکن، بەکارت دەهێنن بۆ دڵخۆشی خۆیان کاتێک تەواو بوون لە بەکارهێنانت بەجێت دەهێڵن'

"تەواوبوو، وازم لێبێنە" قۆڵەکانی کوڕەی لە کەمەری کردەوە و جزدانەکەی خۆی هەڵگرت " بەو شێوەیە ناتوانین بەردەوام بین " جی وو، وای وت

"چــی" کوڕەکە ووتی، سەری سوڕما بوو "بەڵام ئێمە تازە دەستمان بە پەیووەندیەکەمان کرد"

"پەیوەندییە سۆزدارییەکانم بە دەگمەن چەند ڕۆژێک دەخاینن، مەڵــێ کە ئاگادارم نەکردوویەتیەوە" جی وو چاوێکی لێ داگرت وەکو شەیتان ڕۆشت بەرەو دەرگاکە

"بەڵام م....من تۆم خۆشدەوێ" کوڕەکە وای وت

جی وو لەجێگای خۆی ووشک بوو بیری کردەوە کە بۆچی خەڵکی ئەوەندە بە ئاسانی ئەو وشە بەهێزانە بەکاردەهێنن، ئاوڕی دایەوە و ساختەترین زەردەخەنەی کرد کە توانیبێتی بیکات تا ئێستا

"باشــە بەڵام من وانیم. " بە ڕەقی وای ووت

کوڕە قسەی پێ نەما

بەرده وام بوو لە ڕۆشتن تا دەسکی دەرگاکەی سوڕاند و پێش ئەوەی بڕواتە دەرەوە لە کافێیەکە
گووتی " مــن باوەڕم بە خۆشەویستی نيه"


*ببوورن دەزانم کەمە بەڵام پارتەکانی تر زۆر زیاترن ئەوە تەنها دەستپێک بوو....هیوادارم چێژتان لە خوێندنەوەی بینیبێ، پێش ڕۆشتن ڤۆت بکە*
LOVE YOU ALL❤️‍

ᗰᗩY Tᕼᗴ ᗷᗴՏT ᑭᒪᗩYᗴᖇ ᗯIᑎ 🖤"Where stories live. Discover now