ᑭᗩᖇT 2

194 40 11
                                    


هەرگیــــز لەبیری مەکــە کە؛
کێ لەگەڵت بوو لە سەرەتاوە !!



مانگی هەشت خەریکبوو کۆتایی بێت، مانای ئەوە بوو کە پشووی دوو هەفتەییان لە وەرزی یەکەمیش کۆتایی دەهات و وەرزی دووەم لە کۆتایی مانگی هەشت دەستی پێدەکرد

جی وو، کافێیەکەی جێ هێشت بە ڕووخسارێکی بێزار بووەوە، لە کاتێکدا لە ناو شار دەسوڕایەوە و بیری دەکردەوە، لە ناکاو تێلێکی بۆ هات لەلایەن باشترین هاوڕێیەوە، سۆیوون

"ســــڵاو" لە تێلەکە جی وو وتی بە هێمنی
لەبری وەڵام گوێی لە هەوارکردنی سۆیوون بوو بەسەریدا

" یـاهـ... جی وو !! لە کوێ بوویت ؟ من لە هەموو شوێنێکدا بەدوات دەگەڕام "

"ببوورە"جی وو داوای لێبووردنی لێکرد، دەنگی بە تەواوی بێزار دیار بوو

سۆ یوون تێبینی دەنگە بێزارەکەی جی وو'ی کرد و ووتی "بەگوێرەی دەنگت، پێم وایە دووبارە کۆتایت بە پەیوەندیێکی تر هێناوە، وایــە؟"

"بەڵــێ، لە ژووان بووم قسەم پێی ووت و هاتمە دەرەووە"

سوو یۆن دەنگێکی دەرکرد وەکو زەردەخەنەیەکی سووک بوو
"بی*چ، مەحاڵە، بۆ دووبارە ئەوەت کرد ؟" سوو یۆن زەردەخەنەی کرد بەڵام هیچ سوپرایز نەبوو بەهۆیەوە

جی وو چاوی سووڕاند و بە قێزەوە ووتی
" ئێمە تەنها یەک ڕۆژ بوو یەکمان دیبوو و لە ژووان بوین کەچــی ئەو دەیووت کە خۆشی دەوێم. " بەردەوام بوو لەوەی کە بە لای شەقامەکاندا بڕوا

"حــەز و شەیدا بوون و پیاو....."سوو یۆن هەناسەیەکی هەڵمژی و باوەڕی نەدەکرد بە سەیری پیاوی ئەو سەردەمە

جی وو'ش سەرێکی لەقاند بە ئەماژەی ڕازی بوون

"پشوو کۆتایی هات، دەبێ بڕۆینەوە بۆ قوتابخانە هەفتەیەکی تر"، سوویۆن دەیناڵاند

جی وو زەردەخەنەی کرد و ووتی " بـــا خۆشترین هەفتە بەسەر بەرین پێش ئەوەی بچینەوە دۆزەخ...ئێهــ مەبەستم قوتابخانە " هەردووکیان پێکەنین

"پێــش ئەوەی دەست بە کردنی ئەرکەکانی ماڵەوە بکەین" جی وو ناڕەزایەتی دەردەبڕی لەگەڵ کەمێ پێکەنین

"پێش ئەوەی چاومان بە مامۆستا بێزارکەرەکانمان بکەوێتەوە " سوو یۆن قسەکەی بۆ تەواو کرد بە پێکەنینەوە

جی وو بەردەوامی پێدا "پێش ئەوەی کوڕە گەمژە و کچــە ***** ببینینەوە "

سوو یۆن بە تانەوە ووتی " مەبەستت ئەوەیە پێش ئەوەی چاوت بە تــایهیۆ-"

جی وو ڕێگەی نەدا قسەکە تەواو بکات "شششششش،بێدەنگ بە ئازیزم "

جی وو، سویۆنی بێدەنگ کرد کە بە زەردەخەنەیەکی شەیتانیەوە سێری دەکرد لەنێو تێلەکەوە

"یەکەم، تۆ نابێت ناوی براکەت بێنی لە کاتێکدا من ناوی *کوڕە گەمژاکان*م هێنا وشەیەکی خراپە یانی ئەوت هێنایە ئاستی کوڕە گەمژەکان ئەوە شەرمه بۆت....دووەم من هەرگیز نامەوێ چاوم بەو شەیتانە بکەوێتەوە"
جی وو بە گاڵتە وای ووت بەڵام زۆر بە جدی بوو

"ئایششش، بۆچی باشترین هاوڕێم و براکەم دووژمنن؟ ، وە پێی مەڵێ شەیتان ئەو ناوی خۆی هەیە " سوویۆن بە گاڵتەوە وای وت و قسەکەی تەواوکرد " بۆچی ڕقتان لە یەکترە؟ مەبەستم بۆ یەک گونجاون "

"ڕقم لە کەسایەتیتی لە هەناومەوە، زۆر لەخۆبای و لووت بەرزە ، گەوجە و یاری بە هەستی ئەوانی تر دەکات"

"پێش هەموو شتێک تــۆ بە خراپە باسی براکـــەم دەکەی لای خوشکەکەی وە دوای ئەوەش تۆ خۆشت یاری بە هەستی ئەوانی تر دەکەی" سوویۆن ئاماژەی پێکرد بە پێکەنینەوە

جی وو چاوی سووڕاند و زەردەخەنەی کرد بە دۆڕانەکەی لە قسەدا "تۆ ڕاست دەکەیت "


بەردەوامی بە قسەکەی دا " بەڵام ئەوە هیچ لەو ڕاستیە کەم ناکاتەوە کە براکەت جۆرێکە لە شەیتان " قسەکەی جی وو وای لە هەردووکیان کرد پێبکەنن

"هیچ ناڕەزاییەک و ڕەتکردنەوەیەکم نیە قسەکەت ڕاستە" سوویۆن وای وت لە کاتی پێکەنیندا

"بەهەرحاڵ لە یانە (باڕ)ەکە دەتبینم هەمان ئەوەی هەموو کات خۆمان دەچین"
جیوو'ش بە مانای ڕازی بوون سەری لەقاند

"لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات هەفتەیەکی کچانەمان دەبێت، خۆشەویست و ژووان بەستن ڕێگە پێنەدراوە، تەنها ئەو دووەمان دەبین باشە؟"

جی وو هەستی کرد کە سوویۆن بە گاڵتەو تانەوە وای دەوت بۆ بێزارکردنی

"بەڵێ بە دڵنیاوە هەرشتێک بێستەکەم حەزی پێی بێ ئەوەیە" جی وو بە زەردەخەنەوە ووتی

ئەو میزاجــە بێزارەی جێ هێشت کە لەکاتی هاتنە دەرەوە لە کافێکە هەی بوو
بەهۆی قسەکردنی لەگەڵ سوویۆنەوە هەمووی لەبیرکرد تا ڕادەیەک ئارامی کردەوە....

"دەی وایە کــام لە ئــێمە دڵی بە دەنگی یەکێ لە ئازیزانی ئارام نابێتەوە?! *"

دەستی کرد بە بیرکردنەوە لە قوتابخانە، 'ئایا هیچ شتێکی خراپ روودەدات؟ نا نەخێر نابێ بە نێگەتفی بیر بکەمەوە لەکاتێکا دەستیشی پێنکردووەتەوە.

"ڤۆت بکــــەن پلیس"
143~GUYS

ᗰᗩY Tᕼᗴ ᗷᗴՏT ᑭᒪᗩYᗴᖇ ᗯIᑎ 🖤"Where stories live. Discover now