ᑭᗩᖇT 3

173 40 28
                                    

هــــ ـــۆگری پێـــ ـــکەنـــینـــ ـــەکەی
بـــ ـــووم💚.


*Jiwoo Pov*

بۆ قوتابخانە بەڕێ کەوتم بە میزاجێکی بێزار کە هەموو ڕووخسارمی تەنی بوو و تێبینی کردنی قورس نەبوو

هەفتەی ڕابردوو بەنرخترین شــتم، ماتۆرسکیلەکەم بە خراپی تێکشکابوو بەهۆی ئەوەی سوویۆن بە قەرز وەری گرتبوو لێم و تووشی ڕووداو ببوو لەگەڵ بارهەڵگرێکی گەورە، خۆی بە سەلامەتی ڕزگاری بوو تەنها چەند برینێکی بچووک لە قاچی و قۆڵی هەبوو، من لەو توڕە نەبووم بەشێوەیەک سوپاسگوزار بووم که خۆی سەلامەت بوو بەڵام ئێســتا کە هیچ کێشەیەکی نیە و باشــە دەبێت سەرزەنشتی بکەم بۆ بێ ئاگاییەکەی.

گەشتم بە دەرگای قوتابخانەو ناڵاندم
" دەرگای دۆزەخ. "

چووم بۆ ناو قەرەباڵغیەکەی قوتابخانە و هەندێ قوتابی ڕێگاکەیان بۆ چۆڵ کردم وای کرد کە بە ئاسانی لەنێو ئەو قەرەباڵییە زۆرە و بە ژاوەژاوە بڕۆم

هەندێکیان دەستیان بۆ ڕادەوەشاندم وەکو ئاماژەی سڵاو
هەندێکیش بە شەرمەوە هاواریان دەکرد
نازانم بەهۆی ترسەوە وایان دەکرد یا بەهۆی ئەوەی حەزیان بە هاتنەوە بۆ قوتابخانە بوو

دیار بوو کە زۆر لەوان شەیدام ببوون و منیان بەلاوە گرنگ بوو ئەو ناوبانگەیان پێم دابوو کە هەرگیز نەمدەویست لەسەرەتاوە
هەمووان لە قوتابخانە دەیانزانی کە من یاریان پێ دەکەم و دڵی کوڕان دەشکێنم تا ئێستاش هیچ کەسێک نەیتوانیوە قسەیەک دەربارەی ئەو ڕاستیە بکات چونکە ژیانی خۆمە نەک هی ئەوان

سویۆن'م بینی لە دوورەوە کە کۆمەڵێ کەس دەوریان لێی دابوو ویستم بڕۆم و شەقێک لە سەری بدەم بەهۆی وێران کردنی ماتۆرەکەمەوە بۆیە بە خێرای ڕامکرد بۆ لای وە دواتر کشامەوە کاتێک بینیم ئەو کەسە لە تەنیشتی دانیشتووە

بە دەنگێکی نزمی بێزارەوە لەبەر خۆمەوە ووتم "شەیتانەکە لێرەیە " ناتـــوانم ناوی بهێنم چونکە بۆ من ئەوە وشەیەکی خراپە

زەنگەکە لێی دا ئەوەش وای کرد قوتابیەکان بەرەو پۆلەکانیان بڕۆن

چوومه وانەی یەکەمم کە بیرکاری بوو پێش ئەوەی مامۆستا بێت من کۆتا کەس بووم چووم بۆ پۆل، و بینیم کە تاکە کورسی بەتاڵ تەنیشت شەیتانەکە بوو

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی...دیار بوو که بێزار بووم لەکاتکێک چووم و لە تەنیشتی دانیشتم و مامۆستا جونگ هاتە ژوورەوە...تەواوی پۆل و مامۆستا سڵاویان لەیەکتری کرد

مامۆستا جونگ وتی " هیوادارم وانەی ڕابردووتان بیر نەچوبێتەوە چونکە ئەو وانەیەمان پەیوەندی بەوەی ڕابردوو هەیە.....لاپەڕە ۱٤۳ بکەنەوە و هەوڵ بدەن ئەو هاوکێشانە شیکار بکەن"

ᗰᗩY Tᕼᗴ ᗷᗴՏT ᑭᒪᗩYᗴᖇ ᗯIᑎ 🖤"Where stories live. Discover now