ᑭᗩᖇT 4

152 36 37
                                    

نیــــگا ساردەکانی تـــۆ "
هێندەی کاول بوونی وڵاتێک،
دڵ وێران دەکات~✨👥

*Jiwoo Pov*

هەمووان بە لابکۆتە سپیەکانیانەوە چوون بۆ تاقیگەی کیمیا ، لە هەمان ئەو شوێنانە دانیشتین کە وەرزی یەکەم بۆمان دیاری کرابوو

"جی وو" دەنگێک بانگی کردم، بۆیە ڕووم کردە ئەو شوێنەی کە دەنگەکەی لێوە هات...
زەردەخەنەم کرد و لەلای دانیشتم

"سویۆن، نازانی چەندە دڵ خۆشم کە لەهەمان پۆلم لەگەڵت" وام ووت و هەناسەی ئاسوودەیم دا

"دەزانم" بە کیوتی زەردەخەنەی کرد

پرۆفیسۆر هات و سڵاوی کرد و وەڵاممان دایەوە

"باشە، قوتابینە، بەهۆی ئەوەی کە لە وەرزێکی نوێی خوێندنین، دەبێ لەگەڵ هاوبەشی نوێ کارەکانتان بکەن"

من و سوویۆن خەم بار بووین بە قسەکەی کە زانیمان چیتر ناتوانین بەیەکەوە بین لەو وانەیە

پڕۆفیسۆر سۆنگ دەفتەرەکەی کردەوە و دەستی کرد بە خوێندنەوەی هاوبەشەکان کە بڕیارە بەیەکەوە کارەکان بکەن
" خاتوو پارک هاوبەشە نوێکەت بەڕێز کیم'ە "

منیش بە ڕووخسارێکی بێزارەوە سێری شەیتانەکەی پشتمم کرد

" لەلای هاوبەشە نوێکانتان دابنیشن، و کەلوپەلەکانی پێویستمان دەبێ بۆ تاقیکردنەوە کیمیایەکە ئامادە بکەن...دەست بە درووستکردنی تێکەڵەکە دەکەین پاش ماوەیەک"

هەمووان چوونە لای هاوبەشە نوێکانیان هەندێکیان بە دڵ خۆشی هەندێکیشیان بە بێزاری وەکو من

بەهەرحاڵ لای دانیشتم و دەستمان کرد بە ئەنجامدانی چالاکییەکە یان باشتر بڵێم دەستم کرد بە ئەنجامدانی چالاکیەکە....چونکە ئەو بێ سوود بوو

"دەزانم بۆچی بەیەکەوە هاوبەشین لە وانەی کیمیا " زەرەخەنەیەکی بە فیزی کرد بە ڕووخسارە شەیتانیەکەیەوە و کەمێکی پێچوو

ووتی " چونکە ئێمە کیمیــای یەکترین ( بە مانای لێک وەشانەوە و گوونجان دێت)"
وای ووت لە کاتێکدا چاوێکی لێم داگرت

نازانم بۆ بەڵام دەستم کرد بە پێکەنین " تۆ دەربارەی هەموو وانەیەک قسەیەکی لەو جۆرە ڕۆمانسیت هەیە؟"

زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد وەکو هەمووجارێک "بەڵێ، گەر دەتەوێ گوێت لێبێ زۆری ترم هەیە"

"هەرکەسێکت دەوێ لەوقوتابخانەیە دەتوانی ئەو جۆرە قسانەی بۆ بکەی، جگە لە من " زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد، هەموو بیرکردنەوەم لەسەر چالاکیەکە بوو

ᗰᗩY Tᕼᗴ ᗷᗴՏT ᑭᒪᗩYᗴᖇ ᗯIᑎ 🖤"Where stories live. Discover now