ᑭᗩᖇT 8

184 35 245
                                    


ڕقــــم لــە خۆشەویســتی بووهــ"🖤
تـــا ئەو ساتەی تـــۆم تیای بینـــی و
نەمتووانی چاوەکانـــــم لەسەرت لابدەم"🏹



تکـــــایە ڤـــۆت بکەن پێش خوێندنەوە وەکو ڕێزێک بۆ ماندوو بوونم

*ɴᴏ ᴏɴᴇ's ᴘᴏᴠ*

جی وو بەتەنها بۆ قوتابخانە بەڕێکەوت چوونکە براکەی، جیمین دووبارە لەخەو مابۆوە

وە خوشــکە بەناو باشەکەی دووبارە ئەوی بەجێهێشت بە خەووتوی لەماڵ، بەبێ ئەوەی هەوڵی بەئاگا هێنانی بدات چوونکە دەیزانی گەر هەوڵیش بدات ئەو لەوا جۆرانە نیە زوو بەیانیان هەڵبستێت
....وە دوێنێش دەکرێ موعجیزە بوبێ که ئاوا زوو هەڵسابوو

جی وو لە ڕێگای بۆ قوتابخانە چاوی بە سۆیوون کەوت،
دڵخۆش بوون بە بینینی یەکتر....

بەیەکەوە ڕۆشتن بۆ قوتابخانە لە ڕێگا قسەیان دەکرد و باسی شتیان بۆ یەکتر دەکرد

جی وو ئاوا سۆیوونی بە تەنها بینی...
پرسیاری کرد بەهۆی ویستی زانینەوە
"ئەی براکەت لە کوێیــە؟" دەوروبەری دەپشکنی بۆ ئەوەی دڵنیا ببێتەوە کە لەو دەوروبەرە نیە بۆ ئەوەی دووبارە گاڵتەی پێبکا و پێی ڕابوێرێ.

"ها...تۆ بەدوای خۆشەویســتەکەت دەگەڕێی؟"
سۆیوون ووتی کاتی برۆی لێی بەرز کردەوە و زەردەخەنەی دەکرد و جی وو شەقێکی سووکی لە قۆڵی دا

"بێگوومان نەخێـــر!! ، تەنهــا دڵنیام دەکردەوە بۆ ئەوەی دووبارە پرانکێکی لەناکاوم پێ نەکات"
جــی وو بەرگری لەخۆی کرد بە ڕوونکردنەوە

بەردەوامی بە قسەکانی دا
"ئەی خووشک و براکان عادەتەن بەیەکەوە بۆ قوتابخانە نایەن؟"

"سێرکــە کێ وادەڵێت...هههه ئەوەی کە براکەی بەجێ دەهێڵێت لە خەودا بەنزیکەی هەموو بەیانیان"
سۆیوون بە تانەوە وای ووت و چاوەکانی سوڕاند

"هەڵەی مــن نیــە...." جی وو بەنەرمی وای ووت لەبەر خۆیەوە

"تایهیــۆنگ لە پێش منەوە ڕۆشــت چونکە دەبوایە پارەی شتێک بدات" سۆیوون وای ووت و دەستی بەمانای نەزانیەوە بەرز کردەوە 🤷

"وە مەبەستت چیــە کە براکەم پرانکت پێ بکات دووبارە ؟ یــانی تای گاڵتەی بە تۆ کردووە؟؟"

جــی وو پەنجەکانی لەنێو دەستی کۆکردەوە بە بیرکردنەوە لەوەو هەناسەی هەڵمژی و بەتوڕەی ووتی

"سیسارکێکی ساختەی خستبووە ناو لۆکەرەکەم وە منیش هێندەی دۆزەخ لێی ترسام، تەنهــا پێم سەیرە چۆن توانیویەتی ئەوە بکــات!!"

ᗰᗩY Tᕼᗴ ᗷᗴՏT ᑭᒪᗩYᗴᖇ ᗯIᑎ 🖤"Where stories live. Discover now