گـــەر توانام هەبووایە ببم بە شتێ🐢💚،
ئەوا دەبووم بە هـــی تــۆ🍀....!!*Jiwoo Pov*
"هەڵسە لەخەو خەواڵوو"
پەردەکان لابران وای لە خۆرەکە دەکرد کە لەڕێگەی پەنجەرەکەوە بێتە ژوورەوە و وا لە چاوەکانم بکات هەست بە کوێر بوون بکەن
بەتانیەکان لەسەر جەستەم لابرانئێستا کاتی قوتابخانەیە ؟!
بۆچی ئەلەرمەکە زەنگی لێنەداوە؟!هێشتا جەستەم لەسەر بێدەکە بوو و چاوەکانم داخرابوون و دواتر دەستم بۆ مێزەکەی تەنیشت بێدەکەم ڕاکێشا کە مۆبایلەکەمی لەسەر بوو
چاوەکانم بە تەمەڵی کردەوە و مۆبایلەکەمم پێکرد
نوسرابوو کە کاتژمێر 6:30 ی بەیانیە!
"چ نەفرەتییەکە......؟؟؟" جنێوم دا بەدەنگی نزم... یەک کاتژمێر و نیوی مابوو بۆ ئەوەی وانەکانم دەست پێ بکەن"یاااااههــــ، بۆچی بەو کاتە لەخەوم هەڵدەستێنی؟؟"
ویستم هاوار بکەم بەڵام شکستــم هێنا چوونکــە هێشتا خەواڵوو بوومسەیرم کرد و کوڕێکی قژ پەمەیی'م بینی لەبەردەمم کە هەردوو دەستی لەسەر کەمەری بوو و گووتی
"پێم گووتی هەڵسە لەخەو گەمژەی خەواڵوو "
بەدەنگێکی توڕە و پرسیارەکەی منی پشت گوێ خستچاوەکانم داخست "هەرچۆنێک بێت" بە دەنگێکی خەواڵوو ووتم لە کاتێکا بەتانیەکانم بۆ سەر جەستەی خۆم ڕاکێشا و هەموو لەشمم داپۆشی
بازی دایە سەر بێدەکەم و لە تەنیشتم دانیشت و دووبارە بەتانییەکانی لێم کردەووە و هەردوو دەستی لەسەر شانم دانا و منی دەجوڵاند ئەوەش منی بێزار دەکرد
"هەڵسەەە لەخەوووو" دووبارە و سێ بارەی دەکردەوە بە دەنگێکی بێزارکەرەوە
"ئایششش، چیت دەوێ جیمین زیاتر لە کاتژمێرێک ماوە بۆ کاتی قووتابخانە " پرتەم هات....چاوەکانم هێشتا داخستبوو
ئەمجارەیان دەنگی خۆی شیرین کرد
"ناتوانم کات لەگەڵ خوشکە بچووکەکەم بەسەر ببەم بە چون لەگەڵی بۆ قووتابخانە؟"چاوەکانم کردەوە بۆ ئەوەی ڕووخسارە کیوتەکەی ببینم لەگەڵ ڕوومەتەکانی کە وەکو کێکی برنج بوون
YOU ARE READING
ᗰᗩY Tᕼᗴ ᗷᗴՏT ᑭᒪᗩYᗴᖇ ᗯIᑎ 🖤"
Randomچی ڕوودەدات گەر دوو قوتابی ئامادەیی کە بڕوایان بە خۆشەویستی نیە و خەریکــی یاریکردنن بە هەستەکانی ئاوانی تــر گــرەو بکـــەن لەسەر ئەنجامدانی یاریێک..... بڕیار دەدەن هەموو کاتیـان بەیەکەوە بەسەر ببەن و هەموو شتێک بکـــەن کە دوو خۆشەویست ئەنجامی دەدە...