٫٫مـــن تـــۆم دۆزیــەوە بەبێ گەڕان،
وە خۆشم ویستی بەبێ هەوڵدان🖤....،،Vote Please.... ♡
*Jiwoo Pov*
هەموو قوتابیان بەڕێکەوتن بۆ پۆلەکانیان کاتێ زەنگی دەستپێکی وانەکە لێیدا
"سۆیوون دەتوانم داواکاریێکی بچووکت لێبکـــەم؟؟"
بە چپەوە لێیم پرسی"بێگوومان، چییە؟"
وەڵامی دامەوە بە ئاسایی"دەتوانی بچی لەسەر کوورسیێکی تر دابنیشی تەنها بۆ ئەو وانەیە؟، مەبەستم ئەوە نییە کە حەزم بە دانیشتن لەگەڵ تــۆ نەبێت بێگوومان، تەنها دەمەوێ براکەت بۆ ئەو وانەیە لام دابنیشێت"
بۆم ڕوونکردەوە و بێتاوان دەردەکەوتملەبری خەمبــاری ڕووخساری ئەو پێچەوانەی دەرخست
"بێگوومانننن!! ، کەواتە هەر بەڕاستی بەیەکەوەن؟!"
دووبارەی کردەوەدووبارە وەڵامێکی نێگەتفی لە من وەرگرت "نەخێر!"
"کەواتە بۆچی؟!" دەیویست بێزارم بکات بە زەردەخەنەیەکی شەیتانانە لەسەر ڕووخساری
،، منیش خۆم ماندوو نەکرد بە وەڵام دانەوەی تەنها وەکو ئەو خەندەیەکم کرد...بەڵام دانەیەکی شەیتانانە و گــووماناوی
" گەر وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە ئەوا خۆشیەکەی تێک ئەدەم لێت....."
"بە جدی دەتەوێت چــی بکەیت، پارک جی وو"
بەسەیری تەماشای کردم بەشێوەیەکی گوماناوی و پرسیار"دەمەوێت خۆت بیدۆزیتەوە ، کیم سۆیوون"
بەرەنگاری بوومەوە"زۆر باشــە" خەندەیەکی کرد هەڵسا و کورسیێکی تری دۆزییەوە و دانیشت لەسەری...ئاسوودەبوم کە ئەو تێگەشت و زوویر نەبوو
پاش چەند خولەکێک لە ڕۆشتنی سۆیوون، براکەی هات و ڕاستەوخۆ لە تەنیشتم دانیشت و جانتاکەی لەژێر مێزەکە دانا
"مــن دەیبەمەوە" دڵنیای دا بە باواڕ بەخۆبوونەوە
و منیش دەنگێکی گاڵتە جاڕیم درووست کرد
"گرەو بێت!!" خەندەیکم کرد چاوم سوڕاندخاتوو کیــم (شێوازێکە لە ناو هێنانی مامۆستاکانیان) خەریکی پێداچوونەوە بوو بە بابەتی
(ناوچەی جۆسیۆن لە مێژووی کۆریا) چوونکه پەیوەندی بە بابەتە نوێکەمان بووچەند خولەکێکی زۆر تێپەڕی بەسەر وانەکەدا هەرچەندە زۆر بێزارکەر بوو
بەڵام تەنها گوێم بۆی گرت لەکاتێکا هەستم بە دەستێک کرد لەسەر ڕانم، بەنەفرەت بێت
YOU ARE READING
ᗰᗩY Tᕼᗴ ᗷᗴՏT ᑭᒪᗩYᗴᖇ ᗯIᑎ 🖤"
Randomچی ڕوودەدات گەر دوو قوتابی ئامادەیی کە بڕوایان بە خۆشەویستی نیە و خەریکــی یاریکردنن بە هەستەکانی ئاوانی تــر گــرەو بکـــەن لەسەر ئەنجامدانی یاریێک..... بڕیار دەدەن هەموو کاتیـان بەیەکەوە بەسەر ببەن و هەموو شتێک بکـــەن کە دوو خۆشەویست ئەنجامی دەدە...