ᑭᗩᖇT 5

143 34 15
                                    


گەر خۆشەویستـــی ڕەنگــی سوور بێــت❤️‍،،
پێم وایــە ئەو ڕەنگ کوێرە :( "





Note 🖇⚠️
دەست بەسەرکردن یاخوود بەندکردن لە قوتابخانەکانی کۆریا هەیە، مامۆستاکان قووتابیەکان سزا دەدەن لەسەر کارێکی هەڵە کە ئەنجامیان داوە بە مانەوەیان لە ژوورێک کە تایبەتە بەوە و دەبێ قووتابیەکان لەوێ بمێننەوە بە پێی کاتی سزاکە و نابێ بە هیچ شێوەیەک لەو ماوەیەدا بێنە دەرەوە.

وانەکانی ڕۆژی سێ شەممە بە باشی تێپەڕین جگە لەوەی که من دەبوایە دەست بەسەر بکرێم لە ژوورە بەتاڵەکه بەهۆی ئەو ڕووداوەی کە لە تاقیگەی کیمیا ڕووی دا

"ئایششش‌، دەمەوێ مستێکی خراپ لە دەمووچاوی ئەو کوڕە بدەم" دەستەکانم توند کردبوو بە شێوەی مست لە هەوام دەدا

سوویۆن "سوێند دەخۆم ئێوە بەیەکەوە زۆر جوان دەبن" زەردەخەنەی کرد لە کاتێکا لەنێو ڕارەوەکانی قوتابخانە دەسوڕاینەوە

"ناهــ هیچ وانیە" خۆم گرژ کرد و چاوم لێی سووڕاند ئەویش تەنها بە وەڵامەکەم پێ دەکەنی

"ها ها، هەرچۆنێک بێت من دەڕۆمەوە ماڵەوە...تۆش دەست بەسەر کردنت هەیە" دەستی ماڵئاوای جوڵاند و ڕێگاکانمان جیا کردەوە

چاوی لێم داگرت و بۆ کۆتا جار سێری کردم " کاتێکی خۆش بەسەر ببە لە زیندانی کردنەکە "
دووبارە چاوم سووڕاند لە هارووهاجی ئەو کچە و دەشمزانی مانایەک لە پشت قسەکەی و چاو داگرتنەکە هەیە

چووم بۆ ژووری دەست بەسەر کردنەکه بینیم پرۆفیسۆر سۆنگ و قوتابیەکی کوڕ که نایناسم لەگەڵ شەیتانەکە کە چاوەڕێی منیان دەکرد لەوێ بوون

پرۆفیسۆر سۆنگ ئاماژەی بە نێوانی هەردوو قوتابیە کوڕەکان دا و پێی ووتم کە لەوێ دابنیشم

"بەهۆی ئەوەی من سەرقاڵم ئەو سێیەتان بە تەنها جێ دێڵم، تەنها بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لێرە دەمێننەوە و بۆتان نیە بچنە دەرەوە تاوەکو ئەو کاتژمێرە تەواو دەبێت، تێگەشتن؟"

ئێمەش بە بێزار و بەیەک تۆن بە بەڵێ وەڵاممان دایەوە و پرۆفیسۆر لە ژوورەکە چووە دەرەوە و هەرسێکمانی بە تەنها جێ هێشت

هەر لە خولەکەکانی سەرەتاوە بێزار بووم من و ئەهریمەنەکەی تەنیشتم خەوی لێکەوتبوو پێم وابێت وە کوڕەکەی لاکەی ترم کە نەمدەناسی یاری بە پەنجەکانی دەکرد

"سڵاو" بەدەنگێکی نەرم ووتم بۆ کوڕەکەی لای ڕاستم، ئەویش بە ڕووخسارێکی سەر لێ شێواوە سەیری کردم و ووتی "م-من؟"پەنجەیەکی ئاڕاستەی خۆی کرد

"بێ گوومان ئەی کێی تر؟" کورسیەکەم نزیکتر کردەوە لە ئەو و ووتم "پێم وایە تۆ زۆر کیووتی"
ئەویش ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕا بە قسەکانم و منیش زەردەخەنەیەکی بە فیزم کرد بە هۆی ڕووخسارە ووروژاوەکەی

ᗰᗩY Tᕼᗴ ᗷᗴՏT ᑭᒪᗩYᗴᖇ ᗯIᑎ 🖤"Where stories live. Discover now