𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 1

1.4K 92 123
                                    

لە کۆشکێکی گەورەدا سێ منداڵ بەدوای یەکدا ڕادەکەن و یاری دەکەن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لە کۆشکێکی گەورەدا سێ منداڵ بەدوای یەکدا ڕادەکەن و یاری دەکەن

ب.کیم : ھێی منداڵینە لەوە دووربکەونەوە با نەکەوێ
وتی کاتێ بینی خەریکە دوانیان بچنە لای وێنەی خێزانی شاھانە

بەگوێ لێبوون لەم دەنگە دوورکەوتنەوە تاوەکو یەکێکیان بەخێرایی ڕۆشتە باوەشی ب.کیمەوە و بەتوندی خۆی پێیەوە ھەڵواسی

لیا : باوکە بیرم دەکردی
بەھاوار و دڵخۆشیەوە وتی

ب.کیم : بەڵێ ئەوە دەبینم بۆیە بەتەمای کەتنی تر بویت
بەپێکەنینەوە وتی

ڕۆنی : من ئاگادارم کردنەوە بەڵام ھەرگیز گوێ ناگرن
بەبێزاری وتی

جۆنگکووک : بوەستە لەوەی ھێندە ئاقڵ بیت تکایە
بەتکاوە وتی و سەیری ڕۆنی کرد

ب.کیم : شازادە بچووکەکە ھەمووکات ئاقڵە تێکی مەدەن
بەزەردەخەنەوە وتی

لیا : تەنھا بوەستە و سەیربکە چۆن تێکی دەدەم باوکە
بەشانازیەوە وتی

ب.کیم : شەیتانی بچوک
بەپێکەنینەوە وتی

لیا : من خوێنمژم
وتی بەتوڕەیەکی ساختەوە

ب.کیم : بێگومان خوێنمژە بچووکەکەم ئایا خوانی ئێوارەتان خواردوە؟
وتی و سەیری کردن ئەوانیش سەریان بە نەخێر جوڵاند

ڕۆنی : دوبارە من پێم وتن بەڵام گوێیان نەگرت
وتی و بەمۆنی سەیری جۆنگکووکی کرد چونکە بەھۆی ئەوەوە ژەمی ئێوارەیان ئیھمال کرد

ب.کیم : کێشە نییە بگرە بۆ یەکەم جار کارێکی باشە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیر جۆنگ خوانی ئێوارە دەخۆین
وتی و بەزەردەخەنەوە سەیری منداڵەکانی کرد

لیا : دووبارە لەگەڵ گەمژەکان
بەبێزاری وتی و لەباوەشی باوکی ھاتە دەرەوە و لەبری ئەوە بەتوندی باوەشی بەکەمەری باوکیدا کردبوو

ب.کیم : خوێنمژە بچووکەکەم شەرمە ئەو وەزیرێکی پلە بەرزە
بەزەردەخەنەوە وتی و ھەوڵی دەدا لیا تێبگەیەنێت

لەبیرنەکراوWhere stories live. Discover now