𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 6

367 69 37
                                    

تایھۆنگ : من گەڕامەوەبەکەمێ ھاوارەوە وتی و دەرگای ژوورەکەیانی کردەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

تایھۆنگ : من گەڕامەوە
بەکەمێ ھاوارەوە وتی و دەرگای ژوورەکەیانی کردەوە

لیا : بەخێربێیتەوە کەوایە ڕۆژەکەت چۆن بوو ؟
بەپەرۆشیەوە پرسی و لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو تایھۆنگ لەبەرامبەری دانیشت

تایھۆنگ : ڕۆژەکەی من تەنھا بریتیە لە کارکردن تۆ چیت کرد ؟ بەڕێوبەر چی وت ؟ تەنھا مەڵێ تەواوی ڕۆژەکە خەوتوی لەکاتێکدا من کارم دەکرد
سەرەتا بەپەرۆشیەوە وتی دواتر بەگلەییەوە

لیا : لەڕاستیدا نەخێر منیش لەدەرەوە بووم مامۆستا چۆی ھەندێ شوێنی شارەکەی نیشان دام وە ھەندێ کەلوپەلم کڕی
وتی و لەکۆتایی قسەکانی ئاماژەی بە کەلوپەلەکان دا کە ھێشتا لە سوچێکی ژوورەکە دانرابوون بەبێ ڕێکخستن

تایھۆنگ : سبەی تۆش لەگەڵم دێی بۆ کارکردن؟
وتی بەپەرۆشیەوە ئەو بێزار بووە لە تەنھایی لەکاتێکدا ئەوانی تر ھەموو ھاوڕێیەکیان ھەیە

لیا سەری بە بەڵێ لەقاند

تایھۆنگ : زۆرچاکە منیش قسەم لەگەڵ خاتوو ھوندای کرد سەبارەت بەتۆ ڕازی بوو کەوایە بەیەکەوە کاردەکەین
بەپەرۆشیەوە وتی

لیا سەری بە بەڵێ لەقاند

تایھۆنگ کەمێ سەیری کرد دواتر بە نیگەرانیەوە دەستی خستە سەری

تایھۆنگ : ئایا نەخۆشیت؟ لەچاو دوێنێ ڕەنگت زەرد ھەڵگەڕاوە ، وە کەمێ گەرمی
بەنیگەرانیەوە وتی

لیا : زۆر گەرمە
بە کەمێ لاوازیەوە وتی

لەڕاستیدا ئەو لەچەند کاتژمێری داھاتوو بەتەواوی پێویستی بەخوێن دەبێ وە ئێستا وردە وردە نیشانەکانی لاوازی تێدا دەردەکەوێ وە تەواوی دوێنێ ھیچ خوێنێکی نەخواردۆتەوە ئەمڕۆش کە ئێستا کاتژمێر شەشی ئێوارەیە

تایھۆنگ لەگەڵ گوێلێبوون لەم قسەیە خێرا ھەڵسایەوە و کۆنتڕۆڵی سپلیتەکەی ھێنا کە ساردتری کرد

تایھۆنگ : ئاوا باشترە؟
پرسی

لیا سەری بە بەڵێ لەقاند

لەبیرنەکراوWhere stories live. Discover now