𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 8

355 70 140
                                    


جۆنگکووک : ھێی ڕۆ...
بە کەمێ ھاوارەوە وتی و ڕۆشتە ژووری جادوەکەی ڕۆنی

بەڵام کاتێ بینی ڕۆنی بەدانیشتنەوە خەوی لێکەوتوە و سەری لەسەر مێزەکەیەتی بێدەنگ بوو

بەھێمنی لێی نزیک بوەوە سەیری کرد ھەمان کتێبی جادووی سێ ساڵ لەمەوبەر لیای ون کرد بەکراوەیی لەسەرمێزەکەیەتی و لەگەڵ چەندان کتێبی تر و تۆپی جادویی و شتی سەیر و سەمەرە

لەھەمان کاتتدا پشیلەکەی ڕۆنی، لۆی بەئاگابوو و خۆی لەقاچەکانی جۆنگکووک دەخشاند

جۆنگکووک بە بینینی لۆی کە چۆن خۆی لەقاچی دەخشێنێ زەردەخەنەیەکی کرد و چەمایەوە و لۆی خستە باوەشیەوە

کەمێ سەرنجی لۆی دا دواتر دوبارە سەیرکردنەکانی خستەوە سەر ڕۆنی

سێ ساڵ بەسەر دیار نەمانی لیادا تێپەڕیوە لەم ماوەیە زۆربەی جار ڕۆنی خۆی تاوانبار دەکرد بەوەی کە ھەڵەی ئەو بووە لیا بەم شێوەیە ون بووە

وە لەم کاتەوە زیاتر بەلای جادوودا ڕۆشتوە و ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر شتی لەسەر فێردەبێ تاوەکو بتوانێ لیا بگەڕێنێتەوە

دوای چەند خولەکێک جۆنگکووک لەکۆتاییدا لۆی دانا و کورسیەکەی ڕۆنی جوڵاند و ڕۆنی خستە باوەشیەوە

بەم جوڵانە ڕۆنی کەمێ چاوەکانی کرانەوە و سەیری کرد کە جۆنگکووک چۆن لەباوەشی کردوە

جۆنگکووک : بخەوە ھەڵمەستە
بەچپەوە وتی و ھەنگاوەکانی بەرەو ژووری خەوتنەکەی ڕۆنی برد و بەنێو ڕێڕەوی کۆشکەکەدا دەڕۆشت

ڕۆنی بەخەواڵویی سەری بە بەڵێ لەقاند و دەستەکانی بەتوندی لەملی جۆنگکووک ئاڵاند سەریشی لەسەر سینگی بوو

لەبیرنەکراوWhere stories live. Discover now