![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ڕۆنی : ڕاھێنان دەکا بۆ بوون بە شاژن گەمژە
لەبەرخۆیەوە بەتوڕەیی وتی و بەنێو کتێبخانەکەدا دەگەڕالەکۆتاییدا ئەو چەند کتێبەی دۆزیەوە کە بەدوایدا دەگەڕا و ڕۆشتەوە ژووری جادوەکەی
بەپەرۆشیەوە کاری دەکرد تاوەکو چەند کەپسولێک دروست بکا کە لەبری ئەوەی خوێن بخۆنەوە لەڕۆژێکدا یەک کەپسول بەس بێتلەڕاستیدا ئەو ئامادەکاری دەکا بۆ چوونە جیھانی مرۆڤەکان
مانگێکی تر دەبێتە شەش ساڵ بەسەر دیارنەمانی لیادا
وە دوای ئەوەی کە بەتەواوی بوو بەشەش ساڵ دوبارە دەتوانن جادووبکەن بۆ چوونە جیھانی مرۆڤەکان و گەڕاندنەوەی لیا
ئەم جارە ڕۆنی بەتەواوی دەزانێ چی بکا بۆ زوو گەڕانەوە و بەم شێوەیەی لیا جادوەکە بە نەزانانە نەبێ کە چەند ساڵێکی پێبچێ بۆ گەڕانەوە
وە کەمترین کات بۆ گەڕانەوە سێ مانگە
بەڵام دەکرێ بەھۆی جادووی ونبونەکەی لیا ھەندێ ئاڵۆزی و کێشە دروست ببێ
ڕۆنی دوای ئەوەی چەند کەپسولێکی دروست کرد سەیری کاتی کرد کە نیوە شەوە زۆر کات ڕۆشتوە لەم کاتەوەی دەستی بەکارکردن کردوە بەماندوویی سەیرێکی کارەکانی کرد کە تاوەکو ئێستا نیوەشی تەواو نەکردوە بەڵکو تەنھا چەند کەپسولێکن و دەبێ تاقی بکرێنەوە
جۆنگکووک : سڵاو
بەکەمێ ھاوارەوە وتی کاتێ بەبێ لەدەرگادان ھاتە ژوورەوەڕۆنی : بۆچی نەخەوتوی؟
بەماندویی پرسیجۆنگکووک : چونکە پاشام و دەبێ کاربکەم
بەزەردەخەنەوە وتیڕۆنی سەری بە بەڵێ لەقاند
جۆنگکووک : تۆش وەکو ھەمووکات خەریکی کارەکانی تایبەت بەخۆتی
بەزەردەخەنەوە وتی و لای ڕۆنیەوە دانیشتڕۆنی بە ماندوییەوە سەری بە بەڵێ لەقاند بەڵام کاتێ سەیری چاوەکانی جۆنگکووکی کرد زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد
![](https://img.wattpad.com/cover/345729877-288-k371680.jpg)
YOU ARE READING
لەبیرنەکراو
Vampiros𝐓𝐚𝐞𝐤𝐨𝐨𝐤 𝐑𝐨𝐥𝐢𝐚 𝐉𝐮𝐧𝐠𝐤𝐨𝐨𝐤: 𝐭𝐨𝐩 𝐓𝐚𝐞𝐡𝐲𝐮𝐧𝐠 : 𝐛𝐨𝐭𝐭𝐨𝐦 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐫 : 𝐤𝐢𝐦 𝐬𝐚𝐫𝐝𝐨𝐧𝐲𝐚 𝐒𝐫𝐚𝐫𝐭 : 𝐄𝐧𝐝 :