Chapter 22

354 53 66
                                    

بەهێمنی چاوەکانی کردەوە و سەیری ئەوەی کرد کە چۆن لەنێو باوەشی هاوەڵەکەیەتی زەردەخەنەیەکی کرد بەڵام هەستی دەکرد ئارەقەیەکی زۆری کردوە کە بێزاری دەکرد بەهێواشی هەڵسایەوە و ئەوی تری بەجوانی داپۆشی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


بەهێمنی چاوەکانی کردەوە و سەیری ئەوەی کرد کە چۆن لەنێو باوەشی هاوەڵەکەیەتی زەردەخەنەیەکی کرد بەڵام هەستی دەکرد ئارەقەیەکی زۆری کردوە کە بێزاری دەکرد بەهێواشی هەڵسایەوە و ئەوی تری بەجوانی داپۆشی

بەرەو دەست شۆرەکە ڕۆشت تاوەکو ڕوتینی بەیانیانی بکات

بەڵام بە بینینی شێوەی خۆی توشی شۆک بوو

بەهێواشی و سەرسامیەوە دەستی لە دەموچاوی خۆی دەدا کەڵبەکانیشی گەورەتر بوونە

ڕەنگی پێستی بەتەواوی بۆ سپی گۆڕاوە وە ڕەنگی چاوەکانیشی زۆر تۆختر بوونە لەخۆی دەپرسی کەوایە ئەو ئێستا بەتەواوی گۆڕاوە؟

بەخێرایی ڕوتینی خۆی کرد و ڕۆشتە خوارەوە ماڵەکە چۆڵ دیار بوو پێدەچوو هەمووان تاوەکو ئێستا خەوتبن

بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشت کاتێ هەستی بە توێنیەتی دەکرد وەک بڵێی ماوەیەکی زۆربێ هیچی نەخواردبێ و نەخواردبێتەوە

نزیکەی سێ گڵاس ئاوی خواردەوە لەکاتێکدا بەردەوام بوو هەست بە توێنیەتی بکات

وە هەست کردن بەوەی شتی سەیر لە جەستەی ڕوودەدات بەتەواوی توشی ئازاری دەکرد چرکە بە چرکە هەستی دەکرد زیاتر تەواوی جەستەی دەسوتێ و لەنێو ئازاردایە

ڕۆنی : تۆ بەئاگا هاتیەوە؟
بەسەرسامی وتی و خێرا بەرەو لای تایهیۆنگ ڕۆشت

تایهیۆنگ : لەکەیەوە بێ هۆشم؟
بە ئازارەوە وتی ئەو سەرەتا کە هەڵسا ئازاری نەبوو خۆشی نازانێ بۆ لەناکاو ئەو هەستانەی بۆ دروست بوو

ڕۆنی : حەفتەیەک
وتی و قۆڵی تایهیۆنگی گرت

تایهیۆنگ : ماوەیەکی زۆرە
بە نزمی وتی

ڕۆنی : هەست بە ئازار دەکەی؟
بەنیگەرانیەوە پرسی و خێرا تایهیۆنگ سەری بە بەڵێ لەقاند

ڕۆنی : وەرە لەگەڵم
وتی و بەهێمنی تایهیۆنگی لەگەڵ خۆی بردە ئەو ژوورەی کە سەرەتا جۆنگکووک لێی دەمایەوە

لەبیرنەکراوWhere stories live. Discover now