𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 5

391 67 45
                                    

لیا : ناخەویت؟پرسی کاتێ لەلای گەرماوەکە ھاتە دەرەوە و لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لیا : ناخەویت؟
پرسی کاتێ لەلای گەرماوەکە ھاتە دەرەوە و لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت

تایھۆنگ : لەڕاستیدا ھەموو شەوێک درەنگ خەوم لێدەکەوێ، ئەی تۆ؟
بەپێکەنینەوە وتی

لیا زەردەخەنەیەکی کرد و دەستێکی خستە ژێر سەری

لیا : لەڕاستیدا زۆربەی شەوەکان ناخەوم ھەرچەندە بەیانیانیش وەکو شەو وایە
بەزەردەخەنەوە وتی بەڵام لەکۆتایی قسەکانی بەنزمی وتی

لە جیھانی خوێنمژەکان تەنانەت گەر بەیانیش بێ خۆر بەتەواوی دەرناکەوێ ڕوناکی ھەیە بەڵام لەچاو ھی جیھانی مرۆڤەکان ھەر وەکو شەوە

تایھۆنگ لەقسەکانی کۆتایی لیا تێنەگەیشت بەڵام ھیچی نەوت لەبری ئەوە بەزەردەخەنەوە بەھەمان شێوەی لیا پاڵکەوت

تایھۆنگ : کەوایە چەند ساڵیت؟
بەزەردەخەنەوە پرسی

لیا : دوانزە ، ئەی تۆ ؟
بەزەردەخەنەوە وتی

تایھۆنگ : ھاوتەمەنین منیش دوانزە
بەپێکەنینەوە وتی

لیا زەردەخەنەیەکی کرد و کەمێ بێدەنگ بوو

تایھۆنگ : ھەر بەڕاستی تۆ زۆر لەخوێنمژ دەچیت چۆن ئەوە دەکرێ؟
بە کەمێ ھاوارەوە وتی

لیا : پێدەچێ زۆر سەرسامی خوێنمژ بیت
بەبزەیەکی لارەوە وتی

تایھۆنگ : لەڕاستیدا بەڵێ جوانن
بە زەردەخەنەوە وتی

لیا : ھەمووان وەکو تۆ بیر دەکەنەوە؟
پرسی و بەپەرۆشەوە چاوەڕێی وەڵامی تایھۆنگ بوو

تایھۆنگ : لەڕاستیدا نەخێر ئەوە ئەفسانەیە وە زۆر جاریش دەنگۆی ئەوە ھەیە کە ڕاست بێ و خوێنمژ بینرابێ بەڵام گەر بەڕاستی خوێنمژێکیش ببینرێ ھەموو کەس کاردانەوەی باشی بەرامبەر نابێ کێ دەزانێ لەوانەیە بە بڕە پارەیەکی زۆر وەکو پەیکەرێک کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێ
بە ئاسایی وتی

لیا کەمێ بێدەنگ بوو وە بیری دەکردەوە چۆن دەتوانێ بەسەرکەوتویی ئەوە بشارێتەوە

لەبیرنەکراوWhere stories live. Discover now