Chapter 15

553 59 128
                                    

ڕۆنی : ئۆو سەرنج ڕاکێشەبە بزەیەکەوە وتی کاتێ سەیری باڕەکەی کرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


ڕۆنی : ئۆو سەرنج ڕاکێشە
بە بزەیەکەوە وتی کاتێ سەیری باڕەکەی کرد

قەڵەباڵغی شێوازی دانسە شێتانیەکان بەتەواوی نوێ بوو بەلای ڕۆنی و کووکەوە

لیا : دەی وەرە با بخۆینەوە
وتی و دەستی ڕۆنی گرت و بەدوای خۆیدا ڕایکێشا

تایھۆنگ : خواردنەوە بۆ ئێمە بھێنە
بەھاوارەوە وتی تاوەکو لیا گوێی لێبێ لیاش لە وەڵامدا سەری لەقاند

ڕۆنی : کەوایە پلانی سەرخۆش بونت ھەیە ئەمشەو؟
بە پێکەنینەوە وتی

لیا : ئھم تاقی بکەوە زۆر خۆشە
بەپەرۆشیەوە وتی

ڕۆنی : بەڵام کێ ئاگاداری ئەو دوانە بێ؟
وتی و ئاماژەی بە کووک و تای دا کە لەشوێنێ دانیشتبوون و چاوەڕێی لیا و ڕۆنی بوون

لیا : ئەوان خۆیان ئاگاداری خۆیان دەبن خۆشەویستم خەمت نەبێ
بە بزەیەکی لارەوە وتی و چاوێکی داگرت

ڕۆنی سەری لەقاند

لەو کاتەدا ئەو خواردنەوانەی لیا داوای کردبوو ئامادەبوو بۆیە لەگەڵ ڕۆنی ڕۆشتنە ئەو شوێنەی کە تای و کووک لێی دانیشتبون

تایھۆنگ : زۆر مەخۆرەوە دواتر گێژ ببی وەکو ھەمووجار
بەئاگاداریەوە بەلیای وت

لیا بەچاوێکی بێتاوانانە سەیری تای دەکرد

تایھۆنگ : سەرخۆش بیت من ئاگادارت نابم ھا
بەھەڕەشەوە وتی

لیا : ھەمووجار وادەڵێی و دواتریش ئاگادارم دەبی
بە فیزەوە وتی

تای چاوی سوڕاند و خواردنەوەکەی خۆی ھەڵگرت و کەمێکی لێ خواردەوە بەڵام لەناکاو کە سەیری جۆنگکووکی کرد چۆن بەقوڵی سەیری دەکا و دەخواتەوە خواردنەوەکە کەمێ لە قوڕگی پەڕی خێرا لیا لەتەنیشتیەوە دەستی بە پشتی داھێنا

وە دوبارە سەیری جۆنگکووکی کردەوە

شێوازی سەیرکردنی کووک بۆی و ئەو شێوازەی دەخواتەوە و بەقوڵی سەرنج دەدا بەتەواوی تای سەرسام کردبوو

لەبیرنەکراوWhere stories live. Discover now