7

320 63 121
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە★
هەرچەند مەرج تەواو نەبوو بەڵام پۆستی دەکەم لەبەر دڵی چەند کەسێکی ئازیز 💕

♡♡♡

"ڕەش پۆش"

مادلین بۆ شەشەمین جار بانگی کرد
بەڵام ڕەش پۆش هیچ وەڵامی نەدایەوە

" هێی ڕەش پۆش"

دووبارە هیچ وەڵامێک نەبوو لەوەوە بۆ مادلین

" مڕومۆچ"
دەموچاوی دا بە یەک دا و وای وت
چاوی خستە سەر ئەو بتڵە شوشەیەی دەستی ڕەش پۆش، بەخێرای دەستی بۆ برد  لەوی سەند و قومێکی لێ دا
ڕەش پۆش چاوەکانێ داخست و هەناسەیەکی هەڵمژی و دایەوە بۆ هەبوونی سەبر بۆی

" تیاح هیچ خۆش نەبوو هەست دەکەم گەروم بریدار بوو، بەس خراپیش نەبوو دەی"

هیچ وشەیەکی نەبیست لە ڕەش پۆشەوە
مادلین سەیری ئەوی کرد بۆ ماوەیەک تا لە پڕا هاواری کرد بە دەنگێکی زۆر بەرزەوە بە ناوی ئەوەوە

" ڕەش پۆششش"

ڕەش پۆش چی تر بەرگەی نەگرت و ئاوڕی دایەوە بۆی و بە توندی هەردووی لای قۆڵەگانی ئەوی گرت لە نزیک شانییەوە

"بۆستە لە بێزار کردنم، تۆ بۆچی بێدەنگ نابیت! بۆچی واز ناهێنی لە بێزار کردنم! هااا"
بە توڕەی هاواری کرد بە سەری دا

مادلین ڕاچڵەکی بە هاوارەکەی بە چاوە فەقیرەکانی سەیری ئەوی دەکرد

" بۆ چی وەڵام نادەیتەوە مەگەر کەڕی ڵاڵی؟!"
دووبارە هاواری کرد بە سەری دا لەگەڵ ڕاوەشاندنی ئەو کە وای کرد شوشەکەی لێ بکەوێت و بشکێت

مادلین دەستی بەرز کردەوە بۆ قۆڵی ڕەش پۆش بەهێواشی گرتی دەیویست دووری خاتەوە

" تۆ ئازارم دەدەیت ڕەش پۆش دەستت دوورخەوە"
وای وت بە شێوەیەکی زۆر فەقیرانە، کە دەتوت لە هەر چرکەیەک بێت دەست دەکات بە گریان

ڕەش پۆش هیچ گرنگی بە قسەکەی ئەو نەدا
دەستەکانی کەمێک توند تر کرد

"وتم باجەکەی دەدەیت، وتم پەشیمان دەبیتەوە لە بێزار کردنی من! وایە؟! کەواتە با نیشانت بدەم "
ڕەش پۆش وتی بە تۆنێکی توڕەی قوڵ

دوای وتنی ئەوە زیاتر خۆی لە مادلین نزیک کردەوە
بە دەستێکی لایەک لە قژی مادلینی کردە پشتەوە
سەیری ملی کرد بۆ چەند چرکەیەک وە دواتر سەیر کردنەکەی گواستەوە بۆ چاوە ڕەشەکانی مادلین کە پڕ بوو لە ترس، لە چاوەکانی زۆر بە ڕوونی دەخوێندریاوە کە تکای دەکرد بۆ ئەوەی واز بێنێت لەوەی کە بەتەمایەتی
بەڵام ئایە ئەوە کار دەکاتە دڵی ڕەش پۆشێک!
بێ ئەوەی هیچ گرنگی بەوە بدات چاوەکانی لابرد لەسەر چاوە ڕەشەکانی
ئەوی لە خۆی نزیک تر کردەوە و سەری بردە لای گوێی چرپاندی بە گوێیەکانی دا

" هەگیز باوەڕ بە خوێڕییەک مەکە جوانکیلە"

دوای وتنی ئەوەی سەری نوقم کرد لە ملی دا
مادلین بە دەستە بێ هێزەکانه هەوڵی دوور خستنەوەی دەدا لە خۆی، بەڵام بێ سوود بوو

ڕەش پۆش دەستی کرد بەوەی چێژ بینین لەوەی دەیکات لەگەڵ چەند پەڵەیک کە دروستی دەک؛ ت لە دوای خۆیەوە لەسەر ملە بێ خەوشەکەی

" بۆستە ڕەش پۆش وا مەکە"
بە گریانەوە وتی

" ڕەش پۆش "
دووبارە بە گریانەوە وتی بە دەستەکانی هەوڵی دوور. خستنەوەی دەدا

دووبارە هیچ وەڵامێک نەبوو لەوەوە بەردەوام بوو لەوەی کرد دەیکرد

"ئیڤان"

دەنگی کوڕێک بوو کە هاواری کرد، کە وای کرد ڕەش پۆش بۆستێت بۆ ماوەک تەنها لە ملی مادلین بڕوانێت دواتر سەری بەرز بکاتەوە و سەیری ئەو کەسە بکات کە ناوی برد

" ههه ئۆو ئەوە خەریکی چیت"
هەمان کەس وتی بە گاڵتەوە و بە شێوەیەکی خوێڕیانە

" دەبێت چ شتێک بێت هاوڕێ"
ئیڤان بە هەمان شێوە وتی کە سەیری ئەوی کرد و دواتر مادلین کە وا بەردەوام فرمێسک بە چاوەکانی دا دەهاتە خوارەوە

مادلین بە هەچی هێزێتی پاڵێکی پێوە نا، کە ئەمەش وای کرد کە تەنها ماوەیەکی زۆر کەم لە نێوانیان دا دروست بکات
دەستی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی زلەیەکی لێ بادات
بەڵام ئیڤان دەستی گرت بە توندی کە نێشانەی ئازار لەسە ڕووخساری مادلین دەرکەوت 

" بوێری ئەوەت نەبێت دووبارەی بکەیتەوە"
بە تۆنێکی توند وتی

" دەستم، دەستم بەردە تکایە ئازاری زۆرە"
بە دەنگێکی پڕ ئازارەوە وتی لە کاتێک دا فرمێسک بەردەوام چاوەکانی بەجێ دەهێش بۆ سەر ڕووخساری
دەستەکەی دیکە نزیک کردەوە لە دەستی ئیڤان و گرتی کە دەستەکانی مادلین تەواو سارد بوون
دەیویست کە دەستی دوور بخاتەوە لە دەستی خۆی
ئیڤان سەیری دەستی ئەوی کرد کە گرت بووی
کە خوێن بە دەستی دا دێتە خوارەوە
بە خێرای بەری دا و سەیری کرد کە مادلین خێرا دەستی خۆی گرت بە دەستەکەی کەی
ئەو دەستەی کە ئیڤان گرت بووی بە کانۆلا بوو کە ئازاری پێ گەشت بوو خوێنی لێ هات بوو
ئەو لەزگە سپ یەی کە لێی درا بوو داپۆشرا بوو بە ڕەنگی سوور

" ئۆو وردیلەیەکی جوانە"
هاوڕێیەکی دیکەی ئیڤان وتی بە شێوەیەکی تەواو خوێڕیانە، کە سێ کەس بوون ئەوان

مادلین بە شێوەیەکی پڕ ترسەوە سەیری ئەوانی کرد
دواتر بۆ کۆتا جار سەیری ئیڤانی کرد و سەری بە نەخێر جوڵاند و بە خێرای ئاوڕی دایەوە و دەستی کرد بە ڕاکردن بە خێرای لەوێ دوور کەوتەوە
لە ژێر سەیر کردنی ئەو چوار کەسەی ئەوێ

ئیڤان هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو تەنها چاوە سەوزەکانی لەسەر ئەو بوون کە وا دوور دەکەوێتەوە نامێنێت
پێچەوانی ئەوانی دیکە کە پێکەنین پێی

♡♡♡
بە هیوای بە دڵبوونتان💕 کۆمێنت لە بیر مەکەن
وە چاوەڕێکی چیرۆکێکی ناوازە بن سەبارەت بە جۆنگ کوک انشاللە بەمزوانە

6/7/2023

16-17/7/2023

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now