16~End

414 57 25
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر 🖤

♡♡♡

"مادلین"
ئیڤان بە خەمەوە بانگی کرد لە کاتێک دا کە مادلین خەریکی شۆردنی دەمی بوو بۆ پاک کردنەوەی ئەو خوێنە

" باشم هیچ نیە"
بە لاوازی وتی کە تەواو ڕەنگی سپی هەڵگەڕابوو

" مادلین!"
دووبارە ناوی هێنا

"ئیڤان دەکرێت بچینە باخچەکەی نزیک پردەکە؟!"
بانگ کردنەکەی ئەوی پشتگوێ خست کە بە خەمبارییەوە بانگی دەکرد

" بەڵام دەتوانی؟! تۆ ماندووی"

"بەڵێ تەنها با بڕۆین وە سیا'ش لای داپیرە نازلێ دادەنێین"

" باشە من دەچم دەیبەم بۆ ئەوێ تا دێمەوە خۆت ئامادە بکە"

لە وەڵام دا تەنها سەری بە باشە جوڵاند، ئیڤان خێرا لەوێ ڕۆشت و شتەکانی سیای کۆ کردەوە و سیای هەڵگرت و دواتر بەڕێ کەوت بۆ ماڵە دراوێکەیان کە تەنها ئافرەتێکی کەمێک بە تەمەن تێیدا دەژیا
سیای بەو سپارد و گەڕایەوە
چووە ژوورەکەی خۆیان کەوا مادلین خەریکی لەبەر کردنی چاکەتە درێژەکەی بوو
چووە لای بە هێواشی دەستەکانی گرت

" چاو ڕەشەکەم تۆ زۆر ماندووی دیاری با نەچین"
ئ

یڤان بە خەم خۆرییەوە دەریبڕی

" دەی با بڕۆین من باشم"
بە دەنگە لاوازەکەی وتی

.
.
.
.
.
بە هێواشی ڕێیان دەکرد کە لە ژێر پێیان دەنگی شکانەوە و ورد بوونی گەڵاکان دەهات
کە ڕۆژگارێک دارەکان بە خۆشەویستی یەوە لە خۆی گرت بوون و نازی هەڵدەگرتن
بەلام ئێستا تەنها بەربونەوە و سەربەخۆی  سەما کردنیان لەگەڵ هەواکە و شکانەوەیان بۆ ماوەتەوە 

بە هێواشت لەسەر کورسی ژێر دارە گەڵا ڕەنگ زەرد بوو و پڕتەقاڵییەکان دانیشتن
ڕەش پۆشەکەی قۆڵەکانی لە دەوری چاو ڕەشەکەی ئاڵاند بوو

" سەرمات نیە؟!"
ئیڤان پرسی بە خەم خۆرییەوە

" من باشم وەها"
بە دەنگێکی نزم وتی

"ئهم"
تاکە وەڵامی بوو لەگەڵ توند کردنی باوەشەکەی و نوساندنی بە خۆیەوە بۆ ئەوەی گەرمی بکاتەوە
نمە نمە باران دەستی کرد بە بارین

" ئیڤان"
بە نەرمی ناوی هێنا

" گیانم"

" ڕەش پۆشەکەم زۆرم خۆشئەوێیت"
سەیری چاوە سەوزەکانی ئیڤانی کرد و بە هێواشییەکی زۆر وتی

" من ئاشقتم تا مردن، بمێنەوە تکایە"
بە دڵپڕییەوە وتی کە لە هەر چرکەیەک بێت لە کۆتایدا هەڵیدەڕێژێت

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now