تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر💞
♡♡♡
چاوەکانی کەمە کەمە کردەوە بەرچاوەکانی ڵێڵ بوو
تا ماوەیەک ڕوون بۆوە
سەیری دەوروبەری کرد لە شوێنێکی نەناسراو بوو
هەستایەوە لەسەر ئەو جێگا نوستنە گەرمە
سەیری ژوورەکەی دەکرد کە تەواو بە کەل و پەلی ڕەش داپۆشراوە
هەستایەوە و سەیری خۆی کرد کە جلەکانی گۆڕاوە
کە تیشێرتێکی گەورەی ڕەشی لەبەر دایە تەنها هیچی دیکە!ترس سەرتاپا لاشەی گرتەوە دەسەتەکانی دەستی کرد بە لەرزین چاوەکانی دەستی کرد بە کۆکردنەوەی ئەو ئاوە سوێرە
بە هێواشی هەنگاوی نا بۆ دەرەوەی ژوورەکە بە ناڕێیەکی کورتا ڕۆی و ڕاستەوخۆ گەیشتە هۆڵەکە کە لەگەڵ چێشتخانەکەیا تێکەڵ بوو
ئەوی بینی کە پشتی لەو بوو
وەک هەموو کات سەرتاپا ڕەشی پۆشی بووخەریکی خواردن ئامادە کردن بوو
ئاوڕی دایەوە کاتێک هەستی بە هەنسکێکی بچوک کرد کە دەنگی هات"ئۆو هەستایت! باشیت ئێستا؟!"
لە لەسەر خۆی قسەی کردلێی نزیک بۆوە کاتێک زانی هیچ وەڵامێکی لەوەوە دەست ناکەوێت
بەڵام ئەو هەنگاوێک چووە دواوەوە
کە وای کرد ئیڤان بۆستێت لە شوێنی خۆی" ت تۆ-"
نەیوانی قسەکەی تەواو بکات بەهۆی ئەو گرێ یەی کە لە گەروی دا دروست بوو بوو
تەنها بە دەستە لەرزیوەکانی نیشانەی بۆی ئەو جلەکانی خۆی کرد" من کردم لەبەر ئەوەێ جلەکانت هەمووی تەڕ بوو، وە هیچ کەس نەبوو کە بیکات، من تەنهام لێرە وە هیچ کەسێکی ڕەگەزی بەرامبەر ناناسم"
ڕوونی کردەوە بۆیکە وای کرد چاوەکانی زیاتر پڕ بن و فرمێسک بێتە خوارەوە لێی
" سەیر بکە من بە هەموو شێوەیەک خۆم لەوە بە دوور گرتووە کە سەیرت بکەم، من زۆر بە سەختی توانیم ئەوە بکەم ڕاستە خوێڕی یەکم بەڵام هێندەش نا وا بکەم! باشە کەواتە ئاسودە بە وە تۆ بە درێژای شەوەکە تات لێ دەهات، وە جلەکانیشتم هەڵخستووە وە دەتوانی بچیت بیبەت لەبەری بکەیت ئەگەر وشک بوونەتەوە "
بە هێمنی قسەی کرد وە ئاراستەی بۆ شوێنی هەڵخستنی جلەکان کرددوای وتنی ئەوە پشتی لێ کرد و خۆی خەریک کردەوە بە خواردنەکەوە تاوەکو ئەو بە ئاسودەی بڕوات و جلەکانی بەرێت
لە کۆتایدا لە سەر مێزەکە خواردنەکانی دانا و سەیری سەر قەنەفەکەی کرد کە ئەوی لێ دانیشت بوو خەیاڵی ڕۆشت بووئیڤان چووە بەردەمی و چووە ئاستی
"بیر لە چی دەکەیتەوە؟ "
YOU ARE READING
ڕەش پۆشەکەم
Short Storyوەک وتراوە جوانی ئیشق لە بە یەک نەگشتن دایە بەڵام من پێی گەشتم زووش لە دەستم دا..... "کەوتمە ناو تاریکی شەو لە پشت گریانەوە بانگم کردی لە ناو ئاوێنەی ئیشق بۆ هەمیشە سەیرم کردی ئازاری ئیشق ئازاری مەرگە قەسابخانەی ئازا...