تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر 🖤
بە گۆرانی یەکەوە بیخوێننەوە 💞♡♡♡
مادلین بێ دەنگی هەڵبژارد لە جیاتی قسە کردن
"مەگەر هیچ ناڵێیت؟!"
ئیڤان وتیدووبارە ئەو بێ وەڵام بوو
" دەتەوێت لە چاوانت بیزانم؟"
مادلین شانەکانی بەرز کردەوە بە مانای نەزانین
"بەڵام چاوانی تۆ دەزانێت"
"مەگەر چی دەزانێت!"
مادلین لە کۆتایدا هاتە قسە"چاوڕەشەکەم پێم دەڵێت کە تۆ هەمان هەستی منی هەیە "
بە هێمنی وتی"لەکەیەوە چاوانی من بوون بە هی تۆ؟! "
بە گاڵتەوە وتی" لەو کاتەوە سەرسامی بووم وە دوای ماوەیەک بۆم دەرکەوت کە خۆشم ویستووی"
"مەگەر ئەو کاتە کەی بوو؟! "
بە هێمنی وتی کە زانین خوازی لە چاوەکانی دا دەدرەوشایەوە"ئەو کاتەی ئۆقیانوسەکانت پڕ بوون کە بەرگەی ئەو هەمووە فرمێسکە بەنرخانەی نەدەگرت و لێی دەڕێژا، ئەو کاتەی کە ئاوێنەدانەوەی خۆمم بینیوە لە نێو ئەو ئۆقیانوسە ڕەشەدا "
بە دەنگە قوڵە پڕ هەستەکەیەوە وتی" کەواتە یەکەم قسەکردنمان؟!"
"ئهم"
وەڵامێکی کورتی پێ دا لەگەڵ ئەوەی قوڵ بوو بۆوە لە چاوەکانی ئەو
ماوەیەکی زۆر وا بێدەنگ بوون تەنها لە یەکیان دەڕوانی" ئیڤان "
" هم؟ "
" ئیڤان"
" گیانم"
" ئیڤان"
" نەفەسم "
" تۆ ڕەش پۆشەکەم'ی"
بە هێواشی وتی"ڕەش پۆشی من ئەگەر
بەهۆی دونیاوە بوو بێت
بەهۆی کەسە خراپەکانەوە بوو بێت
بەهۆی ناخە خراپەکەمەوە بوو بێت
هەمووی وەلاوە دەنێم بۆ یەک سەیرکردنی تۆ بۆ من
هەمووی بە لاوە دەنێم
ڕەش پۆشیم تەنها بۆ تۆ دەبێت
وە ناخێکی پڕ لە هەستی ڕەنگاو ڕەنگم بۆ تۆ
کە تەنها تۆ توانای دروست کردنی ئەو ڕەنگانەت هەیە هیچ کەسی دیکە نا چاوڕەشەکەم "مادلین زەردەخەنەیەکی شەرمنانەی کرد بۆ قسەکانی ئەو لەگەڵ نزمکردنەوەی چاوی بۆ خوارەوە
YOU ARE READING
ڕەش پۆشەکەم
Short Storyوەک وتراوە جوانی ئیشق لە بە یەک نەگشتن دایە بەڵام من پێی گەشتم زووش لە دەستم دا..... "کەوتمە ناو تاریکی شەو لە پشت گریانەوە بانگم کردی لە ناو ئاوێنەی ئیشق بۆ هەمیشە سەیرم کردی ئازاری ئیشق ئازاری مەرگە قەسابخانەی ئازا...