8

336 62 90
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک پشتگیرییەک بۆ نوسەر و ماندووبوونی★
بینێرن بۆ هاوڕێکانتان 💞
ب

ەو گۆرانی یەی سەرەوە بیخوێننەوە بە چێژترە💕

♡♡♡

چاکەتەکەی دانا لە کاتێک دا وا کەش بەرە و ساردی دەڕۆشت
خستیە سەر لێوارەکەو جگەرەیەکی دەرکرد و دەستی کرد بە کێشانی
بەردەوام بوو لە بیر کردنەوە لە هەفتەیەک بەر لە ئێستا کە لەو کاتەوە ئەو شتەی بەسەر مادلین هێنا
ئەو جارێکی دیکە نەهاتۆتەوە بۆ ئەوێ
ئەوێ کەشێکی بێدەنگی هەیە بێ مادلین

ئیڤان جگەرەکەی تەواو کرد دەستی برد بۆ پاکەتەکەی بۆ دەرکردنی دانەیەکی دیکە بەڵام بەتاڵ بوو پاکەتەکە

"ئاه بە نەفرەت بیت"

لەژێر لێوەکانی یەوە وتی لەسەر لێوارەکە هاتە خوارەوە دەستی کرد بە ڕۆشت بەرە نزیک ترین فرۆشگا
دوای کڕینی هاتە دەرەوە بە دەم ڕێ کردنەوە جگەرەیەکی دەرکرد و خستی یە نێوان لێوەکانی چەرخەکەی داگیرساند و نزیکی کردەوە لە جگەرەکە بە دەستێکی دەوری ئاگرەکەی دا بۆ ئەوەی ئەو شنە بایە نەیگوژێنێتەوە

دوای داگیرسانی قومێکی قوڵی لێدا کە سییەکانی پڕ کرد لەو ژەهرە سپییە
لە لوتیەوە دووکەلە سپی یەکەی دەرکرد
بەردەوام بوو لە هەنگاونان بەو ڕێگایە کە دەور دراوە بە دارە بەرزەکان
کە بەرە و لای پردەکە دەچوو

بەردەوام بوو لە هەنگاو نان تا لەپڕێک دا وەستا و دیقەتی سەر لێواری پردەکەی دا
کە وا کەسێک بەپێوە لەسەری وەستا تەواوی جلەکانی ڕەشە، چاکەتێکی ڕەشی لەبەر بوو کە کڵاوەکەی کردبووە سەری
ئیڤان برۆی گرژ کرد بۆ ئەوەی کە وا دەیبینێت
ئیڤان هەنگاوێک جوڵا بە لایەک دا تا ڕووخساری ئەو کەسەت بینی لەسەر لا بەکەمی کە وای کرد ئەو گرژییەی نێوان برۆکانی نەمێنێت و سەری بسوڕمێت
چاوەکانی لە شۆک دا فراوان بوو کاتێک ئەو کەسە جەستەی خۆی شل کرد و لێگەڕا کە جەستەی بە دەما بکەوێت بۆ نێو ڕووبارەکە

"مادلین"

ئیڤان پڕ بە گەروی خۆی هاواری ناوی ئەوی کرد بۆ یەکەمین جار
جگەرەکەی دەستی فڕێ دا و بە خێرای بەرەو ئەوێ ڕای کرد و بازی دا بەسەر لێوارەکە دا و خۆی فڕێ دایە نێو ڕووبارەکە
بەروقوڵتر نەلەوانی کرد کاتێک بە شێوەیەکی زۆر ئەستەم ئەوی دی لە قوڵای یەکە بە چاوی داخراوەوە

هێندەی دەستەکانی گەیشتێ دەستی گرت و بەرە و سەرەوە مەلەی کرد
بەخێرای ئەوی هێنا سەر ئاواکە و چەند جارێک کێشای بە ڕووخساری دا لەگەڵ ناو هێنانی
ئەوە بێ سوود بوو بە تەواوی
دەستی کرد بە مەلە کردن بۆ کەنارەکە و بە خێرای دەری هێنا و داینا شۆک بوو بەوەی کە دی بەڵام پشگوێی خست و دەستی کرد بە وەی چارەسەر بکا بۆی
چەندین جار هەوای دەسکردی بەکار هێنا بۆی تاوەک و لە کۆتایدا ئەو ئاوەی هەڵیمژی بوو لە سییەکانی دا بوو هێنایەوە
هەستایەوە و بە خراپی دەستی کرد بە کۆکین لەگەڵ چاوە پڕ فرمێسکەکانی

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now