14

268 41 2
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر
کۆمێنت لە بیر مەکەن 🖤

♡♡♡

بە چاوە سەوزە بریقە دارەکانی بەردەوام بوو لە سەیر کردنی چاوڕەشە خەوتووەکەی لە کاتێک دا کە لە باوەشی دایە

چاوە سەوزەکانی ڕەنگیان مات بوو بەهۆی خەمەوە
چاوە سەوزەکانی بریقەداری بوو بەهۆی فرمێسکەوە
بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بوو کە نەکەون
بەهۆی ترسی ئەوەی لە هەر چرکەیەک دا بێت
چاوڕەشەکەی هەڵبستێت لە خەو و ئەو وا ببینێت
چی سەبارەت بە فرمێسکی پیاوێک تەنها بۆ ئافرەتێک!

هەستی بە جوڵەیەکی کەمی ئەوی کرد لە باوەشی دا بە خێرای بەو دەستەی کە بەتاڵ بوو چاوەکانی سڕی
بۆ ئەوەی بە تاڵی کاتەوە لە فرمێسکەکانی

چاوە ڕەشەکان کرانەوە و یەکەم شت ئەوی دی
ڕاستەوخۆ زەردەخەنە کەوتە سەر لێوانی

"ئیڤانم"
بە هێواشی وتی

" گیان"
لەگەڵ وتنی زیاتر لە باوەشی خۆی نوقمی کرد و ماچی دەکرد

" دەمخنکێنیت، لاچۆ دەچم بۆ گەرماو"
مادلین وتی

" کەواتە پێکەوە دەچین بێ هیچ ناڕەزاییەک"

لەگەڵ وتنی ئەوە هەستایەوە
ئاخر چ شەرم هەیە لە نێوان ئاشق و معشوقێک دا!
تاکە شت بینین و نزیک بونێتی لێی و هەست کردنی پێی، نەوەک حەز و ئارەزوو و هەوەسبازی
ئەما ئەگەر دووری معشوق لە ئەشقییەوە وەک دووری نێوان ئاسمان و قوڵای ئۆقیانوسەکان وابێت
بەڵام دووری نێوان دڵانیان هیچ بوونی نیە

.
.
.
پێکەوە لە چێشتخانەکە بوون لە کاتێکدا خواردنیان ئامادە دەکرد
ماڵێکی پڕ لە پێکەنین بوو بەو کردارە سەیرانەی کە ئەنجامیان دەدا بۆ یەکدی کە چێشتخانە بچوکەکەیان پیس کردبوو!
چ گرنگە ماڵ و سامان زۆر و گەورە کاتێک خۆشەویستی نەبێت!
چ گرنگە خۆشەویستی هەبێت لە نێوان دووکەس بەلام لێک تێگەشتن و ڕاگرتنی دڵانی یەکتری نەبێت!

چ گرنگە خۆشەویستی هەبێت وە دڵپیستیش لەگەڵی و متمانە نەبێت!
چ گرنگە... چ گرنگە... چ گرنگە!
ڕێز
متمانە
لێک تێگەیشتن
خۆشەویستی
پێکەوە ئیشق پێک دێنن
بێ پێش و دوا خستنی ڕێز بەندی نوسینەکان
.
.
.

دوای پاک کردنەوەی شوێنەکە و خۆیان و خواردنی ئەو خوانەی ئامادەیان کرد بوو
هەردووکیان پێکەوە لەبەردەمی تیڤی یەکە دانیشت بوون
لەکاتێک دا ئیڤان مادلینی لەسەر کۆشی خۆی دانا بوو و باوەشی لێدا بوو
سەیری تیڤی یەکەیان دەکرد لە کاتێک دا نمە نمە باران دەباری لەدەرەوە کەشەکەی سارد بوو لە دەرەوە بەڵام ژوورەوە بە تەواوی گەرم بوو

مادلین لە پڕێک دا سەیری ئیڤانی کرد کە ئەو بەردەوام سەیری دەکرد
هەردووکیان بە بێدەنگی سەیری یەکدیان دەکرد تاوەکو لەپڕ دا مادلین قسەی کرد

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now