chapter ten"10" nami

190 42 50
                                    

بەڕێز جەی

چاوە ڕەشە تاریکەکانت
زیاتر مەستم ئەکا نەک شەراب

پێی ئەوترێت جۆرێک لە ئاڵودەبوون....

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بەهیوام چێژ لە هەر پارچەیەک لە وشەکانم ببینیت
.
.
.
.
.
تێبینی خۆت لە نێوان دێرەکان جێبێڵە...

.
.
.
.
.
.
.
.
.
__________________

میرا «داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەمە بەڵام دایکت
چۆن مرد»
میرا بەخەمەوە لە نامی دەڕوانی

من ئێستا هەست بە نامی دەکەم
دەزانم هەستی بێدایکی چەندە بە ئازارە
دەگەڕێیتەوە ماڵەوە کەسێک نییە بەخێرهاتنەوەیەکی گەرمە گوڕت لێبکات
دەبێت ئێستا ئانی چۆن توانیبێتی بەسەر ئەو هەستە سەختەدا تێپەر بوبێت

نامی هەناسەیەکی قورسی دایەوە
و دەستی کرد بە گێڕانەوەی بابەتەکە

نامی«من کاتێک تەمەنم هەژدە ساڵ بوو
بە خۆشیەکی زۆرەوە گەڕامەوە ماڵەوە لە کریسمسی ساڵی ٢٠١٨ پیلانی ئەوەم دانابوو تەواوی ئەو خۆشیانەی هەمبوو بۆ دایکمی باس بکەم وە ئەو جۆرە هەستەی لەناو مندا ببوو تەنیا بریتی بوو لە خۆشی جۆشی ئەو ئاهەنگە چونکە ساڵێک بەسەر تەمەنی یاسایمان دا تێپەر کرد وە ئەوە بۆ ئێمە هەستێکی نوێ بوو

پاشان کە دەرگای ماڵەوەم کردەوە تەنیا
گوێبیستی دەنگی گریان بووم لە جیاتی دەنگی پێکەنینەکانیان بۆ خۆئامادەکردن بۆ ساڵی نوێ
دایکم لە ئەرزەکە کەوتبوو باوکم ئەوی لەناو قۆڵەکانی دانابوو وە دەگریا
خوێنەکانی لە هەموو شوێنێک بڵاو بوونەوە
لەو ساتەدا پێموابوو پێم بوترابا
پەیکەری زیندانی کراو
نەوەک پەیکەری ئازادی
«جۆرێک لەو بابەتە...!»

نامی دوبارە هەناسەیەکی قورسی داو فرمێسکەکانی بەردەوام بوون لە کەوتن دەیسری و دوبارە شوێنەکە دەگیرایەوە

ئەوە قورسە یاشش

ڕۆشتم لە تەنیشتیەوە دانیشتم و قۆڵەکانم لەدەوری ئاڵاند و ئاماژەی بەردەوام بوونم پێیدا

نامی« ئەوکاتە من بەرە بەرە نزیک ئەبومەوە فرمێسکەکانیشم وەک و بوڕکان دەستی پێکرد
هەموو ئەو هەستە خۆشەم لەدەستدا کە کەمێک بەر لەو کاتە هەستم پێی دەکرد
باوکم دایکمی لەسەر زەویەکە دانا من باوەشم لێی دا و بۆنیم دەکرد
ئەوە زۆر قورس بوو بۆم پێم وابوو
کە دەگەڕێمەوە باوەشی خۆشی هاتنی ساڵی نوێی لێ بدەم
بەڵام کۆتا باوەش بوو کە لێی بدەم
وە هەرگیز ئەو شەوە لەبیر ناکەم تا ئێستا خەوە ناخۆشەکانمم بیر ناچێ بەڵام دوای چەند ماوەیەک هاتمەوە باری ئاسای خۆم بەهۆی باوکمەوە کە زۆر پشتگیری دەکردم
بەڵام ئەویش زۆر باش نەبوو ئاگام لێبوو شەوان سەرینەکەی ئەوی لەگەڵ خۆی دەخەواند
دەڵێن عەیبە نابێت پیاو بگری
بەڵام باوکی من پیاو بوو بەڵام نابێت بۆ کەسێک بگری کە چەندەها ساڵە لەگەڵی دەژی و ئێستا لەدەستی دا
بۆیە زۆر جار ئەڕۆشتم و لەگەڵ باوکم شەوەکەم بەسەر دەبرد بۆ ئەوەی هەست بەبێ بونی دایکم نەکات
ئەویش بۆمن وایدەکرد»

بەڕێز جەی Mr.Jay« تەواو کراوە»Where stories live. Discover now