chapter eight"8" love

213 46 15
                                    

چارەنووسی تۆ ئەو ئاستەیە
کە ئاوازی خۆتی تێدا دەژەنیت
،ڕەنگە ئامێری مۆسیقاکە نەگۆڕیت
بەڵکوو جۆری ژەنینی جیاواز بێت

بەشێک لە ژیانی مەولانای ڕۆمی....

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هیوادارم چێژ لە هەر پارچەیەک لە وشەکانم ببینیت 🪄
.
.
.
تێبینی خۆت لە نێوان دێرەکان جێبێڵە...
.
.
.
.
.
.
.
.
.
____________________________

کچەکە بە هەنگاوە بچوکەکانی بەخەندەوە دەرۆشت بەرەو ژورەکەی
ئەو بیری دەکردەوە کە دایکی چاک بوەتەوە ئەوە دڵخۆشکەرترین هەواڵە لەم دواییانە بەر گوێی کەوتبێت
ئەو ساردە قسەڕەقە بەڵام ئەو هێشتا ڕووناکیە دوورەکەی تونێلەکە دەبینێت پێی وایە ڕۆژێک کەسێکی دەبێ لەم هەموو ناخۆشیە و جەنجاڵیەی ژیانی ڕزگاری دەکات
وە پێی وایە ڕۆژێک باشترین وە جوانترین شت بەدەست دێنێت کە کەسی تر ئەو هەلەی ئەوی ناڕەخسێ ئەوە باشترین بیرۆکەیە بۆخۆدوورگرتن لە تووش بوونی خەمۆکی یان دەروونی
بەڵام کەسانێک ئەم شتانەیان نەدەزانی وە بەرگوێیان نەدەکەوت تا ئەوکاتەی بە سوتفەیەک بۆی سەلماو ئەو بیرۆکەیەی لە مێشک چەسپ بوو زۆربەی نەخۆشە دەروونی و خەمۆکیەکان خۆ بەهۆی خودی خۆیانەوە وایان لێنایەن هەتا خودێکی تر نەبێ مێشکیان ئاڵۆز بکات مێشکیان پڕ بکات لە شتە نێگەتیڤەکان ئەوە تاکە هۆکارە بۆ ئەوە

کچەکە گەشت بە ژورەکەی و دەرگاکەی کردەوە پاشان دایخست ڕاستەوخۆ خۆی کەواند لەسەر بێدەکە ئەو دوو ڕۆژە تایمی خەوەکانی تێک چوە و خۆراکی کەم بوەتەوە
لەناکاو بیری کەوتەوە کە نامی پەیوەندی کردبوو
بۆیە دەست بەجێ مۆبەکەی گرتە دەست و پەیوەندی پێیەوە کرد
دوای هەندێک لە چاوەڕوانی وەڵام درایەوە

میرا«سڵاو نامی»
پاش تۆزێک وەڵامی دایەوە
نامی«ئۆو میرا ئەوە تۆی پێم وابوو ئەرزەکە تۆی قوت داوە»
لەدەنگییەوە دیارە کە توڕەیە
میرا«ببورە نامی بۆ ئەو هەڵسوکەوتانە بەڵام من بە چەند ڕۆژێکی ناخۆش تێپەڕیم بۆیە ئەو قورس بوو کە بتوانم خۆم بە موبایلەوە سەرقاڵ بکەم»
ئەو ڕۆژانەم بیرکەوتەوە کە پێم وابوو چیتر دایکم نابینم
نامی«چ شتێک هەیە بۆ ئەوەی کۆلێژ و هاوڕێکەت لەیاد بکەی؟»
ئەو هێشتا تێناگات
میرا«مەبەستی من ئەوەیە کە من لەبەر ئەوەی لە نەخۆشخانە بووم بەهۆی دایکمەوە ئەو حاڵی باش نەبوو هیوادارم لێم تێبگەی»
بەخەمەوە وتم
نامی کەمێک وەستا لە قسەکردن
نامی«ئۆه داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەو هەڵە تێگەیشتنە خۆ ئێستا سەلامەتە وایە؟»
میرا«بەڵێ سوپاس بۆ خوا ئەمرۆ هێنامانەوە ماڵەوە»
نامی« حەزدەکەم بێم سەردانی بکەم مادام وایە ئەگەر بێزارتان نەکەم»
ئەو وتی بە دەنگی بەپەرۆشەوە
میرا«بێگومان بۆ نا کەی توانیت وەرە لامان»
نامی«باشە بەیانی دوای کۆلێژ بەیەکەوە دەگەڕێینەوە ماڵەکەت»
میرا«بەڵام من تەنیا نیم»
جیمینم بیر کەوتەوە دەبێت ئاگاداری ئەویش بم خوایە
نامی«کێت لەگەڵە»
میرا«جیمین ئەو کوڕەی ڕۆژەکە لەگەڵ ئێمە وەستابوو»
نامی«ئەها بیرم کەوتەوە باشە کێشە نیە ئەویشمان لەگەڵ بێت»
هیچ نەبێت باشە
میرا«باشتریش دەی سبەی دەتبینمەوە»
نامی«باشە دەی باییی سویتی»
داخرایەوە
هەرگیز پێم وانەبوو تێکەڵ بوون لەگەڵ کەسەکان دا بەو جۆرەیە بەس باوەڕ ناکەم هەموو کەس ئاوها ڕاستگۆ و بەوەفا بێت بۆم هەرچەندە دوو هەفتە دەبێت دەیناسم بەڵام ئەو زوو تێکەڵم بوو
و لە ناخم گەیشت

بەڕێز جەی Mr.Jay« تەواو کراوە»Où les histoires vivent. Découvrez maintenant