بەرهەمی نوێ هەڵبژێرن

114 14 14
                                    








سڵاو لەو کەسانەی ئەمە ئەخوێننەوە

چەند کتێبێکم ئامەدە کردبوو ویستم ڕای ئێوە وەرگرم لەسەری

کتێبی یەکەم؛

«لێمگەڕێ با بژیم»

کورتەیەک دەربارەی، وەک دیسکریپشن

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

کورتەیەک دەربارەی، وەک دیسکریپشن

من ڕۆحێکی کوشندەم خۆشویست....

تەنانەت دەمزانی هەڵەیە

دەمزانی مەترسیدارە

بەڵام دڵە گەمژەکەم بەردەوام بوو لە خۆشویستنی

دەکرێ چارەنوسی من چۆن بێت؟

ئایا ئەویش منی خۆشدەوێت؟

-تۆ خۆت ئەوەت هەڵبژارد

-تکایە لێمگەڕێ با بژیم

- تۆ ئەنجامت دا، تۆ ئەوت گۆڕی هان میسون!




کتێبی دووەم؛

«یارمەتی دەری ژیانم»

کورتەیەک وەک دیسکریپشن؛

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

کورتەیەک وەک دیسکریپشن؛



چارەنوسی کچێک چی بەسەردێت کە لە خێزانێکی پر کێشەدا گەورە دەبێت؟

ژیانی پڕیەتی لە جەنجالی

پڕ لە ناخۆشی

هەموو کاتێک توشی ناڕەحەتی دەبێت بەبونی لەگەڵ خێزانەکەی

ئەوان ئازاری دەرونی کچەکە دەدەن بێ ئەوەی بزانن

بەڵام ئایا دەبێت هیچ کەسێک هەبێت دەستی ئەم کچە بگرێت و لەم تاریکییە دەربازی بکات؟

- زۆر سوپاسی هەبونت دەکەم هیۆنجین

- دایکە تکایە کۆتای پێ بێنە باوەڕم پێ بکە دڵم ئێشێت چیتر بەرگە ناگرم تکایە دایکە!

دەکرێت زۆر جار بارودۆخە دەروونییەکان بەهۆی خێزانەوە سەرهەڵ بدات
بارودۆخە ناخۆشەکان بەرۆکت دەگرن و ڕێگەت پێ نادەن بڕۆیت
وە تۆ تەواو بێ هیوا دەبیت

ئایا چارەنوس دەکرێ کۆتایەکی چۆنی بۆمن دانابێت؟
تەنیا هیوا دەخوازم  ڕۆژێک لە هەموو شت ڕزگارم بێت ڕزگارم بێت لەو خێزان بەناو ڕۆشەنبیرە!

کتێبی سێیەم؛

«ڕوناکتر لە خامۆش»

هێشتا کەڤەرم بۆ دانەناوە

کورتەیەک وەک دیسکریپشن

کێ باوەڕی دەکرد بکەومە داوی خۆشەویستی کوڕە شەڕانگێزەکەی  قوتابخانە؟

ئەوە جیاواز بوو بۆ من!


- ئەو نزیکترین هاوڕێی منە باوەڕ ناکەم کارێکی وام لەگەڵدا بکات

- تۆ مافی ئەوەت نییە چیتر بڕیار لەسەر ژیانم بدەیت من وتم ئەو کچەم خۆشدەوێ کۆتای پێبهێنە باوکە!
+بێدەنگ بە گەر ناتەوێت هەمان چارەنوسی براکەتت هەبێت

- من بە سەختترین کاتەکانم دا تێپەریم بەڵام لە هیچ کاتێکدا تۆ لێرە نەبووی بۆمن هیچ کاتێک! هیچ نەبێت لێم تێبگە ناچارم

- کاتێک لەگەڵ منیت دەتوانیت خەمبار بیت ، دەتوانیت بگریت
من لێرەم بۆتۆ

- پێویستە ئەوان ڕووەکەی تری من ببینین سەرەڕای ئەوەی پێیانم وتبوو ئەو موڵکی منە موڵکی پارک جیمینە بەڵام ئەو نەکشایەوە لێی گەڕێ با بچێژێ!

- لە زووەوە ئاگادارم کردیتەوە!

کاتێک کچێک دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کوڕێکی قوتابخانەکەی لەهەمان کاتدا نزیکترین هاوڕێشی ئاشقی هەمان کوڕ دەبێت
کەواتە چارەنوسیان چیە؟


لەم کتێبە دوو بەشم نوسیوە









یەکێکیان هەڵبژێرن و پێم بڵێنەوە

تێبینی« تەنیا هەڵی دەبژێرن من ماوەیەک دەی نوسم و بڵاوی ناکەمەوە تا دەگەین بە پشوویەکی درێژی مەکتەب ئینجا بڵاوی ئەکەمەوە وە سوپاس»


بەڕێز جەی Mr.Jay« تەواو کراوە»Onde histórias criam vida. Descubra agora