خۆشەویستی تۆ لەناو دڵمدا نیشتەجێ بووە
ئیتر چۆن ئەتوانم دەرت بکەم؟
.
.
.
.
.
.
.
.
بەهیوام چێژ لە هەر پارچەیەک لە وشەکانم ببینیت 🪄
.
.
.
تێبینی خۆت لە نێوان دێرەکان جێبێڵە
.
.
.
.
.
.
.
____________________ئەمجارە خۆر خەندەی بە ڕووی ئەودا نەکرد
پێچەوانە بویەوە باشترینەکەی ئازار دەکێشێ
ئەوە وادەکات ئەویش ئازار بکێشێت
وەک ئەوەی ئەو ئازار درا بێت
بە ڕاکردن بەرەوە ماڵەکەی دەڕۆشت
دەستی بەدەمەوە گرت بوو چاوەڕێی ئەم شتە نەبوو
میرا«ئانی هاوڕێکەم خۆشەویستەکەم دەرگا بکەوە هاتم»
میرا«تکایە ئەو کارە مەکە ئانی»
میرا«لەبەر من ئانی تۆ تاکە هاوڕێی منیت»
ئانی بە چاوە سوربوەکانیەوە بە قژە شێواوەکەی دەرگاکەی کردەوە ڕاستەوخۆ کەوتە باوشی میرا
میرا«تەواو تەواو بیری لێ مەکەوە من لێرەم »
ڕۆشتنە ژورەوە بۆ ژورەکەی ئانی
ئانی«من چاوەڕێم نەدەکرد کارێکی وا بکات خەریک بوو تەواوی ژیانم لەدەست بدەم ناتوانم هەست بە هیچ بکەم میرا»
بە گریانەوە لە باوەشی میرا قسەی دەکرد
میرا دەستی بە پشتی دادەهێنا
خۆشەویستەکەی هەوڵیدا دەستی بۆ بەرێت
وە خیانەتی لێکرد ئەوە زۆرە بۆ کچێکی وا
هەرچەندە من ئاگادارم کردەوە کاری وا نەکات بەڵام ئەو سەرشێتە خراپ خۆشی دەویست بە نەفرەت بێت بیبینم بەدەستەکانم پارچە پارچەی ئەکەم
ئانی«میرا ناتوانم لە ژیان بەردەوام بم دایک و باوکم چیدەکەن گەر کچەکیان بەو جۆرە ببین بزانن کچەکیان کەوتۆتە داوێکی هەڵەوە من ئەوانم شەرمەزار کرد»
هێشتا بەردەوام بوو لە گریانە بە کوڵەکەی
میرا«هێی ئانی کوا تۆیەکەی جاران ڕاستە کە ویستی کرد کارێکی وابکات بەڵام سوپاسی خودا بکە کە ڕووی نەدا بۆ تەنیا شتێکی لەو شێوەیە نابێت بەو شێوەیە بیت هاوڕێ ئازیزەکەم من هەمیشە لەگەڵ تۆم وە لە پشتتم لە کاتە سەختەکان وە لە کاتە خۆشەکان ئەی هەموو ئاواتی تۆ ئەوەنە نەبوو
ئێستا من لێرەم بۆتۆ بگری تا ئەو کاتەی دەتەوێ لەسەر شانەکانم من دەبم بە خەم ڕەوێنی تۆ دەبم بە تاکە کەست کە بتەوێ باش؟ دەی تەواو خۆت دڵگران مەکە»
بە خەندەیەکی پڕ هیواوە سەیری ئانی دەکرد
ئانی«سوپاس بۆ ئەوەی هەیت لەژیانم نازان چیم دەکرد ئەگەر تۆ نەبوبایت لەوانەیە خۆم بکوشتبا خۆشمدەوێی»
میرا«منیش»
لە باوەشی کرد
میرا«کەواتە دێی بۆ بازار کردن لەگەڵم همم چیدەڵێی؟»
بەخەندەوە وتی
ئانی«هێزم نیە»
میرا«باشە هەڵسە خۆت بگۆڕە دەڕۆین»
ئانی«من وتم نایێم بۆ خۆم بگۆڕم»
میرا«قسەکەی ڕۆژەکەم بیر نەچووە با لێو نەیەم زوو زووهەڵسەە»
ئانی«ناء ناڕۆممم»
میرا «دەڕۆیی یان .....»
یەکێک لە سەرینەکانی گرتە دەست
ئانی «باشە باشە تەواو ئەڕۆم خۆمەگۆرم»
بە پێکەنین و ترسەوە ڕایکردە گەرماوەکەی
ئیتر میرا تاکە کەسە کە دەتوانێت بارودۆخی بگۆڕێت بۆ هاوڕێکەی ناتوانێت ببینێت یەکێک لە ئازیزەکانی ئازار بکێشن
وەک ئەوە وایە دڵی بگوشن و بڵێن وەرە دەرەوە لە لەو جەستەیە
بە ئازارە خۆت کۆمەڵێک خەمت هەبێت و یارمەتی کەسانی تر بەی بۆ باش بونیان ئەی خۆت؟
ئەی خۆت؟ بیرت لە خۆت نەکردۆتەوە چیت بەسەر دێت؟چیت لێدێ؟دەگەی بە چ ئازارێکی تر؟وشەی دەرونی نەخۆش زیاتر ئەبن بۆتۆ کەواتە چی ئەکەی
-قبوڵکردنی
گەمژایەتیە!گێل!نەزان
نازانن ڕۆژێک سەردەکەوم و هەمووان گیان دەدەن بۆ پێگە و جێگەی من
میرا«تەواو نەبویت بوکە خان»
میرا«بەخوا پیرەژنەکەی دراوسێمان کچەکەی بە نیو سەعات حازر بوو بۆ ئاهەنگ»
میرا«دایکیشم بە نیو سەعات تەواو بوو»
بەردەوام بوو لە بۆڵە بۆڵ
ئانی«تەواو بویت؟»
میرا «بەڵێ»
ئانی«منیش تەواو بووم دەی بابرۆین»
میرا«بۆ کوێ؟»
ئانی و میرا سەیری یەکیان کرد
میرا«ئااهه دەڕۆین بۆ بازار .....پاشان....»
میرا&ئانی«بۆ کەنار دەریااا»
ئانی«ێییی»
دەستی بەرز کردەوە و ک مناڵ کە باوکی شوکلاتەی بۆ بکرێت و دڵخۆش بێت پێی
میرا«دەی با برۆین»
.
.
.
.
.
«لە بازار»
ئانی«ئەمە زۆر جوانە میرا بۆچی نایکریت؟»
میرا«نا حەز ناکەم پارەکەم بەو شتانە بدەم»
ئانی«ڕەزیلل»
دوای کەمێک پیاسە کردن
ئانی«هێی میرا ئەوە بەڕێز جەیەکەی تۆ و هاوڕێکەی نین؟»
میرا«کواا؟»
پاش ئەوەی بینی دڵی دەستی کرد بە پازدان لەناوی دەیەوێت بڕوات ڕابکات بۆ ناو دەستەکانی ئەو بەڵام هەمیشە ڕێگر بوونی هەیە
میرا«ئەم هەستە چییە من هەمە»بیری دەکردەوە
ئانی«دەی وەرە بابرۆین»
دەستی میرای گرت بە دوای خۆی ڕایدەکێشا
ئانی لە پشتەوە دەستی لەسەر شانی جیمین دانا ئەویش ئاڕاستەی سوڕاند و خەندەی کرد کاتێ ئەو دوانەی بینی
جەی«ئۆو سڵاو هاوڕێیان لێرە چی دەکەن؟»
میرا«نابینیت وا سەرچۆپی ئەگرین»بیری دەکردەوە
میرا«خەڵک لە بازار چی دەکات ئێمەش ئاوا»
هەرسێکیان سەیری میرایان دەکرد
میرا«چییە؟»
ئانی پشتە دەستێکی لەسەری میرادا
ئانی«گێژە کەی واز لەو قسەکردنانە دێنی؟»
میرا«خۆت گێژی»
جەی«بەهەرحاڵ با بەیەکەوە بین»
میرا«باشە»
؟؟«وابزانم هەست بە بوونم ناکەن من کیم تایهۆنگ هاوڕێی جیمین»
میرا«خۆشحاڵ بووم بەڕێز تایهیۆنگ»
ئانی«من ئانی ئەوەش میرا»
پاش کەمێک لە پیاسە کردن ئانی و تایهیۆنگ بەردەوام قسەیان دەکرد بەڵام میرا هیچ قسەیەکی نەدەکرد جەیش لە تەنیشتی بوو بەڵام نەیتوانی قسەی لەگەڵ بکات چونکە دەیزانی دوبارە بە کورتی وەڵام دەدرێتەوە بەبێ هیوای سەیری ئەرزەکەی کرد
.
.
میرا قۆڵی لەسەر شانی جیمین دانا
میرا«جەی چیدەڵێی ئایسکرێمێکم بۆ بکری دەی»
جەی بە شۆک و دڵخۆشیەوە سەیری میرا کرد و وتی
جەی«بێگومان وەرە بابرۆین بیکرین»
جەی«چ تامێکت دەوێ؟»
میرا«ڤانێلا»
جەی«فەرموو»
ئانی«ئەوە چییەەەاا ئەی منن»
میرا«تۆ جارێ برۆ قسە بکە لەگەڵ بەڕێزز تای»
بە توانجەوە وتی
ئانی«یا یا میرا چۆن دەتوانی وابی منیش دەمەوێت»
جەی«با تای بۆت بکرێ ئێمە پارەمان لەکوێ بوو؟»
تای«ئەیبۆچی پارەت بۆ میرا هەبوو؟»
توانجی لێدایەوە
جەی«ئێ..چونکە..ئێ»
جەی«چۆن دەتوانم داوای ئەو قبوڵ نەکەم» بیری دەکردەوە
میرا«چونکە بەزۆر پێیم کری»
دوو خولەک و دوو کەس هێرشیان هێنا بۆ سەر جیمین!!
جیمین«هێیییی وازم لێبێنن باشە خۆم بۆتان دەکرم»
دورکەوتنەوە لێی
جەی هەناسەیەکی دا
جەی«بەخوا بۆتان ناکرم چیشتان نەکردوە بیکەن»
بە ڕاکردن لێیان دورکەوتەوە
میرا« ئەوەی چەن ساڵە کۆم کردەوە لەگەڵ ئەوانە ڕۆی خوایە»
میرا وتی ڕوخساری شاردەوە
.
.
.
.
کاتژمێر 8:05خولەکە
میرا سەیری ئانی کرد و ویستی قسە بکات بەڵام ئانی زووتر قسەی کرد
ئانی«ئەمرۆ پێم ناکرێت بڕۆین بۆ کەنار دەریا ڕۆژێکی تر دەڕۆین باشە»
میرا«منیش ویستم ئەوە بڵێم ڕۆژێکی تر دەڕۆین »
تای«دەتان ویست برۆن بۆ کەنار دەریا»
میرا«بەڵێ بەڵام لەبەر خاتری دوو چاوگەشی وەک ئێوە نەمانتوانی»
تای«ئۆو ببورە»
لەناو ئۆتۆمۆبیل بوون ئانی و تای لە پێشەوە بوون جەی و میرا لە دواوە
پاش کەمێک میرا خەوی لێکەوت و سەری کەوتە سەر شانی جەی
جەی سەیری میرا کرد بە چەند بەجوانی خەوی لێکەوتوە بەشێک لە قژی کەوتۆتە سەر ڕوخساری
بۆیە دەستی بۆ برد و دوریخستەوە لێی بۆساتێک جیمین ئەو کاتەی بیر کەوتەوە کە خۆی تەمەنی شەش ساڵ بوو میرا تەمەنی ساڵێک بوو لە باوەشی خۆی دەیخەواند هەرجارێک بڕۆشتبان بۆ ماڵی ئەوان ڕاستەوخۆ میرای وەردەگرت و یاری لەگەڵ دەکرد
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.خۆشەویستیش ناخۆشە هەردەم لە دڵەڕاوکێی و ترسی لەدەست دانی ئەو لەدڵتدایە دەتەوێ بیپارێزی
ناتەوێت هیچی بەسەر بێت
بەڵام لە هەمان کاتدا گرنگی پێدان و خۆ نزیک کردنەوە لەیەک هەستێکە لەناو دڵتدا دەمێنێتەوە و بیرت ناچێت
بەڵام شتێکی تریش
ئەوانەی باسم کرد تەنها لە خۆشەویستی ڕاستەقینەدا دەدۆزێتەوە
بۆیە هەوڵدە شتە ڕاستیەکە بدۆزەوە
.
.
.
.
.
.
_________________پارتی سێیەم لە کتێبی «بەڕێز جەی!»
دوبارە دەڵێمەوە تکایە پەیجەکەم بنێرن بۆ هاوڕێکانتان نوێم لە بڵاو کردنەوەی چیرۆک و کتێب سڵاوییش لەوانەی بەس دەیخوێننەوە🙂💔
بەهیوای پشتگری🪄
Don't forget vot and comment please...1112words
.
.
.
.
.
_____________________
ESTÁS LEYENDO
بەڕێز جەی Mr.Jay« تەواو کراوە»
Fanficچیی ڕوودەدات گەر بکەویە داوی خۆشەویستی کوڕی خاڵتەوە؟ بوونی هەستی نامۆ... هەستی بێ هیوای.. هەستی خۆشەویستی.. میرا« نەخێر نابێت ئەمە ڕووبدات!» جەی» چی گەر وا بکەم بکەویە داوی خۆشەویستیمەوە؟» ب.میرا« نۆزدە ساڵ پێش ئێستا!» جەی» سەمام لەگەڵ دەکەیت کچی جو...