chapter fourty one"41" Facts

191 32 50
                                    

بەڕێز جەی

ئەوەندەی هێنام و بردم
نەمتوانی شعرێک لە حەشەندی تۆ بنوسم
ئەی یار! تۆ بڵێی چیت لێ کردبم؟
وات لێکردم دڵم بگەڕێ لە کوچە کوچەی ئەو شەقامانەی 
بەیەکەوە یادگاریمان لێ دروست دەکردن
هێشتا خەتای تۆ ناگرم
خەتای دڵی خۆم دەگرم کە گیرۆدەت بووم

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هیوادارم چێژ لە هەر پارچەیەک لە وشەکانم ببینیت
.
.
.
کۆمێنتی خۆت لەنێوان دێڕەکان جێبێڵە
.
.
.
.
.
.
.
_________________________

Author's P.O.V

:Flashback

نامی« جایرۆن ئەوە تۆیت؟ بۆچی ڕوخسارت ئاوها لەمن دەچێت؟ جایرۆن پێم بڵێ تۆ چیت لەمن دەوێت؟
بۆچی وادەکەیت؟»
نامی بە دەنگە لەرزیوەکەیەوە وتی چونکە جایرۆن
چەقۆی لەسەر ملی نامی دەخشاند

جایرۆن« تۆ ئامۆزاکەی منیت ئەی وانیە؟»
-همم؟

نامی« جایرۆن تکایە وازم لێبێنە تۆ دەمترسێنی»

لەناکاو جایرۆن بەخێرای بەرامبەر نامی دانیشت
وە پێدەکەنی

نامی لەو ساتەدا پێی وابوو کە جایرۆن شێت بوە
هەرچەندە پێشتریش باشتر نەبوو لەو بارودۆخەی ئێستای

ئەو شێتی کوڕان بوە!

ڕانەهاتبوو شێوەی خۆی ببینێت لەبەرامبەری دا

جایرۆن« تۆ دەزانی من لەم دواییانەدا ئاشقی کوڕێک بووم وایە؟ ئینجا ئایا ئەوە ڕێکەوتێکی زۆر باش نەبوو؟
کەوا ڕێکەوت تۆ هاوڕێی ئەو کوڕە بیت
هەروەها ئەو کچەی کە کوڕەکە خۆشی دەوێت نزیکترین هاوڕێی تۆیە! ئایا ئەوە سەرنجڕاکێش نییە ئەو ڕێکەوتە جوانە خودایە!»
دەیوتو قۆڵی نامی دەجوڵاند

نامی بە چاوێکی تێنەگەشتوانە سەیری جایرۆنی دەکرد ئەو لێی تێنەدەگەشت

جایرۆن« پارک جیمین! ئەو کەسەیە کە لەسەرەتای ساڵەوە من ئاشقی ئەو بووم وە ئەو کەسەی کە خۆشی دەوێت کیم میرا ! دەزانی چی لێرەدا زۆر باشە؟
ئەوەیە کە تۆ زۆر جوانیت
بۆیە توانیم شێوەم بگۆڕم چەند باشە»

نامی« ئەوە تۆ بەتەمای چیت؟»
بەپرسیاری و سەرسوڕمانەوە وتی

جایرۆن وەستا لە کردنی ئەو خەندە و پێکەنینانەی وە وتی
جایرۆن« بەڕوونی تۆ دەبێت بکوژرێیت! وە هەروەها
من نەشتەرگەریم کرد و  شێوەم گۆڕی بۆ سەر شێوەی تۆ
پاشان جیمین و میرا لەیەک جیا ئەکەمەوە و بەناوی تۆوە ئەچم بۆ ئەوێ
وە لەکۆتاییدا جیمین ئاشقی من دەبێت»
لەگەڵ گوتنی کۆتا ڕستەی دەستی بەرز کردەوە و چەپڵەی لێدا

بەڕێز جەی Mr.Jay« تەواو کراوە»Where stories live. Discover now