chapter thirty one"31"This is mafia

195 48 46
                                    

بەڕێز جەی

چەند بەئازارە!
مرۆڤ بەهۆی دڵپاکیەوە ئازار بدرێت

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هیوادارم چێژ لە هەر پارچەیەک لە وشەکانم ببینیت
.
.
.
.
.
کۆمێنتی خۆت لەنێوان دێڕەکان جێبێڵە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
______________________

Author's P.O.V

ب.کیم« میرا ئامانەتی تۆیە جیمین»

دواتر

چاوەکانی بەهێمنی داخست و چیتر هەناسەی نەدەدا
وەک ئەوەی هەرگیز کەسێک نەبووبێ هەناسەی سەر ئەم ژیانە نادادپەروەریەی هەڵمژی بێ

میرا بەبەردەوامی لە سینگی باوکی ئەدا و پێی ئەوت

میرا« تکایە باوکە وەرە و هەڵمبستێنە بڵێ درەنگ کەوتووی بۆ زانکۆ بڵێ خەون بەچیەوە دەبینی
تکایە خوایە با ئەمە خەون بێت
ناتوانم بەرگەی ئەمە بگرم»
بەگریانەوە تەواوی ئەمانەی دەوت

خاتوو کیم بەبەردەوامی بەدەنگی بەرز دەگریاو نەیدەتوانی کۆنتڕۆڵی خۆی بکات

جەیش بە بێدەنگی دەستی کردبوو بە گریان

یۆنجون تەنیا لە شوێنی خۆی سڕ بوو

ئەو هەزاران کەسی کوشتووە یان لە پێناو ئەودا مردوون
وە هیچیان کاریگەریییان لەسەر یۆنجون دا نەبووە
جگە لە مردنی باوکی میرا لەبەر ئەو
ڕاستە ئەو خۆپەرستە و نایەوێت کەسانی تر هەمان شتی ئەویان بەدەست بگات
بەڵام هێشتا پارچە گۆشتێک لەنێو سینەی هەیە کە ترپە ترپ دەکات و بە وتەی ناخۆش دڵتەنگ دەبێت و بە وتەی خۆشیش دڵخۆش دەبێت وەک منداڵێک

میرا« ناتوانم بەرگەی ئەمە بگرم»
بەردەوام بوو لە گریان و هاوار کردنی ناوی باوکی

لەپرێکا دەرگای ژورەکە کرایەوە

نامی بوو

بەبێ بوونی هیچ جۆرە هەستێک بە دیار کەوت

ئەو هێشتا نزیکتر دەبوویەوە لە ئەوان
سەڕەڕای ئەوەی دەیزانی کە ئاشکرا بووە و دەبێت

دایکی میرا کاتێک نامی بینی ڕۆشتە بەرامبەری و شەقێکی توندی لێدا

نامی بەهۆی شەقەکەوە و ڕوخساری و سوڕاو و دەستی بە ڕومەتیەوە گرت

خ.کیم« هەموو شتێک بەهۆی تۆوە ڕوودەدات
هەی بێوەفای هیچ و پوچ
ئەوە تۆ بووی پلانەکەی ئەوانت بە جوون هیوکی نەفرەتی وت وانیە
من تەنانەت ناتوانم بت چوێنم بە سەگ! چونکە یەک سیفەتی ئەوت تیا نیە»
هەمووی بە هاوارەوە دەوت

بەڕێز جەی Mr.Jay« تەواو کراوە»Where stories live. Discover now