chapter twenty six "26" forget the past

234 45 5
                                    

بەڕێز جەی

"ئێستاش دڵم پێم دەڵێ پەشیمانە لە خۆش ویستنی
تۆ"
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هیوادارم چێژ لە هەر پارچەیەک لە وشەکانم ببینیت
.
.
.
.
کۆمێنتی خۆت لەنێوان دێڕەکان جێبێڵە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
______________________

Author's P.O.V

جەی« بۆچی دوێنێ نەهاتی؟»
پرسی
میرا« ئامم لەڕاستیا شتێکی وانەبوو گرنگ نییە»
کەمێک شێوا
دەیزانی گەر ڕاستیەکە بەجیمین بڵێت توڕە دەبێت
جەی« دڵنیای؟»
میرا«بەڵێ»

جەی«ئەگەر شتێک بوە پێم بڵێ سەیرکە میرا نامەوێت هیچ شتێکم لێبشاریتەوە هەرچیەک بێت نە توڕە ئەبم نە هیچ»
میرا کەمێک بیری لە قسەکانی جیمین دەکردەوە
کە بەخۆی دەوت
«ڕاستە من کارێکی وەها دەکەم؟»

میرا« ئێ وتم هیچ شتێک نیە»
پەشۆکیەکەی زیاتر بوو
جەی برۆیەکی بڵند کرد وتی
جەی« باشە با وابێت»
میرا« دایکم وتی ئەو خواردنەت پێ بدەم»
کاتێک میرا وای وت جیمین خێرا زەرفەکانی لێی وەرگرت
جەی« بۆمنە؟»
زەرفەکانی کردەوە

بەگریانێکی ساختەوە وتی
جەی« مردم ئەوەنەی خواردنی شل بخۆم»
میراش پێی پێکەنی و وەڵامی دایەوە
میرا« گەر ئاوایە هەموو ڕۆژ خواردنت بۆ دێنم»
جەی سەری بەرز کردەوە

جەی« بەڕاست ئەمە بۆمن دەکەی؟»
وتی کاتێک دەمی پڕ بوو لە خواردن
میرا« بەڵێ بەڵێ تۆ جارێ خواردنەکە بکە گەدەتەوە چاوەڕێ دەکات خەمی بەیانیت نەبێ»
بەپێکەنینەوە وتی
جەی بە ئاقڵی سەری بەبەڵێ جوڵاند و دەستی کردەوە بە خواردن
.
.
میرا«تەواو بویت؟»
پرسی کاتێک لە دەستشۆرەکە هاتە دەرەوە
جەی« بەڵێ تەواو بووم»
میرا« دەکرێ هەندێ قسە بکەین؟»
جەی« باشە وەرە»
جەی خۆی جدی کردەوە چونکە ڕوخساری میرا هەواڵێکی باشی پێ نەبوو

Mira's P.O.V

دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیارم دا کە دەربارەی یۆنجون بە جەی بڵێم چونکە هەستم بە ناخۆشی دەکرد ئەو ئەوەندە ڕاستگۆیە لەگەڵم گرنگتر لەوە وتی نایەوێت هیچ شتێکی لێ بشارێتەوە

وە ئەویش زۆربەی ئەو بابەتانەی بۆ باس دەکات کە پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە
یاخوود کە خۆی داوای کردوە

بۆیە هەوڵی دا بۆی باس بکا

جەی« چیبوە؟ باسی بکە»

میرا« لەڕاستیدا دوێنێ لەبەر ئەوە نەهاتم
لە ڕێگا بووم بەرەو لای تۆ بێم بەڵام......»
نەیتوانی بابەتەکە تەواو باس بکات بەهۆی زەنگی موبایلەکەیەوە

بەڕێز جەی Mr.Jay« تەواو کراوە»Donde viven las historias. Descúbrelo ahora