chapter fourty two"42" You're finished Jayron

148 27 111
                                    

بەڕێز جەی

میهره‌بانی که‌ی وا ده‌بێت؟ له‌ گه‌ڵ خۆتدا تۆ هه‌موو شتێکت برد من نه‌بێت🖤.

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هیوادارم چێژ لە هەر پارچەیەک لە وشەکانم ببینیت
.
.
.
کۆمێنتی خۆت لەنێوان دێڕەکان جێبێڵە
.
.
.
.
.
.
.
.
______________________

Jimin's P.O.V

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک بەردەوام بووم لە قسەکردن لەگەڵ میرا

من زۆر دڵگرانی میرا بووم بەدەست خۆم نیە ناتوانم خەمی لێ نەخۆم

چۆن دەکرێ کچێکی جوان و گەنج لەو تەمەنە بچوکەدا دوچاری ئەم هەموو ناخۆشیە ببێتەوە؟

ئەمە زۆر قورسە تەنانەت نازانم چۆن تا ئێستا میرا بەرگەی گرتووە

بەڵام ئەوە ئەزانم کە ئەو زۆر بەهێزە
چونکە تا ئێرە هاتوە

ئەوەی تریش لەسەر من پێویستە دەستی بگرم و ڕێگاکەی لەگەڵ تەواو بکەم بیبەم بۆ لای ڕووناکیە دوور لە تونێلە تاریکەکەی ئەو

پێویستە من یارمەتی بدەم ئەمجارەش بتوانێت هەڵ بستێتەوە سەر قاچەکانی ئایا مەگەر قەرارە توشی ناخۆشی تر بێتەوە؟

ئەو تاکە کچە کە لەنێو دەمارەکانی خوێنمدا هاتوچۆ دەکا
وام لێدەکات هەموو هەستەکانم کۆنترۆڵ بێت بە خۆیەوە
ئەگەر ئەو پێبکەنێت منیش بێ هۆکار پێکەنین ئەمگرێ
کاتێک ئەو دڵخۆشە
منیش وا هەست ئەکەم یەکێکم لە پەپوولە دڵخۆش و بەبەختەکەنی نێو بەهەشت
بەڵام کاتێک ئەو نیگەرانە یاخوود ئەگریەت
هەست بە کەرتبوونی دڵم ئەکەم بۆی
بەرگە ناگرم کاتێک ئەو ئاوا ئەبینم

ئێستا ئێوە پێم ناڵێنن چۆن هەموو ئەمانە کچێک دەتوانێت وام لێبکات؟

میرام بۆچی دەکرێ تۆ ئەو کەسە بیت کە توشی نەهامەتی و ئازارەکانی ژیان ببیتەوە؟
هیوادارم هەموو شتێک بگەڕێتەوە سەر باری ئاسای خۆی

لە ڕێگا بووم بەرەو ماڵەوە ئەڕۆشتمەوە
بڕیارم دابوو بەپێ بگەڕێمەوە ماڵەوە چونکە دەمویست هەوایەکی فێنک هەڵمژم
بەڵام ئێستا پەشیمان بوومەوە چونکە دەرەوە زۆر ساردە

هەنگاوەکانم خێراتر کرد بۆ ئەوەی زووتر بکەم بە ماڵەوە چونکە ئەگەر کەمێکی تر لەدەرەوە بم ئەبەستم!

لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە نزیک ماڵەکەی ئێمە نامیم بینی کە بە موبایلەکەی قسە دەکات

باشە بەم شەوە درەنگە چی دەکات لای ماڵی ئێمە؟

نزیکتر دەبوومەوە لێی بەهێمنی دەمویست بیترسێنم بەڵام گوێبیستی شتانێک بووم کە هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات

بەڕێز جەی Mr.Jay« تەواو کراوە»Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon