3

183 32 17
                                    

ڤۆنت پێش خوێندنەوە


____________________


Pov narya's

جۆنگکوک:ناریامم

نەفرەتی چۆن منی دۆزیەوە ، بەخێرای ئەمویست بڕۆم و سەیری نەکەم بەڵام ئەو قۆڵی گرتم و هاتە بەردەمم

من:چیت ئەوێ

وتم و قۆڵم لە دەستی دەرهێنا

جۆنگکوک:ئەبێ قسە بکەین

ویستم بڕۆم و گوێی بۆ نەگرم بەڵام بیرم کردەوە ئەبێت لەگەڵی قسە بکەم و هەموو شتێکم بۆ ڕوون بکاتەوە

من:باشە.. ئەبێت هەموو شتێکم بۆ ڕوون بکەیتەوە

جۆنگکوک:ئەگەر ئەتەوێت بابڕۆین بۆ کافتریایەک

سەرم بە باشە لەقاند و ڕۆشتین بۆ یەکێک لە کافتریاکان هەردووکمان داوای دوو قاوەی سادەمان کرد

من:گوێم لێتە جۆنگکوک

جۆنگکوک:ناریا من شەرمەزاری تۆم نازانم ئەتوانیت لێم خۆشبیت یاخود نا بەڵام من بەڕاستی تۆم خۆشویست ئەزانم من هاوسەرم هەیە وەک کچێکیشم هەیە بەڵام خۆت ئەزانی هەرگیز کەوتنە ناو داوی خۆشەویستی بەدەست مرۆڤەکان نییە

بەبێدەنگی گوێم بۆ قسەکانی ئەگرت بۆ ساتێک تەنها ویستم هەموو شتێک خەونێک بێت و ئێستا بەئاگا بێمەوە لێی من چۆن بتوانم وازی لێ بهێنم؟ ئەمە وتمان وازم لێی هێنا چۆن لەبیری بکەم؟ ئاخەر بەڕاستی ئەوم ویست ئەوم خۆشویست

من: نەدەبوو ئەم شانە ڕوو بدەن ئەزانی چی ڕووئەدات ئەگەر خێزانەکەم و هاوسەرەکەی تۆ بزانن ئێمە لە پەیوەندی خۆشەویستیداین جۆنگکوک تۆ تاوانباری ئایە هەست بە تاوانەکەت ئەکەیت؟؟

جۆنگکوک:گرنگی پێ نادەم ناریا ئەگەر تاوانباریش بم تاکە تاوانم خۆشویستنی تۆیە

من:واتا چی تاکە تاوانم خۆشویستنی تۆیە؟؟ تۆ تاوانباری چونکە درۆت لەگەڵ من کرد درۆت لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەشت کرد خودا ئەزانێت چی تر لە مێشکت هەیە تۆ فێڵت لێ کردم

جۆنگکوک:ناریاا

بە مێزەکەی کێشا و هەوڵی ئەدا سەوتی بەرز نەکاتەوە

من:بۆچی لە منت شاردەوە هاوسەرت هەیە بۆچی فێڵت لێ کردم تۆ نیازی چیت هەیەە

بە کەمێک دەنگی بەرز وتم کە وای کرد هەندێک لە خەڵکی چواردەورمان سەیرمان بکەن

کابوسی ژیانم Where stories live. Discover now