8

157 27 10
                                    

ڤۆنت پێش خوێندنەوە



______________________





ڕۆژێکی نوێ




Pov narya's





بە جریوەی چۆلەکەکانی بەردەم پەنجەرەکەم خەبەرم بۆیەوە هێواش هێواش لەناو جێگاکەم هاتمە دەرەوە ئەگەر چی ڕۆژێکی نوێیە بەڵام بۆ من وەک خۆیەتی و پڕ لە ئازارە لە ئاوێنەکە سەیری خۆم کرد بەو ماوە کەمە هەست ئەکەم کێشم باش دابەزیوە ڕۆشتمە دەست شۆرەکە و ڕۆتینی بەیانیم کرد و چوومە خوارەوە بینیم تایهۆنگ ڕۆژنامە ئەخوێنێتەوە

من:بەیانی باش

وتم و لەسەر کورسیەکە دانیشم

تایهۆنگ:بەیانی تۆش باش

وتی و ڕۆژنامەکەی لابرد

من:پێم وانەبوو کەسێکی وەک تۆ و لەم سەردەمە بەیانیان ڕۆژنامە بخوێنێتەوە

تایهۆنگ:ههه وایە بەڵام من حەزم لێیەتی لەبەر ئەوە هەمیشە بەیانیان ڕۆژنامە ئەخوێنمەوە

من:ئمم چاکە

تایهۆنگ:دەی فەرموو دەست پێ بکە

وتی و دەستێکی بەرز کردوە وەک ئاماژەیەک بۆ فەرموو پاشان هەردووکمان دەستمان کرد بە نان خواردن

تایهۆنگ:ناریا دوێنێ لەڕێگەی موبایلەکەم هەندێک کارم بینی هەستم کرد بۆ تۆ گونجاو بن هەروەها ئەمڕۆ ئەچم لە نزیکەوە سەیری ئەکەم

ئەم هەواڵەی تایهۆنگ زۆر دڵخۆشی کردم

ناریا:بەڕاست!! بەڵام بەڕێز تایهۆنگ تۆ لە منت نەپرسیوە چ جۆرە کارێکم ئەوێت

تایهۆنگ:من لەگەڵ ڕەوشتی تۆ و کەسایەتی تۆ کارت بۆ ئەدۆزمەوە تۆ نابەمە سەر کارێک کە بزانم ناتوانیت ئەنجامی بدەی

ناریا:ببورە ئەگەر بەهۆی من لە کارت بگرم تۆ بەهۆی منەوە زۆر سەرقاڵیت

تایهۆنگ:نا نەخێر داوای لێبوردن مەکە زۆر ئاسایە گیانەکەم ئێستاش من ئەڕۆم چاوەڕوانی هەواڵی خۆش بە

وتی و ڕۆشت منیش خواردنەکەم تەواو کرد ڕۆشتمە ژووری دانیشتن یەکێکم لەو کتێبانە هەڵبژارد کە تایهۆنگ بۆی دانابووم لەسەر قەنەفەکە دانیشتم و یەکەم لاپەڕەم کردەوە و دەستم کرد بە خوێندنەوەی ماوەیەکی درێژ خەریکی خوێندنەوەی بووم بەتەواوی ڕۆشتبووم بۆ دونیایەکی تر لەناکاو دەنگێکی بەرز هات شکانی شتێک بوو سەرم بەرز کردەوە بینیم ڕانیکا بوو وادیارە قاپێکی لەدەست بەربۆتەوە کتێبەکەم لەسەر مێزەکە دانا و بەرەوڕووی ڕۆشتم یارمەتیم دا

کابوسی ژیانم Donde viven las historias. Descúbrelo ahora